هەرزان بڵاگ

چۆن لە زستاندا بەکارهێنانی بەنزینی سەیارە کەم بکەینەوە؟

بەنزین

ئەم بابەتە لەسەر کەمکردنەوەی بەکارهێنانی بەنزینی سەیارە لە زستاندایە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی بڵاگی هەرزانەوە نووسراوە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

زۆر شت هەن لەسەر بەکارهێنانی بەنزین لە زستاندا کاریگەرییان هەیە. دێنسیتی (density)ی هەوای سارد لە هەوای گەرم زۆرترە. هەر بەم هۆیەوە سترێچی ئایرۆداینامیکی لەسەر سەیارە بەتایبەت لە خێرایییە زۆرەکاندا زۆرترە و لە ئەنجامیشدا ئەبێتە هۆی زۆربوونی بەکارهێنانی بەنزین. ئەم دیاردەیە لەسەر تایەکانیش کاریگەریی هەیە و ئەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بای تایە. کەمبوونەوەی بای تایەکان ئەبێتە هۆی لێکخشانی نێوان تایە و زەوی و بەکارهێنانی بەنزین زیاد ئەکاتەوە.

هەروەها هەوای سارد ئەبێتە هۆی زیادبوونی ویسکۆزیتەی ڕۆنی مەکینە و لێکخشانی کەلوپەلەکانی مەکینەی سەیارە. کاتێک کە سەیارە ساردە و هێشتا نەگەیشتۆتە گەرمایەکی گونجاو، هەر ئەم بابەتە ئەبێتە هۆی زیادبوونی بەکارهێنانی بەنزین. ئەم بابەتە زۆرتر کاتێک دەر ئەکەوێ کە مەودایەکی کورت ئەبڕین و ڕێگە بە سەیارەکە نادەین بەباشی گەرم ببێت.

هەر چۆنێک بێت بە ڕەچاوکردنی هەندێ تێبینی ئەکرێ بەکارهێنانی بەنزین لە هەوای سارددا کەم بکرێتەوە. هاوڕێی بڵاگی هەرزان بن. 

  • سەیارەکەتان لە گەراج یان شوێنێکی سەرپۆشراودا ڕاگرن بۆ ئەوەی کاتێک دیسان بتانەوێ سەیارەکەتان گەرم بکەنەوە کاتێکی کەمتر بخایەنێت.
  • ڕۆنێک بەکار بێنن کەوا واسکۆزیتەکەی گونجاو بێت.
  • ڕۆنە چواروەرزەکان بەکار بێنن.
  • کاتێک مەودایەکی کورت ئەبڕن، هەوڵ بدەن سەیارەکە مەکوژێننەوە.
  • ئایسۆلەیشنی بۆنیت بەکار بێنن. ئەمە ئەبێتە هۆی ڕاگرتنی گەرمای مەکینە و هەروەها مەکینە خێراتر ئەگاتە گەرمایەکی گونجاو.
  • زیاتر لە توانستی سەیارەکە باری لێ بار مەکەن.
  • لە بێکێشەبوونی مەکینە دڵنیا ببنەوە.
  • ڕێژەی بای تایەکان چێک کەن و ئەگەر پێویستی بوو تۆزێکی پێ زیاد بکەن. هەروەها تایەکان ڕێک باڵانس کەن.
  • شێوازی شۆفێریکردنتان بگۆڕن. گۆڕینی شێوازی شۆفێری بە شێوەیەکی بەرچاو بەکارهێنانی بەنزین کەم ئەکاتەوە.
  • بەکارهێنانی کرووزی کۆنترۆڵ (تەحدید سۆرعە) لە شەقامە بازنەیییەکاندا بەکارهێنانی بەنزین کەم ئەکاتەوە.
  • تاکوو کۆتایی پێ مەنێنە سەر پایدەری ڕۆیشتندا و کوتوپڕ خێراییتان بەرز مەکەنەوە. ئەگەر بەهێواشی قاچ لەسەر پایدەرەکە بنێن بەکارهێنانی بەنزین کەم ئەبێتەوە.
  • لە سەلامەتبوونی سێنسەرەکان بەتایبەت سێنسەری ئۆکسیجەن دڵنیا ببنەوە.
  • ئەگەر فیلتەری هەواکەتان پیسە، بیگۆڕن.
  • سیستەمی پزیسکلێدان و کەندڵەکان چێک بکەن. کەندڵە خراپەکان بگۆڕن.
  • بەنزینی بێ کواڵێتی مەکەنە سەیارەکەتانەوە
  • هەڵسوکەوتە خراپەکانتان لە کاتی لێخوڕیندا مەهێڵن.
  • لە دروست ئیشکردنی سیستەمی دابەشکاری بەنزین دڵنیا ببنەوە
  • لە پیسنەبوونی نۆزەڵ دڵنیا ببنەوە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.