هەرزان بڵاگ

کڕینی پلەیستەیشن 4

پلەیستەیشن 4

ئەم بابەتە لەسەر ڕێنمایییەکانی کڕینی پلەیستەیشن چوارە و لە بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.

نەوەی هەشتەمی کۆسوولەکانی کۆمپانیای سۆنی لە نۆڤامبری ساڵی 2013دا ڕەوانەی بازاڕ کرا و توانیی لە ڕکابەرەکەی (xbox one) زیاتر بفرۆشێت. PS4 لەچاو Xbox one  قەبارەیەکی بچووکتری هەیە بەڵام هێزی زۆرترە و هاوشێوەی PCیەکانی تایبەت بە یارییە. لە کوردستانیشدا ئەم کۆنسوولە زۆر لایەنگری هەیە. لەم بابەتە لە بڵاگی هەرزاندا دەمانەوێ ئاشناتان کەین لەگەڵ تەکنیکەکانی کڕینی پلەیستەیشن چواردا.

PS4 لە سێ مۆدێلی ئاسایی، Slim و pro ڕەوانەی بازاڕ کراوە.

PS4ی ئاسایی

ئەم کۆنسوولە لە ساڵی 2013دا ڕەوانەی بازاڕ کرا و یەکەمین جیلی کۆنسوولی PS4ە. فەنی فێنککەرەوەی ئەم مۆدێلە لە کۆنسوول دەنگێکی زۆری هەیە و شەبەکەی وای‌فایەکەی بەهێز نییە. بەڵام لەچاو PS3 پرۆسێسەر و گرافیکێکی بەهێزتری هەیە. ئەم کۆنسوولە دەبێ لە ڕێگەی کەیبلی HDMIەوە کۆنێکت ببێت بە تی‌ڤییە HDیەکانەوە چوونکە هیچ جۆرە ئاوتپووتێکی کامپۆزیت یان کامپۆنێنتی بۆ لەبەرچاو نەگیراوە. بەهۆی زۆربوونی دەنگی فەنی ئەم کۆنسوولەوە، دوای ماوەیەکی کەم نەوەی دواتری واتە PS4 slim ڕەوانەی بازاڕ کرا.

PS4 slim

پلەی 4 سڵیم

هەروەها لە ناوەکەی دەر دەکەوێ، PS4 slim  لەچاو مۆدێلە ئاسایییەکە باریکترە و کارەبای کەمتریش بەکار دەهێنێت. سڵیم هەندێ گۆڕانکاریی تیا کراوە و هەرزانتریشە و خێراییی ئاپلۆد و دانلۆدی لە مۆدێلە پێشووەکان باشترە. بەڵام 4K نییە و کوالێتیی دەنگی لە مۆدێلەکانی تر خوارترە.

PS4 pro

پلەی 4 پرۆ

ئەم مۆدێلە لە ساڵی 2015دا ڕەوانەی بازاڕ کرا و لە دوو لەخۆگریی 500 گێگا و 1 ترابایت بەرهەم هێنرا. PS4 pro  بۆ ئەو کەسانەی تی‌ڤیی 4Kیان هەیە گونجاوە و یارییەکان لەم مۆدێلەدا کوالێتییەکی باشتریان هەیە و ڕەقەواڵەیەکی بەهێزتری هەیە بەڵام ئەم مۆدێلە لە ڕووی ڕواڵەتەوە لە دوو مۆدێلە پێشووەکە گەورەترە و کێشیشی زۆرترە.

هەندێ تێبینی بۆ کڕینی هەموو جۆرە کۆنسوولی پلەیستەیشنێک

1.    ئەگەر دەتانەوێ PS4 بکڕن دەبێ لە پێشدا بزانن ئەم کۆنسوولە یاریی کۆپیکراو ناخوێنێتەوە و ئەگەر یارییەکی کۆپیکراوی تێ بخەن جیهازەکە تووشی کێشە دەکات. کەوایە دەبێ ئاگادار بن یارییەکانی ئەم کۆنسوولە هەمووی ئۆریجیناڵن و نرخێکی بەرزتریان هەیە.

2.    لە کڕینی PS4دا نیگەرانی ڕیجنی جیهازەکە مەبن، چوونکە ئەم کۆنسوولە سەپۆرتی هەموو ڕیجنەکان دەکات.

3.    سایتی PSN بۆ دابەزاندن و کڕینی یاریی پلەی چوارە.

4.    لە کاتی کڕینی پلەی چوارێکی بەکارهاتوودا بەوردی چاو لە دەسک و ڕواڵەتی کۆنسوولەکە بکەن تاکوو شوخت و شکانی نەبێت.

5.    پێش لە کڕینی PS4 تاقیی بکەنەوە. بۆ ئەوەی لە سەلامەتبوونی کۆنسوول و دەسکەکان دڵنیا ببنەوە.

تێبینیی کۆتایی

ئەگەر دەتانەوێ کۆنسوولێکی یاری بکڕن، سەردانی سایتی هەرزان بکەن و لەوێ دەست بە کڕین و فرۆشتنی هەموو شتێک بکەن.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە کۆنسوول و کاڵایەکی تر سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.