هەرزان بڵاگ

یابانییەکان سەیارە نیشتمانییەکانی خۆیان ئەکڕن

تۆیۆتا و نیسان

ئەم بابەتە لەسەر سەیارە ژاپۆنییەکانە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

کۆمپانیای پلە یەکی بەرهەمهێنەری سەیارە لە ژاپۆندا ساڵیکی خەیاڵیی لە نیشتماندا تێپەڕ کرد. تۆیۆتا توانیی لە ساڵی 2019دا لەنێوان 20 سەیارەی باشی بازاڕدا لە ڕووی ڕێژەی فرۆشتنەوە، 12 مۆدێلی هەبێت. سەرووی 950 هەزار سەیارە.

پێشتر لەسەر ناسیۆناڵیزمی ژاپۆنییەکان و کڕینی کاڵا ناخۆییەکانیان هەندێ شتمان بیستبوو. بەڵام ئێستاکە هەندێ ڕەهەندی نوێ لەم شێوەژیانەی خەڵکی ژاپۆن دەر کەوتووە. بۆ نموونە هەموو ئەو 20 مۆدێلە زۆر فرۆشراوەی ساڵی 2019 کەوا نرخیان لەنێوان 43 بۆ 125 هەزار دۆلاردایە، هەموویان سەر بە کۆمپانیا ناوخۆیییەکانن. ئەم 20 مۆدێلە لەم براندانەن: تۆیۆتا، هۆندا، نیسان، سازووکی و سووبارۆ. 

گرنگیی ئەم بابەتە کاتێک دەر ئەکەوێ کەوا بزانین ژاپۆن یەکێک لە گرنگترین و گەورەترین بازاڕە جیهانییەکانە بۆ فرۆشتنی سەیارە و سەیارە هایبریدییەکان سەرکەوتووترین بەرهەمی ئەو بازاڕەیە. تۆیۆتا پێریووس کە وەک سەیارەیەکی ناشرین ناوی لێ ئەبرێت، توانیی لە ساڵی 2019دا 125 هەزار و 587 سەیارە بفرۆشێت و سەرووی ڕیزبەندییەکەیە.

نیسان نۆت و تۆیۆتا سیێنتا بوونە دووەم و سێیەم. هەڵبەت ساڵی 2019 ساڵیکی باش نەبوو بۆ نیسان نۆت چوونکە ڕێژەی فرۆشتنی لە 13.1٪ داکشانی بەخۆوە بینی لەچاو ساڵی 2018.

پلەی چوارەم تاکوو بیستەم ئەمانەن: تۆیۆتا کۆرۆلا، تۆیۆتا ئاکوا، نیسا سێرینا، تۆیۆتا ڕۆمی، تۆیۆتا واکسی، هۆندا فرید، تۆیۆتا ویتز، تۆیۆتا تۆنک، هۆندا، فیت، تۆیۆتا ئالفارێد، هۆندا ڤۆزل، تۆیۆتا سی ئەیچ ئاڕ، تۆیۆتا ڕاڤ فۆر، تۆیۆتا نواهـ(نۆح)، هندا ستێپ ڤاگۆن، سازۆکی سۆریۆ و سووبارۆ ئیمپێرزا.

کۆمپایا ژاپۆنییەکان و سەیارە ژاپۆنییەکان بەگشتی لە بازاڕی کوردستاندا لایەنگریان زۆرە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.