ئەم بابەتە لەسەر کاتی فرۆشتنی سەیارەیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.
مرۆڤەکان حەز بە جۆراوجۆری ئەکەن و چێژی لێ ئەبینن. زۆر کەس بۆ ئەوەی ژیانی خۆی نوێ بکاتەوە و ڕەنگێکی تازەی پێ ببەخشێت، بڕیار ئەدا سەیارەکەی بگۆڕێتەوە.
کەوابوو گەر لەگەڵ خۆمان ڕاستگۆ بین حەز بە نوێکردنەوە، لە گرینگترین هۆکارەکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە. گەر لە سەیارەکەت بێزار بوویت یان حەزت لێیە مۆدێلی دیکەت هەبێ. ئەوا لە هەرزاندا بیفرۆشە.
بەڵام جگە لەوە، هۆکاری دیکەش هەن کە لەسەر بڕیاری فرۆشتنی سەیارەکەت کاریگەرییان هەیە. لەگەڵ خۆت ڕاستگۆ بە! ئایا ئەتوانیت ئۆتۆمبێلەکەت ڕاگریت؟ تێچووەکان، چاککردنەوە، کواڵێتیی شۆفێری، ئاسوودەیی، قەبارە و ڕێژەی بەنزینی پێویست، هەر کام لەم تایبەتمەندییانەی سەیارەکەت خەریکە ئازارت ئەدات، باشترە بکەویتە بیر فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکەت.
بەتایبەت لە ڕووی ئابوورییەوە ئەبێ ئاگادار بی! لە دۆخیکدا کە ئەبینی تێچووی سەیارەکەت ڕوو لە زیادبوونە و کێشەی بۆ ساز کردووی، ئەبێ هەنگاوی دروست هەڵبگریت. جاری وایە مۆدێلێکی خوارتر لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆت بەڵام تەندروستتر و بە تێچووی کەمتر ئەتوانێ بەشێکی زۆر لە پەرۆشی و دڵەڕاوکێی تۆ کەم بکاتەوە.
چاوێکیشت لە کیلۆمەترژمێرەکە بێت. باشترین کاتی فرۆشتنی سەیارە کاتێکە کە کەمتر لە 50 هەزار کیلۆمەتر ڕۆیشتبێت. لەو حاڵەتەدا دابەزینی نرخی ئۆتۆمبێل کەمترە و لە هەمان کاتیشدا کڕیاری زیاترە. بەڵام لە کوردستان، تا 80 هەزار کیلۆمەتریش ئەتوانی بە مەودایەکی گونجاو بزانیت بۆ فرۆشتنی سەیارەیەک بە نرخێکی باشەوە (ئەڵبەت بەو مەرجەی بە شاخ و بەردتدا نەدابێ).
جگە لە مەودای ڕۆیشتوو، تەمەنی ئۆتۆمبێلەکەش خاڵێکی جێی سەرنجە کە بۆ فرۆشتنی سەیارە ئەبێ ئاوڕی لێ بدەیتەوە. پاش سێ ساڵ تەمەنی ئۆتۆمبێلەکان بەرەو سەر ئەکشێت و سعریان ساڵ لەدوای ساڵ کەم ئەبێتەوە. هەر بۆیەش ئەبێ ئاگات لە کات بێت و لە پێش ئەوەی سەیارەکەت بگاتە ئاستی بەساڵاچوویی، ئەبێ پلانێک بۆ فرۆشتنی دابرێژیت.
لە لایەکی دیکەوە ئەبێ ئەو ڕێکەوتە دیاریکراوە بزانیت کە بڕیار وایە مۆدێلە نوێیەکانی سەیارەکەت نمایش بکرێت. ئەگەر پێش لەو ڕێکەوتە سەیارەکەت بفرۆشیت، بێگومان بە نرخێکی باشتر ئەیفرۆشیت. بۆ نموونە لە بازاڕی کوردستاندا پاش لەوەی مۆدێلی نوێی تۆیۆتا هاتە ناو بازاڕەوە نرخی تۆیۆتا کامری بە ڕێژەیەکی بەرچاو دائەبەزێ.