هەرزان بڵاگ

تەکنیکەکانی جیاکردنەوەی مۆبایلی ئەسڵی لە مۆبایلی ساختە

مۆبایل

ئەم بابەتە لەسەر تەکنیکەکانی جیاکردنەوەی مۆبایلی ئۆریجیناڵ لە مۆبایلی فەیکە و لەسەر بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.

مۆبایلی ساختە لەم ساڵانەی دواییدا لە بازاڕی کوردستان زۆر بووە. لە ساڵی 2013دا کۆمپانیایەکی ساختەکار، مۆبایلی ئایفۆن 5ی کۆپی کرد. لەو ساڵدا ڕێژەی فرۆشتنی ئایفۆنە ساختەکە لە ئایفۆنە ئەسڵییەکە زۆرتر بوو. بازاڕی ئامێری ئەلیکترۆنی و بەتایبەت مۆبایل، جۆربەجۆرییەکی زۆری تیایە و دەستتان بۆ کڕینی هەر مۆدێلێکی دڵخوازتان ئاوەڵایە. هەندێ تێبینی بۆ ئەوەی مۆبایلی ئەسڵی بکڕن:

لە فرۆشگەیەکی جێمتمانە بیکڕن

لە فرۆشگە سەرەکییەکان بکڕن. ئەگەر ئەو کۆمپانیایە لە کوردستان بریکاری سەرەکیی هەیە، ڕاستەوخۆ لە بریکارەکانی بکڕن. ئەگەر مۆبایلی بەکارهاتوو دەکڕن لە فرۆشیارەکە لەبارەی شوێنی کڕینی مۆبایلەکەیەوە پرسیار بکەن.

مۆبایل بە زەمانەوە بکڕن

بوونی زەمان دڵنیاییتان پێ دەدات. تەنانەت ئەگەر کاڵاکەش بەکارهاتووە داوا لە فرۆشیار بکەن کارتی گەرەنتیتان پێ بدات. پێوەندی بە کۆمپانیای گەرەنتیکەرەوە بکەن و ژمارە سێریاڵەکەیان بۆ بخوێننەوە. ئەوان ئەتوانن بەگوێرەی ئەو ژمارە سێریاڵە ئەسڵ یان ساختەبوونی ئامێرەکەتان بۆ دەر بخەن.

ژمارە سێریاڵی مۆبایلەکە لەگەڵ ژمارەی سەر بۆکسەکەدا بەراورد بکەن

دوای کردنەوەی بۆکسی مۆبایلەکە کۆدی 15 ژمارەییی سەر بۆکسەکە لەگەڵ کۆدی 15 ژمارەییی سەر مۆبایلەکە بەراورد بکەن. ئەم کۆدە بە IMEI ناسراوە. لە کڕینی مۆبایلی بەکارهاتوودا یەکبوونی ئەم دوو کۆدە گرنگترە. ئەم کۆدە دەتوانن بەم شێوەیە بەدەست بێنن: *#06#

گومان لە سعری خوار بکەن

نرخەکە ئەگەر لە نرخە نێودەوڵەتییەکەی خوارتر بوو گومان لە ساختەبووونی بکەن. لە سایتی سەرەکیی ئەو کۆمپانیایەوە نرخەکە بزانن.

سەرنجی بۆکسەکە بدەن

دڵنیا بن لەوەی بۆکسەکە پێشتر کەپس بووە. ئەگەرچی ئەم کەپسە پلاستیکییانە تەکنەلۆجیایەکی ئەوتۆیان ناوێ و بەئاسانی فرۆشیار دەتوانێت بە جیهازێکی سادە ئەو کەپسە دروست بکات. بەڵام هەر چۆنێک بێت بوونی لە نەبوونی باشترە.

خێرابوونی مۆبایلەکە لای فرۆشیارەکەدا تاقی بکەنەوە

ڕەنگە مۆبایلی ساختە لە ڕووی ڕواڵەتەوە لە مۆبایلی ئەسڵ بچێت بەڵام لە ڕووی ڕەقەواڵەیییەوە جیاوازیی زۆری هەیە. داوا لە فرۆشیار بکەن مۆبایلەکە هەڵبکات و بۆ تێست بتانداتێ. مۆبایلە ئەسڵەکان خێرا داواکارییەکانتان جێبەجێ ئەکەن و خاو نابنەوە بەڵام مۆبایلە فەیکەکان کاردانەوەی تۆچەکەیان زۆر لە خوارەوەیە.

سیستەمە وەگەڕخەرەکان بناسن

کۆمپانیای ئەپڵ قەد مۆبایلێکی بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید دروست نەکردووە. هەندێ لە ئایفۆنە ساختەکانی ناو بازاڕ سیستەمەکەیان ئەندرۆیدە و دیارە ساختەن.

کامێراکە تاقی بکەنەوە

مۆبایلەکە بەوردی تێست بکەن و دڵنیا ببنەوە کواڵێتیی کامێراکە هەر ئەوەندەیە کەوا دەبێ ببێت.

دەنگی ئامێرەکە تاقی بکەنەوە

دەنگەکە تێست بکەن. مۆبایلە فەیکەکان کواڵێتییان نزمە. میووزیکێک بڵاو بکەنەوە، ئەگەر دەنگەکە زیکەزیکی کرد یان نۆیزی هەبوو ئەوە یان فەیکە یان مۆبایلەکە کێشەی هەیە.

کەلوپەل و بورغوو و هەموو شتەکانی مۆبایلەکە ئەبێ بەجوانی جێگیر بووبێتن

مۆبایلە فەیکەکان باش جێگیر نابن و ئەمەش پیشاندەری مۆنتاژی لاوازە. مۆنتاژی لاواز یەکێک لە هێماکانی کاڵای فەیکە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.