هەرزان بڵاگ

4 تەکنیکی ئاسان بۆ زانین بە دەعمی پێشتری سەیارە بەبێ فەحس!

دەعمی سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر تەکنیکەکانی زانین بە دەعمی سەیارەیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە ئامادە کراوە.

فرۆشیارەکان لە هەرزاندا زۆر جار و عەیب و کێشەکانی سەیارەکەیان ئەنووسن، بەڵام بۆ دڵنیابوونەوەی خۆشمان باشتر وایە هەندێ شت لەسەر دەعمی سەیارە بزانین.

یەکێک لە بەرچاوترین هێماکانی دەعمی سەیارە بۆیاخی سەیارەیە. سەرەتا ئەم بابەتە لەسەر بڵاگی هەرزان بخوێننەوە:  تەکنیکەکانی دەرخستنی بۆیاخی سەیارە؟

بەڵام سەرەڕای بۆیاخ هەندێ تێبینیی دیکەش هەیە کەوا ئەبێ بەوردی سەرنجیان بدرێت بۆ ئەوەی بزانین سەیارەیەک پێشتر دەعمی کردووە یان نا.

سەرنجی ئەم خاڵانەی خوارەوە بدەن:

  • هاوئاستنەبوونی دەرگا و لاشەی سەیارە:

لە زۆربەی سەیارە نۆرماڵ و ستەنداردەکاندا، دەرگا و جەستەی سەیارە لە ئاستێکدان. کەوایە ئەگەر ناهاوئاستیتان لەنێوان دەرگا و جەستەدا بەدی کرد ئەوا ئەوە لە هێماکانی دەعمی سەیارەیە.

  • سەرنجی سپێرەکان و جێگای بورغوو و پێکەوەبەستنەوەکانی بدەن

دوای لێدرانی سەیارە، سپێر بەزەحمەت ئەڕواتەوە جێگای خۆی و ئەگەر لێدانەکە زۆر قورس بێت، بەڕوونی دەر ئەکەوێ بەزۆر خراوەتەوە جێ.

  • سەرنجی بۆنیتەکە بدەن

دەرگای بۆنیتەکە هەڵبەنەوە، سەرنجی شوێنی پێکەوەبەستنی بۆغرووە سەرەکییەکانی بدەن و هەروەها سەرنجی هێڵە سەرەکییەکانیش بدەن. ئەگەر لارولەوێریتان بەدی کرد یان هێمایەکی نائاساییتان چاو لێ کرد دڵنیا بن ئەو سەیارەیە پێشتر دەعمی کردووە. هەر ئەم پرۆسەیەش بۆ سندووقی دواوەوەش دووبارە بکەنەوە.

  • سەرنجی ناو سندووقی دواوەوە بدەن

سەیری ناو سندووقە بکەن. گرنج گرنجی یان هەڵتۆقین و ناڕێکییەک بەدی ئەکەن؟ ئایا بیچم و فۆرمی گۆڕاوە؟ ئەگەر وەڵامەکە بەڵێیە لە هۆکارەکانی بزانن. ئەم هێمایانە باش نین.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

دەتوانن ئەم بابەتەش لە بڵاگی هەرزان بخوێننەوە: چۆن بزانین سەیارەیەک وەرگەڕاوە؟

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.