هەرزان بڵاگ

کام کۆمپانیا زیاتر لە هەمووان سەیارەی بەرز بەرهەم دەهێنێت؟

سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر کۆمپانیا بەرهەمهێنەکانی سەیارەی بەرزە و لە بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.

وەڵامی ئەم پرسیارە وەڵامێکی نائاسایییە. ئەگەر پێتان وا بێت سەیارە بەرزەکان وەک پڕداخوازترین سەیارەکانی جیهانن، لەوانەیە هەندێ کۆمپانیا وەک تۆیۆتا، فۆلکس ڤاگۆن یان هیووندای وەک گەورەترین کۆمپانیا بەرهەمهێنەکانی سەیارەی بەرز بێننە هەژمار، بەڵام هەڵەن. هیندی و چینییەکان لێرە و لە هەموو شوێنێکدا هەمووانیان سوورپرایز کردووە و بە تەرخانکردنی بەشێکی زۆر لە بەرهەمەکانیان بەم جۆرە سەیارەیانە، بازاڕ و داهاتوویەکی باشتریان بۆخۆیان مسۆگەر کردووە.

لەم لیستەدا کەوا جاتۆ داینامیکز بڵاوی کردۆتەوە، گرەیت وۆڵی چین کەوا خاوەنی دوو براندی هاڤال (HAVAL) و وێی (WEY)یە بە تەرخانکردنی 95٪ی بەرهەمەکانی بە سەیارەی ئێس یوو ڤی و کراس ئۆڤێر پێشەنگی بازاڕە جیهانییەکانە لەم بوارەدا. لەدوای ئەم براندە چینییە، تاتا کۆمپانیایەکی هیندییە کەوا 74٪ی بەرهەمەکانی تەرخان کردووە بۆ سەیارەی بەرز و هەمووانی سوورپرایز کردووە. سەرنجڕاکیش ئەوەیە کۆمپانیای جیلی بە پلەی سێیەم هاتووە و 55٪ی بەرهەمەکانی سەیارەی بەرزن، واتە زیاتر لە نیوەی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکەی.

 ئەم ژمارەیانە بارودۆخی ڕوو لە گەشەی کۆمپانیا چینی و هیندییەکان پیشان دەدات و ڕێژەی فرۆشتنی ئەم کۆمپانیایانە بەردەوام ڕووی لە زیادبوونە.

لەم لیستەدا ڕێژەی فرۆشتنی هەموو کۆمپانیاکان دەتوانن چاو لێ بکەن.

سەیارە

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.


لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.