هەرزان بڵاگ

لە جادە بەفراوییەکاندا چۆن لە سەیارە بخوڕین؟

سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر شۆفێریکردن لە کاتی بەفرباریندایە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی بڵاگی هەرزانەوە نووسراوە.

شۆفێریکردن لە کاتێکدا کەوا کەش ئارام و ئاسمان ساماڵە زۆر جیاوازە لە کەشە بەفراوییەکان. لە کاتی بەفرباریندا لێخوڕینی سەیارە زەحمەتترە و بەپێی دەیتاکان ڕێژەی پێکدادانەکان لە ناو و دەرەوەی شاردا لە کاتی بەفرباریندا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزترە.

  • پێش لە دەسپێکردنی سەفەر، چەک لیستێکی زستانە ئامادە بکەن

کەس پێی خۆش نییە لەناو بەفر و سەرمادە بمێنێتەوە یان لەوێ سەیارەکەی تووشی کێشە ببێ. لە کاتی بەفر و سەرماوسۆڵەدا هەندێ لە ئەشیاکانی سەیارە پێویستیان بە چاودێرییەکی وردتر هەیە. ئەبێ لە بێکێشەبوونی ئەمانە دڵنیا ببنەوە: پایپەکانی سووڕانەوەی ئاو، ڵایتەکانی پێشەوە، سیستەمی گەرمکەرەوەی سەیارە، جامسڕەکانی پێشەوە و کواڵێتیی تراوی دژەبەستەڵەک. دیارە ئەبێ زنجیری تایەشتان لەگەڵ بێت.

ئەگەر پێتان وایە چوونکە سەیارەکەتان دەبڵ ئەکسڵە ئەوا ئیتر لە کاتی بەفرباریندا پێویستتان بە زنجیر نییە، لە هەڵەیەکی گەورەدان. لە لێژایی و سەرەو خوارییە بەفراوی و شاخاوییەکاندا سەیارەی دەبڵ ئەکسڵیش پێویستی بە زنجیرە.

  • تایەی سەهۆڵشکێن و زنجیری تایە بکڕن

ئەگەر گێڕی سەیارەکەت عادییە لە کاتی بەفردا بە گێڕی 2 شۆفێری بکە و ئەگەر خاوەنی سەیارەیەکی گێڕ ئۆتۆماتیکی، ئێستاکە زۆربەی سەیارە گێڕ ئۆتۆماتیکەکان دۆخێکیان بە ناوی دۆخی “بەفر” بۆ گێڕبۆکسەکەیان هەیە و شۆفێری لەناو بەفردا زۆر ئاسان ئەکاتەوە. 

  • برەیک قەدەغەیە
بەفر

لە کاتی بەفرباریندا تیژڕۆیی مەکەن با ناچار نەبن قاچ بە برەیکدا بنێن. با مەوداتان لەگەڵ سەیارەی پێشەوەتان لە کاتی بەفردا 5 مەتر بێت و ئەگەر تووشی خزان و خلیسکان بوون ئەم تێبینییانە ڕەچاو بکەن:

  1. لەوپەڕی ئارامبووندا، سووکانی سەیارەکە بەرەو لایەک بسووڕێنن کەوا دوای سەیارەکە خەریکە بەو لایەدا ئەخلیسکێت. درێژە بەم کارە بدەن تاکوو سەیارەکەتان ئەگەڕێتەوە سەر دۆخی نۆرماڵی خۆی.
  2. قەد سوکانەکە بە شێوەیەکی کوتوپڕ مەسووڕێنن
  3. قەد سەیارەکە مەخەنە سەر گێڕی بۆش لە کاتی بەفردا
  4. لابردنی قاچ لەسەر پایدەری ڕۆیشتن ئەبێتە هۆی خلیسکانی سەیارەکە، کەوایە قاچتان نۆرماڵ لەسەر پایدەرەکە ڕاگرن
  • بای تایەکان کۆنترۆڵ بکەن
  • ئەو سەیارەیانەی مەکینەکەیان لە پێشەوەیە و دیفرانسیێڵیان لە پاشەوە، لێزانینی زیاتری ئەوێ

ئەگەر سەیارەکەت لەم چەشنەیە، لە کاتی خلیسکان لەناو بەفردا سوکانەکە بەرەو ئەو لایە بسووڕێنن کەوا سەیارەکە خەریکە ئەخلیسکێت. قەد کوتوپڕ برەیک مەکەن.

  • کۆنترۆڵکردنی ئەو سەیارەیانەی کەوا مەکینە و دیفرانسیێلیان لە پێشەوەیە ئاسانترە

ئەو سەیارەیانەی کەوا مەکینە و دیفرانسیێڵیان لە پێشەوەیە ئاسانترن بۆ کاتی بەفربارین. بەڵام لە کاتی خلیسکاندا ڕێک هاوشێوەی سەیارەکانی تر بجووڵنەوە. واتە ئەبێ کاتێک سەیارەکەتان ئەخلیسکێت سوکانەکە بەرەو ئەو لایە بسووڕێنن کەوا سەیارەکە خەریکە ئەخلیسکێت.

  • لە یەکەم کاژێرەکانی بەفرباریندا، جادە لە مەترسیدارترین دۆخی خۆیدایە

لەوانەیە سەیر بێت بەڵام جادە لە یەکەم کاژێرەکانی بەفرباریندا هێندەی جادەیەکی پڕ لە بەفر مەترسیدارە. تێکەڵبوونی دەنکە بەفر و تەپوتۆزی سەر جادەکە، جادەکە زۆر خز ئەکا و بە چاویش نابینرێت. لەم حاڵەتەشدا با خێراییتان کەم بێت، مەوداتان لەگەڵ سەیارەی پێشەوە زۆر بێت و لەناکاو قاچ لەسەر برەیک مەنێن.

لە یەکەم کاژێرەکانی بەفر و باراندا هاتنەخوارەوە لە گێڕی سەرەوە بۆ گێڕی خوارەوە (بۆ نموونە لە گێڕی سێوە بۆ دوو) ئەتوانێ کارەساتی لێ بکەوێتەوە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.