هەرزان بڵاگ

چۆن بە بۆیاخی سەیارەیەک بزانین؟

بۆیاخی سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر چۆنێتیی دەرخستنی بۆیاخی سەیارەیە و ئەم بابەتە لە لایەن تیمی ناوەڕۆکین هەرزانەوە ئامادە کراوە.

بێگومان بەسەرتاندا هاتووە هەندێ جار کەوا بەناو سەیارە دانراوەکانی سایت و ئەپڵیکەیشنی هەرزاندا ئەگەڕێن ئەم نووسراوەیانە ئەخوێننەوە: بێ بۆیاخ، پارچەیەک بۆیاخ، دوو پارچە بۆیاخ، حیزام بۆیاخ، عام بۆیاخ  و …

بەڵام بۆ ئەوەی بزانین سەیارەیەک بۆیاخی هەیە یان نا ئەبێ چی بکەین؟

بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە کۆمەڵێک ڕێگاتان پێ پێشنیار ئەکەین و لەوانەیە سوودمەند بێت بۆتان.

  • بیبەنە لای پسپۆڕێکی ئەم بوارە

ئەمە ئاسانترین و جێمتمانەترین ڕێگەیە بۆ زانین لە ڕەوشی بۆیاخی سەیارە. ئەم کەسانە هەموو ژیانیان بەم ئیشەوە سەرقاڵ بوون و بێگومان باشترین ئەنجامی لێ وەر ئەگرن. دیارە لە کوردستان کۆمەڵێک کەسی پسپۆڕ بۆ ئەم ئیشە هەیە.

زۆر کەس ئامادە نین بۆ تاقیکردنەوەی بۆیاخی سەیارەکەیان پارەیەک سەرف کەن. بۆیە ئەم ڕێگایانە بە شێوەی تاکەکەسی جێبەجێ ئەکرێ. بۆ نموونە:

  • بە چاو زانینی بۆیاخ

 لە سەیارەیەکدا ئەگەر جیاوازیی ڕەنگ لەنێوان دوو بەشی جۆربەجۆری سەیارەکەدا هەبوو ئەوە دەرخەری بۆیاخی سەیارەیە. ئاڵ یان تۆخبوونی خاڵێک لە سەیارەکە لەچاو دیکەی بەشەکانی سەیارە دەرخەری بۆیاخە لە سەیارەدا.

  • تاقیکاریی “مانەوەی جێی لاستیک”

 زۆر جار لە دەوروبەری ئەو خاڵەی کەوا بۆیاخ کراوە، سێبەرێک دروست ئەبێت وەک مانەوەی شوێنی لاستیک لەسەر کاغەز، سێبەرێک لەسەر ڕەنگەکە دروست ئەکات. ئەم سێبەرە بەهۆی پژاندنی بۆیاخەکە بە سپرای دروست ئەبێت. دۆزینەوەی ئەم شوێنانە بە چاو لەو سەیارەیانەدا کەوا ڕەنگیان ڕوونە وەک سپی زۆر ئاسانە. بەڵام لە ڕەنگە تۆخەکاندا ئەبێ بە چاوی هەڵۆوە چاو لە سەیارەکە بکرێت. ئەگەر نەتانتوانی شتێک بدۆزنەوە دڵگران مەبن. هێشتا ڕێگای تر هەیە.

  • تاقیکاریی پەنجە

لێوارەکانی سەیارەیەکی بۆیاخکراو، زبر و ناڕێکن؛ بەڵام سەیارەیەکی بۆیاخکراو لە کۆمپانیا سەرەکییەکەدا لێوارەکانی نەرمن. دەرگای سەیارەکە بکەنەوە و پەنجەتان بەسەر لێوارەکانیدا بکێشن. هەست بە بەرزبوونەوە یان هەڵتۆقینێکی نائاسایی ئەکەن؟

چوونەکە سەیارەی بۆیاخکراو لە شەریکەدا بە شێوەیەکی تۆکمە ئەخرێتە ناو حەمامی ڕەنگەوە؛ کەوایە هەموو لێوارەکانی نەرم و تۆکمەیە؛ بەڵام بەهۆی پژاندنی سپرای، بەسەرجەستەی سەیارەکەوە ناڕێکی دروست ئەبێت. لەم وێنەیەی خوارەوە نموونەیەک لە لێوارەکان دیاری کراوە.

سەیارە

  • تاقیکاریی شەپۆل

لە تەنیشتەوە لەژێر ڕووناکییەکی گونجاودا چاو لە جەستەی سەیارەکە بکەن. سەیارە بۆیاخنەکراوەکان پێستێکی ناسک و نەرمیان هەیە کەوا دەموچاوی ئینسان بەبێ شەپۆل و ناڕێکی تێدا دیارە، بەڵام لە زۆربەی سەیارە بۆیاخکراوەکان لای تەعدیلچیدا، شەپۆل بەسەر جەستەی سەیارەکەوە دیارە.

  • تاقیکاریی هێڵ

 لە تەنیشتەوە سەرنجی هێڵە سەرەکییەکانی دیزاینی سەرەکیی سەیارەکە بدەن، ئەگەر لەسەر ئەم هێڵانە گۆڕانی بیچم و شکڵتان بەدی کرد، گومان لەو شوێنە بکەن. لەم وێنەیەی خوارەوەدا هێڵە سەرەکییەکانی دیزاینی سەرەکی دانراوە.

بۆیاخی سەیارە
  • تاقیکاریی تاریکبوونی ڕەنگی سەیارە

 پارچە بۆیاخکراوەکانی سەیارە لەچاو پارچە بۆیاخنەکراوەکان کەمتر ئەدرەوشێنەوە. سەرنجی ئەم نموونەیەی خوارەوە بدەن. پارچەی دواوەوە لەچاو پارچەکانی پێشەوە، تاریکتر و کەمتر درەوشاوەتر دیارە.

  • بەکارهێنانی ئامێری بۆیاخپێو

بنەمای ئیشکردنی ئەم ئامێرە لەسەر ئەستووریی بۆیاخەکەیە. لەم ئامێرانەدا موگناتیسێک هەیە کە هەستیارە لەسەر گۆڕانی ئەستووریی بۆیاخەکەوە. ئەم ئامێرە دوو جۆری دیجیتاڵ و ئانالۆگی هەیە و ئیشکردن بە هەردووکی زۆر ئاسانە. 

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

ئەشتوانن ئەم بابەتەش هەر لەسەر بڵاگی هەرزان بخوێننەوە: چۆن بزانین سەیارەیەک بۆیاخی هەیە یان نا.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.