هەرزان بڵاگ

چی بکەین کە سەیارەیەک ئەکڕین فێڵمان لێ نەکرێ؟ ئەبێ چی بزانین؟

مامەڵەی سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر تێبینییەکانی مامەڵەی سەیارەیە و لەلایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.

لەنێوان هەزاران ڕێکلام بۆ فرۆشتنی سەیارە کە لە ماڵپەڕی هەرزاندا هاتووە، هیچ زەمانێک بۆ ئەوە نییە کە بتوانیت بەدڵنیایییەوە دەسبڕەکان جیا کەیتەوە. هەرزانیش وەکوو شوێنێک بۆ مامەڵەی بەبێ نێوانگر لەو بارەوە ناتوانێت بەرپرسایەتییەک بگرێتە ئەستۆ. هەر بۆیەش کڕیار و فرۆشیار هەر دوو لا پێویستە بەهۆشیارییەوە مامەڵە بکەن تا زیانیان لێ نەدرێت. بەپێی ڕاپۆرتەکان زۆربەی مەلەف و سکاڵاکان لەسەر بابەتی وەک زەروورەتی بەناوکردنی بەڵگەی خاوەندارێتی، بەڵگەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل، نەدانی بەشێک لە پارەی مامەڵە لە لایەن کڕیارەوە، پێویستیی ئەنجامدانی بەڵێنەکان بۆ فرۆشیارێک کە بەڵگەی خاوەندارێتی بە ناویەوە نییە و هتدە. بۆ ڕێگری لە ڕوودانی کێشەی لەم چەشنە، لە کاتی مامەڵەی ئۆتۆمبێل ئەم خاڵانەی ژێرەوە ڕەچاو بکە:

مامەڵەکردن لە مەعرەزێکی متمانەپێکراو

بۆ مامەڵەکردن شوێنێکی متمانەپێکراو هەڵبژێرە. مەعرەزی متمانەپێکراو شوێنێکە مۆڵەتی کاری هەبێت.

لە ڕاستەقینەبوونی بەڵگەکان دڵنیا بەرەوە

تێکڕای بەڵگەی خاوەندارێتیی ئۆتۆمبێل بەوردی بپشکنە و دڵنیا بە کە ساختە نییە و بەڵگەیەکی ڕاستەقینەیە و هەروەها دڵنیا بە کە سەیارەکە بە ناوی فرۆشیارەوەیە. گەر پێویست بوو لە کەسێکی پسپۆڕ یارمەتی وەربگرە.

بەرامبەرکردنەوەی زانیارییەکانی سەودانامە لەگەڵ ناسنامەی ئۆتۆمبێل

لە کاتی ڕێکخستنی بەڵگەی مەعرەز یان سەودانامە ڕەقەمی شاسی، مەکینە، ڕووەی قەباخی سلندەر لەگەڵ ئەو ژمارانەی لە کارتی ئۆتۆمبێل و بەڵگەی خاوەندارێتی نووسراوە بەرامبەر بکەوە. هەندێ لە فرۆشیاران بەپێچەوانەی یاسا، ئۆتۆمبێلێکی تر پیشانی کڕیار ئەدەن، بەڵام لە کاتی نووسینی سەوداامەدا تایبەتمەندیی سەیارەیەکی خراپ ئەنووسن.

لە ڕێکخستنی مەرجەکانی سەودانامەی سەیارە، مەرجی مامەڵە و ڕێککەوتنەکانی هەردوو لا بە وردەکارییەکانییەوە ئەبێ بنووسرێت. پارێزەرێک لەو بارەوە پێمان ئەڵێت: “تا ئەو ڕادەیە کە ئەکرێت فۆرمی چاپکراو بەکار مەهێنە. مەرجی هەر مامەڵەیەک لەگەڵ مامەڵەکانی تر جیاوازە. لە فۆرمە چاپکراوەکاندا کە دەقێک تیایاندا ئامادە کراوە، لەوانەیە هەندێ خاڵی تێدا بێ کە زیان لە هەردوو لا بدات. هەر بۆیەش پێشنیار ئەکرێ بۆ رێکخستنی سەودانامە لەگەڵ پارێزەرێک ڕاوێژ بکە”.

مامەڵەکردنی فرۆشیار قەدەغە نەکرابێ

هەمیشە ئەگەری قەدەغەبوونی مامەڵەکردنی فرۆشیارت لەبەر چاو بێ. لە کاتی کڕینی سەیارەی دەستی دوو، گەر فرۆشیار پێشنیاری کرد کە بۆ گۆڕینی ژمارەی ئۆتۆمبێل بریکارینامەت پێ ئەدات، تا ئەو ڕادەیە کە بۆت ئەکرێ قبووڵی مەکە. گەر مامەڵەی فرۆشیار قەدەغە کرابێت، ئەوا بریکارینامەکە هیچ بایەخێکی یاسایی نابێت.

بەبێ بەڵگەی مەعرەز هیچ پارەیەک مەدە

بە هیچ شێوەیەک بەبێ سەودانامەی نووسراو پارە بە فرۆشیار مەدە. تەنانەت گەر فرۆشیار بیەوێ لەجیاتی ئەو بڕە پارەیە بریکاریی فەرمیت پێ بدات. چوونکە بریکاری لەباری یاسایییەوە دانی پارەی مامەڵە گەرەنتی ناکات و فرۆشیار ئەتوانێ دوایی وا داوا بکات کە پارەیەکی وەرنەگرتووە.

پارە بە کەسی سێهەم مەدە

قەت پارەی مامەڵەکەت بە کەسێکی سێهەم مەدە. گەر بڕیار وایە پارەیەک بە کەسێک بدرێت، ئەو کەسە تەنیا ئەبێ خاوەن بەڵگەکە بێت.

بەرپرسایەتیی قیستی سەیارە لە ئەستۆی فرۆشیاردایە

گەر سەیارەیەک پێشتر بە قیست کڕدرابێ، ئەبێ بەڵگەی یەکلاکردنەوەی قیستەکان لە خاوەن سەیارەکە وەربگریت و لە سەودانامەشدا بنووسرێت کە تێکڕای قیستەکانی پێشوو لە ئەستۆی فرۆشیاردایە.

ئەو کاتە ئەتوانی بەتەواوەتی پارەکە بدەیت کە ڕێکخستنی بەناوکردن بەتەواوەتی ئەنجام درابێ

کڕیار تا ئەو کاتەی کاڵای مامەڵەکەی پێی نەدراوە یان لە ڕێگەی فەرمییەوە بە ناوی نەکراوە، نابێ تێکڕای پارەکە بە فرۆشیار بدات و هەر ئەبێ بڕێک لە پارەکە بەلایەوە بمێنێت تا کاری بەڵگە بەتەواوەتی و بەفەرمی ئەنجام ئەدرێت.

لەو ڕێکلامانەی گوماناوین پارێز بکەن

لە هەندێ لە ڕێکلامەکاندا نرخی سەیارە بە شێوەیەکی نائاسایی زۆر کەم = یان زۆر دیاری کراوە. باشترە لە مامەڵەکردن لەگەڵ فرۆشیاری وا پارێز بکەیت. ئەگەرچی جاری وایە، هۆکاری ئەو زانیاری یا نرخە نائاساییە، تەنیا ئاگادارنەبوونی فرۆشیار لە شێوەی دروستی دانانی کاڵا لە هەرزاندا سەرچاوە ئەگرێت.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.