هەرزان بڵاگ

چەند زانیارییەکی گرنگ لەسەر ڕۆنی مەکینە

ڕۆنی سەیارە

ئەم بابتە لەسەر گۆڕینی ڕۆنی سەیارەیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.

ئەرکی سەرەکیی ڕۆنی مەکینە ڕەوانکردنەوەی ئەشیای بزۆزی مەکینە و ڕێگری یان کەمکردنەوەی لێکساویان و لێخشانیانە. رۆنی مەکینە هەروەها ئەرکی فێنککردنەوەی ئەشیاکان و ڕاکێشانی بننیش و وردیلەکانی لەسەر شانە. لەم بابەتەدا باس لە کات و شێوەی گۆڕینی ڕۆنی مەکینە ئەکەین.

پێوەندیی نێوان سووتەمەنی پێویست و ڕۆنی مەکینە

کاتێک کە مەکینەی ئۆتۆمبێل ئیش ئەکا، پلەی گەرمیی بەرز ئەبێتەوە. هەر ئەم بابەتەش لەسەر کارکردنی ئەشیاکانی تری مەکینە کار ئەکات و ئەگەر مەکینە بەدروستی چاودێری نەکرێت ئەوا ئەشیاکانیش زیانیان لێ ئەکەوێت. ئەرکی چاودێری لە مەکینەی ئۆتۆمبێل لەسەر شانی ڕۆنی مەکینەیە. هەر بۆیەش گۆڕینی ڕۆن باشترین ڕێگە بۆ ئەوەیە کارامەیی و گونجاوبوونی کاری مەکینە گەرەنتی بکرێت.

بەئاسانی ئەتوانی بە گۆڕینی ڕۆن لە کاتی گونجاودا گیانێکی دووبارە ببەخشێتە مەکینەی ئۆتۆمبێل . هەڵبەت لەبیرت بێ کە هەموو ڕۆنێک بۆ مەکینەی ئۆتۆمبێلەکەت باش نییە و ئەبێ بەپێی ساڵی بەرهەمهێنانی سەیارەکە و ستانداردەکان، ڕۆنێکی گۆنجاوی بۆ هەڵبژێریت.

پێویستە بەردەوام و لە ماوەی دیاریکراودا ڕۆنی مەکینە بگۆڕیت. بەم شێوەیە مەکینە لە دۆخێک باشدا کار ئەکات و هەر ئەوەش ئەبێتە هۆی کەمبوونەوەی سووتەمەنییەک کە مەکینە ئەیسووتێنێ.

هۆکاری سەرەکی ڕەشبوونەوەی ڕۆنی مەکینە

هەندێ کەس پێیان وایە ڕەشبوونەوەی ڕۆن بەهۆی کواڵێتیی خراپییەتی، لەحاڵێکدا بەپێچەوانە گەر ڕۆنێک پاش ماوەیەک هەر ڕەنگی وەک خۆی مایەوە ئەوا ئەبێ گومان بکەیتە کواڵێتییەکەی. چوونکە ڕۆنی گونجاو ئەو ڕۆنەیە کە تێکڕای وردیلە و پیسایی و دووکەڵەکانی ناو مەکینە بەرەو خۆی ڕائەکێشێت و بەرە بەرە ڕەش ئەبێتەوە. هەر بۆیەش گەر ڕۆنی مەکینەی سەیارەکەت درەنگ ڕەش ئەبێتەوە واتە ناتوانێت پیسکەرەکانی پاش تەقینەوەی ناو مەکینە بەرەو خۆی کۆ بکاتەوە. هەر بۆیەش پیسکەرەکان لە دیوارەکاندا بننیش ئەبن و بەرە بەرە خراپی ئەکەن.

بۆ هەر جۆرە کڕین و فرۆشتنێک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.