هەرزان بڵاگ

بۆچی لە پێش کڕینی سەیارە پێویستە فەحسی بۆ بکەیت؟

فەحسی سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر فەحسی سەیارەیە و لەسەر بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

فەحسی سەیارە واتە پشکنینی ژێر و ژووری ئۆتۆمبێل و بریتییە لە پشکنینی تەکنیکی، لاشە، مەکینە، گێڕ، کیلۆمەتری ڕۆیشتوو، ئۆپشێنەکان، کیلۆمەتر، سیستەمی کارەبایی، فەحسی دیاگ، فەحسی شۆفێری کە پێویستە لە لایەن کەسێکی پسپۆڕەوە ئەنجام بدرێت. چوونکە کڕیار زانست، توانست و وردبوونەوەی پێویستی بۆ لێککردنەوەی کێشەکان نییە.

بۆ وێنە یەکێک لە باوترین فێڵەکان ئەوەیە کە خاوەن سەیارە یان دەڵاڵ دەست لە کیلۆمەترژمێری ئۆتۆمبێل ئەدات و ئەیگۆڕێت. ئەم کێشەیە تەنیا بە فەحسی دیاگ و زانستی ڕۆژ دەسنیشان ئەکرێت. بەتایبەت لە مۆدێلە نوێیەکاندا، چوونکو هەر چەندە پیشەسازیی سەیارە زیاتر پێش کەوێت، هەر بەو پێیەش فێڵی شاردنەوەی کێشەکان پێشکەوتووتر ئەبێتەوە. تا ئەو ڕادەیە کە جاری وا هەیە خاوەن مەعرەزەکانیش ئاگایان لە کێشەکان نابێ و پێیان نازانن. مەودای ڕۆیشتووی سەیارە ڕۆڵێکی گرینگی لە دیاریکردنی نرخەکەی هەیە. هەر بۆیەش بەبێ فەحسی سەیارە لەوانەیە تووشی هەڵە بیت و پارەی زیاتر لە نرخی ڕاستەقینەی ئۆتۆمبێلەکە سەرف بکەیت.

جاری وا هەیە ڕواڵەتی سەیارەکە زۆر گونجاو و پەسندکراو دێتە بەرچاوت، بەڵام لەوانەیە پێشتر دەعمی کردبێ، بۆیاخ کرابێ و ئەشیاکانی گۆردرابێتەوە. گلاربوونەوەی ئۆتۆمبێلیش ئەتوانێ لە داهاتوودا کێشەی زۆر بۆ خاوەنەکەی دروست بکات. تێکڕای ئەمانە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر سعری ئۆتۆمبێلەکە هەیە. هەر بۆیەش لە کاتی فرۆشتندا کێشەکان لە لایەن پسپۆڕترین بۆیاخکەرەکان و تەعدیلچییەکانەوە دائەپۆشرێن تاکوو بە نرخێکی زیاتر بفرۆشرێت.

بۆیاخی سەیارەش تەنیا لە ڕێگەی فەحسی موگناتیس و فەحسی بۆیاخی دیجیتالییەوە ئەناسرێتەوە. ئەم ئامێرانەش گرانن و کڕینییان بۆ کڕیاری ئاسایی لەباری ماڵییەوە بەقازانج نییە. هەر بۆیەش باشتر ئەوەیە ڕیسک نەکەیت و لە کارناسێکی پسپۆڕ داوا بکەیت ئەو خاڵانە بپشکنێ و سعری ڕاستەقینەی سەیارەکەت پێ ڕابگەیەنێت. لەبیرت بێ لە کاتی پشکنینی تەکنیکیی ئۆتۆمبێلەکە بابەتی وەک بۆیاخ، پارچەی گۆڕدراو، مەودای ڕۆیشتوو و نرخی بەڕۆژی سەیارەکە جێی باس نییە.

وێڕای ئەوەی لەوانەیە لە پێش کڕینی سەیارەکە پارەی بۆ سەرف کەیت، کێشەی تەکنیکی و لاشەکەشی ئەتوانێ لە داهاتوودا تێچوویەکی زۆرت بۆ داتاشێ. بۆ وێنە گەر مەکینەکەی بەباشی کار نەکات یاخود ڕۆن بسووتێنێ ئەوا چاککردنەوەکەی گران تەواو ئەبێت. چاککردنەوەی گێڕ لە هەندی لە ئۆتۆمبێلەکاندا زۆری تێ ئەچێ. لە هەندێکی دیکەشدا بەگشتی ئەشیای یەدەگی سەیارەکە لە بازاڕدا نییە و لەوانەیە هەرگیز بۆت چارەسەر نەکرێت. بۆیە گەر کاتی هەڵبژاردنی سەیارەی بەکارهاتوو بە ڕێژەی پێویست سەرنج نەدەیت و لە بژاردەکەت ورد نەبیتەوە لەوانەیە چەند ئەوەندەی ئەو پارەیە کەوا بۆ کڕینەکەی قازانجت کردووە، سەرفی ڕاگرتن و چاککردنەوەی بکەیت. بە شێوەیەک کە کڕینی سەیارەی نوێ بەقازانجتر بوایە. سەیارە نوێیەکان سیستەمی ئالۆزیان هەیە. ئەکرێ عەیبێکی لە ڕواڵەتدا زۆر سادە، نیشانەی کێشەیەکی قووڵتر لە ئای‌سی‌یووکەیدا بێت و پارەی زۆری تێ بچێ. لە حاڵێکدا ئەتوانی پارەیەکی کەمتر بدەیتە کەسێکی پسپۆڕ و ئەو ئەم کێشەیانەت بۆ دیاری بکات.

ئەوەی فەحسی سەیارە پێویست ئەکات، تەنیا باسی ڕێگری لە زیانی دارایی نییە. هەڵبژاردنێکی هەڵە ئەتوانێ زیانی گیانیشی لێ ببێتەوە. بۆ نموونە لێدرانی شاسی و ستوون، هێندە پتەوبوونی سەیارەیەک کەم و مەترسییەکانی زیاد ئەکاتەوە کە بەگشتی پێشنیار ئەدرێتە فرۆشیاران تاکوو هەرگیز سەیارەیەکی وەها نەکڕن، تەنانەت گەر نرخێکی زۆر خواری بۆ دیاری کرابێت. یان ئەگەر ئۆپشێنی وەک ئایربەگ فەحسی بۆ نەکرێت، لەوانەیە تەنیا لە ڕووداوێکی بێ گەڕانەوەدا بە کێشەکانی بزانیت.

لەم ساڵانەی دواییدا، فەحسی سەیارەی نوێش بەرە بەرە لەنێو کەلتووری گشتیی بازاڕی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل جێی خۆی کردۆتەوە. بۆ وێنە جاری وا هەیە سەیارە لە پێش ئەوەی بگاتە دەستی کڕیار، لە بەشی ڕادەستکردنەوە تووشی ڕووداوێک دێت و دواتر چاک ئەکرێتەوە یان ئەشیاکانی ئەگۆڕدرێنەوە و کڕیار پێی نازانێت. سەیارەی بیانیش هەر لەوانەیە لە کاتی گواستنەوەدا تووشی کێشە بێت. لە وەها دۆخێکدا دیسان جەختی لەسەر ئەکەینەوە کە فەحسی سەیارەکە بسپێرە دەستی کەسێکی پسپۆڕ و لێزان. زۆر جار فرۆشیار مۆڵەتی ئەوەت پێ ئەدا سەیارەکە تا لای فیتەرێکی جێمتمانە ببەیت، بەڵام ئەگەر نەیهێشت ئەتوانی لەو کۆمپانیانە یارمەتی وەربگریت کە کارناسەکەیان ئەنێرن بۆ لات و سەیارەکەت بۆ فەحس ئەکەن.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی ماڵپەڕی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.