هەرزان بڵاگ

دە تایبەتمەندیی ژووری کارکردنی گونجاو لە ماڵەوە

ژووری کارکردن لە ماڵدا

ئەم بابەتە لەسەر تایبەتمەندییەکانی ژووری کارکردنی گونجاو لە ماڵەوەیە و لە بڵاگی هەرزان دەیخوێننەوە.

ئەوڕۆکە شێوازی کارکردنەکان گۆڕاوە و زۆرن ئەو کەسانەی بەگوێرەی کارەکەیان ڕیمۆت و لە ماڵەکەی خۆیاندا کار دەکەن، بەتایبەت ئەوانەی مناڵیان هەیە یاخود سەرقاڵی کارێکن کەوا بەئاسانی لە ڕێگەی دووریشەوە جێبەجێ دەکرێت وەک فریلەنسەر و دێڤێڵۆپەرەکان. ئیشکردن لە ماڵدا زۆر تایبەتە، چوونکە دەنگە دەنگێکی ئەوتۆ نییە، ئەتوانرێ بەئاسانی لەسەر بابەتەکە تەرکیز بکرێ و سترێس و پەستانیشی کەمترە. دەکرێ لەنێوان ژیانی ڕۆژانە و ئیشەکاندا باڵانس و هاوسەنگییەک دابنرێت و بێگومان لێهات و ڕاندمانی کارەکەش بەرز دەبێتەوە. لێرەدایە بوونی ژوورێکی کارکردن و کڕینی کەلوپەلی گونجاو بۆی، زەقتر دەبێتەوە. بە ڕای ئێوە تایبەتمەندییەکانی ژوورێکی کارکردنی گونجاو چین و چ کەلوپەلانێک بۆ ژوورێکی کارکردنی گونجاو پێویستە؟ ئێمە پێتان دەڵێین. لەگەڵ بڵاگ و سایتی هەرزان بن.

بەدوور لە قەرەباڵغی

ژووری کارکردنی دەبێ ئارام بێت و تەرکیزی مرۆڤ نەشێوێنێت. ئەو ژوورەی کەوا ڕوو لە شەقامە یاخود هەموو ئەندامەکانی خێزان بە بەریدا دێن و دەڕۆن دەتوانێت تەرکیزتان بشێوێنێت. کەوایە ژوورێک هەڵبژێرن کەوا لە شوێنێکی هێمنی ماڵەکەدا هەڵکەوتووە.

سنووربەندی

لەوانەیە بڵێن بۆ دەکرێ بەم ماڵە بچووکانەشەوە ژوورێکی کارکردنی تایبەتمان هەبێت؟ بەڵێ دەکرێ، بەڵام پێویست ناکات ژوورێک تەنها بۆ کارکردن دابنرێت و ڕواڵەت و بیچمی وەک ژوورێکی کارکردنی کارگێڕیی لێ بکرێت. دەکرێ ئەو ژوورانەی کەوا هاتوچۆیان کەمترە و یان تایبەت بە میوانن لە بەرچاو بگیرێت و مێزێکی بچووکی تیا دابنرێت و دەست بکرێ بە کارکردن.

ڕووناکیی گونجاو

ڕووناکی زۆر گرنگە. ئەگەر ژوورەکە ڕووناکییەکەی کەم بێت یاخود تاریک بێت، خێرا مانوو دەبن و ڕاندمانیشتان دادەبەزێت. ژوورێک هەڵبژێرن کەوا لانیکەم پەنجەرەیەکی لێ بێت و ڕووناکیی سروشتیی پێ دەگات.

ڕووناکییە لاوەکییەکان

ڕووناکییە دەستکردەکانی ژوورەکە بە شێوازێک بێت کەوا زۆر مانووکەر نەبێت و کەمتر ڕووناکیی سپیش بەکار بێنن. سورەیا و تەیبڵاند تایبەت بە ژووری کارکردنن، بەکاریان بێنن.

دیزاینی گونجاو

ژووری کارکردن ئەبێ بە شێوازێک بێت کەوا حەز بکەی کاری تیا بکەی. ژوورێکی قەرەباڵغ کەوا پڕ لە مێز و بۆکسە مانووتان دەکات. لە ژوورەکەتاندا یەک دوو ئینجانەیەک دابنێن و دیوارەکانی بڕازێننەوە بە هەڵواسینی وێنەی جوان.

قەنەفە

دانانی قەنەفەیەکی نەرم و جوان کەوا بکرێ لەسەری بحەسێیتەوە و ڕاخستنی فەرشێکی جوان دەتوانێ کەشی ژوورەکە دڵڕفێنتر بکات و دووری بخاتەوە لە کەشێکی سارد و جیددیی کارکردنەکە. هەموو ئەم کەلوپەلانە دەتوانن بە نرخێکی گونجاو لە سایتی هەرزان بیکڕن.

ڕەنگی گونجاو

ڕەنگی زۆربەی دیوارەکان سپییە، بەڵام ئەگەر بمانەوێ ڕاندمانی کارەکەمان بەرز بکەینەوە دەتوانین لە هەندێ ڕەنگی جیاوازتر لە کەشی ماڵەکە سوود وەر بگرین. ڕەنگی شین یان سەوز یان بەکارهێنانی هەندێ کاغەزی دیواری کەوا هێمنی بە ژووری کارکردنەکە دەبەخشێت.

بۆکس و مەعرەزی تایبەت

ژوورێکی قەرەباڵغ بەکەڵکی کارکردن نایەت. دەتوانن بە دانانی هەندێ بۆکس و شف و مەعرەز، کەلوپەلەکان ڕێکوپێک کەن.

مێز و کورسیی باش

ئەگەر بڕیارە لەسەر مێزێک دانیشن و دەست بە ئیش بکەن، پێویستتان بە مێز و کورسییەکی باشە. باشترین مێزەکان ئەوانەن کەوا بەرزاییەکەی دەگۆڕێت و پشتەکەشی فلکسەبڵە و لە خوارەوەش ویڵی هەیە.

پەردەی گونجاو

بۆ ئەوەی بتوانن ڕووناکیی ژوورەکە بەگوێرەی ویستی خۆتان بێت پێویستتان بە پەردەیەکی گونجاوە. سەرەڕای ئەمەش پەردەیەکی جوان بۆخۆی ژوورەکە دوو ئەوەندە جوانتر دەکات.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر کاڵایەک یان دۆزینەوەی هەلی کار سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.