هەرزان بڵاگ

قازانەجەکانی بەکارهێنانی ئەنتی فریز لە هاوین و زستاندا

ئەنتی فریز

ئەم بابەتە لەسەر قازانەجەکانی بەکارهێنانی تراوی ئەنتی فریزە و لە بڵاگی هەرزان بۆ ئێوەی هێژا ئامادە کراوە.

ئاگاداریکردن لە سەیارە و چێککردنی هەموو بەشەکانی لەو ئەرکانەن کەوا ئەبێ بەردەوام هەموو خاوەن سەیارەکان جێبەجێی بکەن. لە وەرزە ساردەکاندا یەکێک لە گرنگترینی ئەم ئەرکانە چێککردنی ئەنتی فریز یان هەمان تراوی فێنککەرەوەی سەیارەیە.

ئەنتی فریز دەورێکی گرنگی هەیە لە پاراستنی سەلامەتی مەکینەی سەیارەدا؛ ئەم تراوە سەوزە یارمەتیی مەکینە ئەدات و ناهێڵێ بەستەڵەک ببەسێت و هەروەها بەر بە ژەنگهێنانی دیکەی بەشەکانی مەکینەش ئەگرێت. لەگەڵ بڵاگی هەرزان بن.

ئەنتی فریز لە دوێنێوە تاکوو ئەمڕۆ

لە ڕابردوودا بۆ گواستنەوەی گەرمای ناوخۆی مەکینە بۆناو ڕادیاتۆر ئاو بەکار ئەبرا بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات بەکارهێنەران و فیتەران زانییان بەکارهێنانی ئاو کێشە بۆ بەشە ئەلەمینیۆمییەکانی سەیارە دروست ئەکات. سنوورداربوونی خاڵی بەستەڵەکبەستن و خاڵی کوڵهاتنی ئاو بووە هۆی ئەوە ئەم تراوە(ئاو) وەک فێنککەرەوە بەکار نەبرێت. هەروەها زۆر گەرمکردنی کەلوپەلە ئەلەمینیۆمییەکانی مەکینەی سەیارە دروستبوونی بننیش لە ڕادێتەردا لە هۆکارانی دیکەی بەکارهێنانی ئەنتی فریزە لەبریی ئاو. ئەم فێنککەرەوەیە سەرەڕای پارێزگاریکردنی لە کەلوپەلە کانزایییەکانی مەکینە، خاڵی کوڵهاتنی ئاو بەرز ئەکاتەوە و خاڵی بەستەڵەکبەستنیشی دائەبەزێنێت. 

لە ئەنتی فریزە ئەمڕۆییەکاندا ماکێکی کیمیایی بە ناوی “گلیکۆڵ” بەکار ئەبرێت؛ ئەم تراوە بە بەرزکردنەوەی گەرمای ئاو لە بەستەڵەکبەستن لە سەرما و کوڵهاتن لە گەرمادا یارمەتیدەرە.

ئەنتی فیزەکان لە بازاڕی کوردستاندا بە ڕەنگەکانی سەوز و سوور و پرتەقاڵی و … دەست ئەکەون.

کاتی گۆڕینی ئەنتی فریز

ئەوڕۆکە هەموو مەکینەکان با ئاو فێنک ئەبنەوە؛ بەگشتی ئەنتی فریزەکەتان هەر براندێک بێت ئەبێ لە پێشدا تێکەڵ بە ئاو بکرێت و پاشان زیاد بکرێتە سیستەمی فێنککەرەوەی مەکینەی سەیارە. ڕێژەی بەکارهێنانی ئەنتی فریز و ئاو نیوە نیوەیە. واتە ئەگەر ڕادیاتۆرەکەتان 10 لیتر ئاو ئەگرێت ئەبێ بە شێوەیەکی یەکسان ئەنتی فریز و ئاوی تێ بکرێت (5 لیتر ئاو و 5 لیتر ئەنتی فریز).

جۆرەکانی ئەنتی فریز

  • ئەنتی فریز لەسەر بنەمای سروشتی

ئەم جۆرە ئەنتی فریزە زۆرتر لە هەر جۆرێکی تر بەکار ئەبرێت و ئەفرۆشرێت. ئەم جۆرە بۆ یەک ساڵ ئاگاداری مەکینەی سەیارە ئەبێت.

  • ئەنتی فریز لەسەر بنەمای ئۆرگانیک

ئەم جۆرە ماکی زیادکردنیی پێ زیاد کراوە و زیاتر لە ئەنتی فریزە سروشتییەکان هەڵئەکات و تەمەنی بەقازانجی ئەم جۆرە نزیکەی سێ ساڵە.

گونجاوترین کاتی گڕینی ئەنتی فریز بە شێوەی ساڵانەیە چوونکە زۆربەی ئەنتی فریزەکانی بازاڕ لەسەر بنەمای سروشتین و ئەوپەڕەکەی ساڵێک تەمەنی بەقازانجیان هەیە. نەگۆڕینی ئەنتی فریز لە کاتی خۆیدا ئەبێتە هۆی لەدەستدانی تایبەتمەندییەکانی و چیتر پارێزگاری ناکات لە سەیارە لە بەرانبەر گەرما و سەرمادا و هەر ئەمەش تەمەنی مەکینە و سیستەمی فێنککەرەوەی سەیارەکەتان کەم ئەکاتەوە. 

قازانجەکانی بەکارهێنانی ئەنتی فریز

  • بەرگری ئەکا لە بەستەڵەکبەستنی تراوی ناو مەکینە لە وەرزە ساردەکاندا
  • بەرگری ئەکا لە کوڵهاتنی تراوی ناو مەکینە لە وەرزە گەرمەکاندا
  • کەمکردنەوەی بننیشەکانی ناو ڕادێتەر و هەر ئەمەش تا ڕادەیەک گەرمای مەکینە دائەبەزێنێت
  • بەرگری ئەکا لە ژەنگهێنانی کەلوپەلەکانی مەکینە

تێبینییە گرنگەکانی بەکارهێنانی ئەنتی فریز

  • ئەنتی فریز بەتەنیا بەکار مەهێنن؛ ئەم تراوە ناتوانێ بەتەنیا بەر بە بەستەڵەکبەستن یان کوڵهاتن بگرێت. باشترین چارەسەر تێکەڵکردنی ئەنتی فریز لەگەڵ ئاودایە.(ئاوی ڕادێتەرجۆرە ئاوێکە لە بازاڕدا هەیە و ئەوە لەبریی ئاو بەکار بێنن)
  • ڕەنگی ئەنتی فریز پێوەندییەکی بە کواڵێتییەکەیەوە نییە.
  • ئەنتی فریزە جۆربەجۆرەکان پێکەوە تێکەڵ مەکەن
  • ئەنتی فریز نابێ گڕ بگرێت یان بۆنی ناخۆشی لێ بێت
  • ئەنتی فریز قەد کەف ناکات، ئەگەر کەفتان چاو لێ کرد بیبەنە لای فیتەرێک
  • پاش تێکەڵکردنی ئەنتی فریز و ئاو، نووسراوەکانی سەر پاکەیجی ئەنتی فریزەکە بخوێننەوە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک و هەر جۆرە بابەتێکی هاوپێوەند بە سەیارەوە سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.