هەرزان بڵاگ

کامێرای چاودێریی تیژڕۆییی ئۆتۆمبێل چۆن کار دەکات؟

کامێرای جاودێری

ئەم بابەتە لەسەر کامێرای تیژڕۆییی سەیارەیە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

کامێرای چاودێریی تیژڕۆییی ئۆتۆمبێل چۆن کار دەکات؟

شۆفێران چۆن بتوانن خۆیان دەرباز بکەن لەم کامێرایانە؟

کامێرای چاودێری بە سیستمی ڕادار کار دەکات واتە زانیاری دەنێرێ و وەری دەگرێتەوە،  کاتێک وێنەی ئۆتۆمبێلێک دەگرێت ناوەندی خێرایی دوو وێنە وەر دەگرێت، بۆ نموونە شۆفێر دەبێت ماوەی 10 خولەک لە کاتی گرتنی وێنەی کامێرای یەکەم بگات بۆ وێنەی کامێرای دووەم. بێگومان پێشتر دووریی نێوان هەردوو کامێراکە دیاری کراوە. بەهۆی دیاریکردنی کات، خێرایییەکە دەر دەچێت، ئەگەر کەمتر لە دە خولەک لە گرتنی وێنەی یەکەم گەشتیە وێنەی دووەم، بزانە بە خێرایییەکی زۆرتر لێت خوڕیوە و وێنەکەت تۆماردەکرێت و دیارە غەرامەش دەکرێی.

کامێرای چاودێری

زۆربەی شۆفێرەکان ڕێگای سەیروسەمەرە بەکار دێنن بۆ خۆدزینەوە لەم ڕادارە،  وەک چۆن فڕۆکەوانەکانیش بەردەوام دەیانەوێت لە ڕادار دەر نەکەون.

لە هەر وڵاتێک شۆفێرەکان بە شێوەیەک خۆیان دەپارێزن لەو کامێرایە. زۆر جار دەڵێن هەزار قسەی باش و باسی باش بەقوربانی یەک فلاشی کامێرا بن چوونکە شۆفێر کاتێک کامێرا دەبینێت یەکسەر خێرایییەکەی کەم دەکاتەوە.

لە کوردستان بۆ خۆدزینەوە لە کامێراکان هانا دەبەنە بەر بەکارهێنانی ئامێری ئاگادارکەرەوە، کاتێک نزیک کامێرا دەبێتەوە شۆفێر ئاگادار دەکرێتەوە کەوا کامێرا هەیە.

لە وڵاتی لوبنان تابڵۆکە بە ڕون چەور دەکرێت و دواتر شەکراوی لێ دەدەن گوایە وێنەکە دەرناچێت لە کاتی وێنەگرتندا.

لە میسر ڕووناکی لە تابلۆکە دەدەن بۆ ئەوەی لە کاتی وێنەگرتن ژمارەکە دەر نەچێت.

لە ڕووسیا جۆرە لەزگەیەک هەیە لە تابلۆی سەیارەکەی دەدەن و وێنەکە دەر ناچێت بەڵام لە هەمووی باشتر ئەوەیە پابەندی رێنمایییەکان بیت و بۆ ئەوەی هەمیشە هەم خۆت سەلامەت بیت و هەم هەموو هاووڵاتییانی دیکە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارە و کاڵایەکی تر سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.