هەرزان بڵاگ

تەکنیکەکانی کڕینی ئەکسسواراتی بەکارهاتوو

ئەکسسوارات

ئەم بابەتە لەسەر ئەکسسوارەتە و لە بڵاگی هەرزان دەیخوێننەوە.

سەرەتا دەبێ بزانین ئەکسسوارات چییە و بە چ شتانێک دەوترێت؟

مۆبایل و لاپتۆپ و کۆمپیتەر و … کاڵا سەرەکییەکانن و هەندێ کەلوپەلی لاوەکیشیان هەیە وەک کەیبڵی otg، مێمۆری، هێدفۆن، شەحنکەرەوە و …، بەم کەلوپەلە لاوەکییانە دەوترێ ئەکسسوارات.

کڕێنی ئەکسسواراتێکی خاوەن کواڵێتی بەدڵنیایییەوە نرخیان بەرزە، بۆیە دەتوانین بەکارهاتووەکانیان بکڕین بەو مەرجەی کێشەیەکیان نەبێت. ئەم بابەتە لەخۆگری هەندێ تێبینییە کەوا پاش خوێندنەوەی دەتوانن ئاسانتر و دڵنیاتر ئەکسسوارات بکڕن.

براندە ناسراوەکان لە بەرچاو بگرن

هەوڵ بدەن ئەکسسواراتی براندێک بکڕن کەوا ناسراوە و ناوبانگێکی هەیە، بێگومان ئەم براندانە ئەگەری زۆرترە کواڵێتییان بەرزتر بێت. ئەگەرچی هەندێ ئاوارتەش هەیە بەڵام بەگشتی ناوە بازرگانییە ناسراوەکان کێشە و خراپبوونیان کەمترە.

جیاوازیی نرخی نوێ و بەکارهاتوو لە بەرچاو بگرن

ئەگەر لە نرخی کاڵاکە دڵنیا نین، سەرەتا دەبێ بزانن ئەو کاڵایە بەنوێیی چەندە. هەندێ کەس سعری گونجاو لەسەر کاڵاکانیان دانانێن بۆیە دەبێ بەباشی لەسەر نرخەکان بکۆڵنەوە.

داوای یارمەتی لە هاوڕێیەکتان بکەن کەوا شارەزای ئەم بوارەیە

هەر ئەوەی کە کاڵاکەتان لە بەرچاوە و لەو کاتەدا کێشەیەکی نییە بە واتای بێکێشەبوونی کاڵاکە نییە. کەسێکی شارەزا لەم بوارەدا دەتوانێت زۆر یارمەتیدەر بێت بۆتان.

کاڵایەک بکڕن کەوا کارتۆنی هەیە

بۆکسی هەندێ کاڵا وەک مۆبایل و تابلێت زۆر گرنگە. لەبیرتان بێت ژمارە سێریاڵی سەر کارتۆنەکە و ژمارە سێریاڵی سەر مۆبایلەکە دەبێ یەکێک بێت.

کاتێک بۆ تاقیکردنەوەی کاڵاکە دیاری بکەن

لە کاتی کڕینی ئامێرێکدا هەموو بەشەکانی بەوردی بپشکنن. هەندێ لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دەبێ چەن جارێک بیکوژێننەوە و سەرلەنوێ هەڵی کەنەوە بۆ ئەوەی لە بێکێشەبوونیان دڵنیا ببنەوە. ئەگەر ئامێرەکەتان شارژ کردەوە و گەرمی کرد، مەیکڕن. هەندێ ئامێری ئەلیکترنی لەو کاتا کە تاقیی ئەکەنەوە لەوانەیە کێشەیەکیان نەبێت بەڵام دوای دوو، سێ ڕۆژ بەکارهێنان عەیبەکانیان دەر دەکەوێت بۆیە داوا لە فرۆشیار بکەن چەن ڕۆژێک دەرفەتی تاقیکردنەوەتان پێ بدات.

سەرنجی ئەسڵ و ساختەبوونی کاڵاکە بدەن

هەر کاڵایەک بە ڕواڵەتێکی جوان و نوێیەوە بە واتای ئەسڵبوونی نییە. دڵنیا ببنەوە کاڵای فەیک نەکڕن.

کاڵاکە لە نزیکەوە بپشکنن

لەگەڵ فرۆشیاردا گرێبەستێک بنووس و هەموو بەشەکانی ئامێرەکە تاقی بکەنەوە و دڵنیا بن لەوەی کە لێدرانی نییە. پاشان ئامێرەکە بکوژێننەوە و هەڵی بکەنەوە و پێوەندییەکی تاوتوێ کەن و کەمێک کاری پێ بکەن.

ئەگەر زانیتان ئەو ئەکسسواراتەی دەیکڕن پێشتر تەعمیر کراوە، لە فرۆشیارەکە پرسیار کەن ئایا کۆمپانیاکە چاکی کردۆتەوە یان کەسێک لە بازاڕ. دیارە ئەگەر لە لایەن کۆمپانیای گەرەنتییەوە چاک کرابێتەوە مەترسیی خراپبوونی کەمترە.

لە سەلامەتبوونی ئەکسسواراتەکە دڵنیا ببنەوە

تەمەنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دوای ماوەیەک، کەم دەبێتەوە. لە فرۆشیار لەبارەی تەمەن و کاتی بەکارهێنان و گەرەنتیی ئامێرەکەوە پرسیار بکەن.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.