هەرزان بڵاگ

سەلاجەی نەوفراست بکڕم یاخود دیفراست؟ بەشی دووەم

سەلاجە

ئەم بابەتە لەسەر سەلاجەی دیفراست و نەوفراستە و لەسەر بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.

پێشتر ئەم بابەتە لەسەر بڵاگی هەرزان دانراوە، سەرەتا ئەم بابەتە بخوێننەوە: جیاوازیی سەلاجەی نەفراست و دیفراست

پێشتر لەگەڵ ئەم دوو سەلاجەیە و شێوازی کارکردنیان ئاشنا بووین. لەوانەیە پێتان وابێت کڕینی سەلاجەی دیفراست (ئەو سەلاجەیانەی کەوا سەهۆڵ دەبەستێت) بەکەڵک نایەت بەڵام هەر کام لەم سەلاجەیانە تایبەتمەندیی تایبەت بە خۆیانیان هەیە. زانینی قازانج و لاوازیی ئەم دوو جۆرە سەلاجەیە یارمەتیتان دەدات بتوانن بە لەبەرچاوگرتنی پێویستی و پارەکەتان، لەنێوان ئەم دوو جۆرەدا گونجاوترینەکەیان هەڵبژێرن. هاوڕێی هەرزان بن.

·       لە سەلاجەی نەفراستدا چوونکە سەهۆڵی نییە کەوایە ناچار نین بۆ لابردنی سەهۆڵ و خاوێنکردنەوەی، بۆ ماوەیەکی درێژ سەلاجەکە بکوژێننەوە. چوونکە سەرمای ناو سەلاجەکە لەناو ناچێت و پێویست ناکات مەکینە یان کۆمپرێسۆر بۆ ساردکردنەوەی سەرلەنوێی سەلاجەکە ماوەیەکی درێژ ئیش بکات.

·       خاڵی بەهێزیی سەلاجە دیفراستەکان ئەوەیە کاتێک کارەبا ئەبڕێت، ئەو سەهۆڵ و بەستەڵەکەی لەسەر خواردەمەنییەکانەوە دروست بووە ئەبێتە هۆی ساردڕاگرتنی خواردەمەنییەکان بۆ ماوەیەکی درێژتر و ڕێگرە لە گەنینیان. دیارە چوونکە لە کوردستان بڕانی کارەبا دیاردەیەکی هەمیشەیی و ئاسایییە، ئەم جرە سەلاجەیانە زیاتر لە هەر شوێنێک لەوانەیە بەکەڵک بێن.

·       سەلاجە نەوفراستەکان سعریان لە سەلاجە دیفراستەکان بەرزترە و بۆ کڕینیان دەبێ پارەیەکی زۆرتر سەرف بکرێت. لە لایەکی تریشەوە ئەو سەلاجەیانەی کەوا لەژێر ناوی نەوفراست لەناو بازاڕدایە، جاروبار سەهۆڵ دەبەستێت.

·       چاککردنەوە و هەڵگرتنی سەلاجە دیفراستەکان ئاسانتر و هەرزانترە لە سەلاجە نەفراستەکان. بەڵام چاککردنەوەی سەلاجەی نەفراست سەرەڕای ئەوەی تێچووی زۆرترە، پێویستی بە کەسی شارەزاتریش هەیە.

ئێوە بۆخۆتان بڕیاردەرن کامیان بکڕن. ئەگەر نرخی گونجاو و ئیشکردنی سەلاجەتان وەک یەک لا گرنگە پێشنیار دەکەین سەلاجەی دیفراستی ئۆتۆماتیک بکڕن بەڵام ئەگەر کێشەیەکتان لەگەڵ نرخەکەی نییە بێگومان کڕینی سەلاجەی نەفراست پێشنیارێکی باشتترە. ئەم ڕۆژانەش هەموو سەلاجە مۆدێرنەکان سەلاجەی نەفراستن و دیارە بۆ جێنەمان لە شەپۆلی تەکنەلۆجیا باشتر ئەوەیە سەلاجەی نەفراست بکڕدرێت.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر کاڵایەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.