هەرزان بڵاگ

چۆن سەیارەیەکی ئیشکردوو ئامادەی فرۆشتن بکەین؟

ئامادەکردنی سەیارە بۆ فرۆشتن

ئەم بابەتە لەسەرچۆنێتیی ئامادەکردنی سەیارەی دەسی دوویە بۆ فرۆشتن و لەلایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە و لەسەر بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر سەیارە لە سایت و ئەپی هەرزاندا بۆ فرۆش ئەخرێنە بەردەست. تۆ ئەتوانی لە بەشی ئۆتۆمبێلی هەرزاندا بە پێی ناو و ئەو مۆدێلەی وا حەزت لێیەتی ڕێکلامەکانی فرۆشتنی سەیارە سەیر بکەیت. لەنێوان وێنەکاندا بەدەگمەن وێنەیەک ئەبینیت کە شوێنەواری دەعم یان ژەنگ یان شتی لەو چەشنەی پێوە دیار بێت. بۆیەش پێش لە بڵاوکردنەوەی کاڵاکە ئەبێ تا ئەو ڕادەیە بۆت ئەکرێ ئۆتۆمبێلەکەت خاوێن و چاک بکەیتەوە و دەستێکی پێدا بێنیت. لە درێژەدا باس لە ڕەوتی ئامادەکردنی سەیارە بۆ فرۆشتن ئەکەین:

خاوێنکردنەوەی لاشەی ئۆتۆمبێل

ڕواڵەتی سەیارە پێش لە وێنەگرتن ئەبێ خاوێن بووبێتەوە. سەیارەکەت ببە بۆ کارواش. سەیارەکی پیس نەک تەنیا ناچێتە دڵی کڕیارەوە بەڵکوو ئەو هەستەشی پێ ئەدا کە فرۆشیار کەسێکی بەرپرس نییە. کڕیار لەوانەیە پێی وابێ تۆ گرینگایەتییەکی ئەوتۆت بە ئۆتۆمبێلەکەت نەداوە و بەو پێیەش لەوانەیە بەباشی چاودێریت نەکردبێ. مەبەست لە چاودێری، سرڤیسکردنی بەردەوام، گۆڕینی ڕۆنی مەکینە لە کاتی پێویست و کاری لەم چەشنەیە.

خاوێنکردنەوەی ناو کابین

وێڕای ڕواڵەتی دەرەوەی ئۆتۆمبێل، نابێ ڕواڵەتی ناوەوەی کابینیشت لەبیر بچێت. لانیکەم یەکێک لە وینەکانی ڕێکلامەکە ئەبێ بۆ ناوەوەی کابین تەرخان بکرێت. هەر بۆیەش کابینی سەیارەکەشەت لە کارواشدا بشۆ و تا ئەو ڕادەیە بۆت ئەکرێ خاوێن و سەرنجڕاکێشی بکە و چی شتومەکی زیاد و شەخسییە دەری بێنە.

دەستێک بە سەروڕووی سەیارەکەتدا بێنە

ڕواڵەتی سەیارەکەت گەر کێشەیەکی پێوە دیارە، چارەسەری بکە، چوونکە وا نرخی بەرزتر ئەبێتەوە. بەگشتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلێک کە ڕواڵەتێکی باشی نییە ئەستەمە، تەنانەت گەر کواڵێتیی شۆفێریکردنیشی بەرز بێت. هەر بۆیەش بە سەرفی پارەیەکی کەمتر ئەتوانیت مامەڵەیەکی ئاسانترت هەبێ. فەرمانبەرێکی کارواش دەڵێت: “پۆلیشکردن و خاوێنکردنەوەی لاشەی سەیارە، ڕواڵەتی سەیارە بەتەواوەتی ئەگۆڕێت، چوونکە زۆر یەکە لە لێکساویان و ڕووشاوییەکانی سەر لاشە بەو کارە لا ئەچێ، بێ ئەوەی پێویستی بە بۆیاخی نوێ بێت”.

چارەسەرکردنی کێشەی تەکنیکی

ئەگەر ئۆتۆمبێلەکەت کێشەیەکی تەکنیکی هەیە، بێگومان چاککردنەوەی لەسەر سعری سەیارەکە کاریگەر ئەبێ. بەتایبەت ئەو کێشەیە کە ئەکرێ بە تێچوویەکی کەم چارەسەری بکەیت. مەگەر ئەوەی تێچووی چاککردنەوەکە هێندە لەسەرەوە بێ کە بە سعری سەیارەکە بۆت قەرەبوو نەکرێتەوە. بەڵام ئەبێ بزانی گەر سەیارەکەت ڕۆن بسووتێنێ، چانسێکی زۆرت بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکەت نییە.

کۆکردنەوەی تەواوی زانیارییەکانی سەیارە

زیاد لەو زانیارییانەی لە سەنەوی و بەڵگەکاندا هاتووە، ئەبێ زانیاریی تر لەبارەی بارودۆخی سەیارە وەک زیانەکان، دەعمەکان، تەعمیرات، سرڤیسکردنەکان وەک گۆڕینی ڕۆن، فلتەری هەوا، فلتەری ڕۆن، تایە و … کۆ بکەیتەوە.

دیاریکردنی سعری سەیارە

ئەگەر سەیارەکەت لە کەسێکی تر کڕیوە، ئەخلاق و هەروەها نەریتی بازاڕ پێمان ئەڵێ ئەبێ بەوردی فەحسی بۆ بکەیت و زانیارییەکی ورد لەسەر بارودۆخ و نرخەکەی وەدەست بێنێت. دیاریکردنی نرخی ئۆتۆمبێل قۆناخێکی هەستۆکە کە پێویستە لە ڕێگەی پشکنین و لێکدانەوەوە ئەنجام بدرێت.

ئامادەکردنی بەڵگەکان

نەبوونی هەر کام لە بەڵگەکان لە قۆناخەکانی مامەڵە و گواستنەوەی سەیارە ئەبێتە هۆی بەفیڕۆچوونی کات و ڕەوتی مامەڵە تووشی کێشە ئەکات. هەر بۆیەش پێشنیار ئەکرێت، لە سەرەتادا تێکڕای بەڵگەی پێویست بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکەت ئامادە بکە. با هەمیشە کۆپییەک لە ناسنامەی سەیارەکەت لە داشبۆردەکەتدا بێت کە لە کاتی پێویست پیشانی کڕیاری بدەیت.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.