هەرزان بڵاگ

سەیارەی تێسلا سایبێرترەک

سەیارەی تێسلا

ئەم بابەتە لەسەر سەیارە تازەکەی کۆمپانیای تێسلایە و لە بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای تێسلا، ئێلۆن ماسک، لە لۆسانجڵێسی ئەمەریکادا پەردەی لەسەر سەیارەیەکی نوێی کۆمپانیاکەی لا دا کەوا لە جۆری پیکاپە و کارەبایییە و 4 ویڵیشی هەیە.

سەیارەی Tesla Cybertruck و ATV شەشەمین و حەوتەمین مۆدێڵی سەیارە کارەبایییەکانی کۆمپانیاکەن کەوا جوانییەکی بێوێنەیان هەیە و بۆ ئەوەی خێرایییەکەیان لە سفرەوە بگاتە سەد تەنها پێویستیان بە 2.9 چرکە هەیە.

ئێلۆن ماسک وتی سەیارەکان لە سەد ساڵی ڕابردوودا هەموویان وەک یەک بوون و ئێمە پێویستمان بە شتێکی جیاوازە و لە ئێستادا پێویستمان بەو جۆرە لە وزەیە کەوا گەڕانەوەی بۆ هەیە و بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش پێویستمان بە سەیارەی جۆری پیکاپ هەیە.

تێسلا

ئەم پەردەلەسەرلادانە ڕێک حەوت ساڵ پاش ئەوەیە کەوا بەڕێوەبەری گشتیی ئەو کاتەی کۆمپانیای تێسلا وتی نیازی دروستکردنی سەیارەیەکی کارەباییی جوانی تایبەتمان هەیە.

لە میانەی پەردەلەسەرلادانەکەدا بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە سەیارە تازەکەی خۆیانی وەک “ژێردەریایییەکی زرێپۆش لە داهاتووەوە” دەشوبهاند.

ئەم سەیارە نوێیە 6 کورسیی هەیە، جامەکانی گولەنەبڕن، پەنێلێکی لەڕادەبەدەر بەهێزی هەیە کەوا لەو ئالیاژانە دروست کراوە کەوا سپەیسکرەفتەکانی پێ بەرهەم هاتووە.

بەپێچەوانەی پیکاپە کۆنەکانی دیکەوە، سەیارەی تێسلا سایبێرترەک دیزاینێکی دەرەکیی تایبەتی هەیە کەوا پێویستی بە مەکینەی سووتەمەنی نییە. تێسلا وتی ئەوان پێیان ناوەتە ناو” کڵەسێکی نوێ لە بەهێزی، خێرایی و جۆربەجۆری تەنها بە دیزاینێکی تەواو کارەبایییەوە”

بۆ ئەوەی ئامادەبووانی ناو هۆڵەکە بزانن ئەم سەیارە نوێیە تا چ ڕادەیەک بەهێزە، ئێلۆن ماسک داوای لە ئامادەبووان کرد بە هەر شتێکی قورس کەوا دەستیان دەکەوێ بەر ببنە سەیارەکە و هەوڵی شکاندنی بدەن. ئەو هەروەها ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە کەوا بە چەکێکی 9 ملی مەترییەوە تەقە لە سەیارەکە دەکرێ و گولەنەبڕبوونی سەیارەکەی لەم ڤیدیۆیەدا دەر دەخات.

لە کاتی تاقیکردنەوەی بەهێزیی جامەکانی سەیارە تازەکەدا، بڵبرینگێک توانیی دوان لە جامەکانی تێسلا سایبێرترەکەکە بشکێنێت و بەڕێز ئێلۆن ماسک ناچار بوو وتاربێژییەکەی لەبەردەم دوو جامی شکاودا کۆتایی پی بهێنێت و بە گاڵتەشەوە وتی ئەم بەشەی هێشتا جێگای بۆ گەشەکردن هەیە و ئەبێ کاری زۆرتری لەسەر بکرێت.

هەندێ تایبەتمەندیی تری ئەم سەیارەی داهاتووە: خاوەنی سووڕی مەکینەی 250یە، دەتوانێ تاکوو 3400 کیلۆ هێز بەدوای خۆیدا ڕاکێشێت، توانای خۆخوڕی(لێخوڕین و شۆفێریکردن بەبێ شۆفێر)ی هەیە.

لە دوو ڤیدیۆی جیاوازدا سەیارەی تێسلا سایبێرترەک توانیی لە سەیارەی پۆرشی 911 خێراتر بێت و هەروەها توانیشی سەیارەیەکی فۆردی F-150 ببەزێنێت لە هێزداریدا و بەدوای خۆیدا بیکێشێت.

تێسلا و فۆرد

سەیارە تازەکە سێ جۆری هەیە:

مەکینەیەکی تاکی RWD

مەکینەیەکی دوانەی RWD

مەکینەیەکی سیانەی RWD

ئەم سەیارە نوێیە ڕاستەوخۆ لە پاتریی سایبێرترەک شەحن دەبێتەوە.

زانیارییەکی تر لەم بارەیەوە نەدرایە دەرەوە بەڵام چاوەڕوان دەکرێت کاتی هاتنەبازاڕی ئەم سەیارە نوێیەی تێسلا کۆتایییەکانی 2021 یان سەرەتاکانی 2022 بێت.

پێشفرۆشتنی ئەم سەیارەیە هەر ئێستا دەستی پێ کردووە کە هەرزانترین جۆری 39900 دۆلار (399 گەڵا)یە.

گرانترین جۆریشی کەوا جۆری سێ مەکینەی RWDیە و توانای خۆخوڕیشی هەیە، نرخەکەی 76900 دۆلارە(769 گەڵا).

بۆ کڕین  و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.