هەرزان بڵاگ

سەد سەیارەی پڕ فرۆشی ساڵ

کرۆلا

ئەم بابەتە لەسەر سەیارە زۆر فرۆشراوەکانی جیهانە و لە بڵاگی هەرزان دەیخوێننەوە.

تۆیۆتا کرۆلا پڕفرۆشترین سەیارەی نیوەی یەکەمی ساڵە و لەنێوان ئەم 100 سەیارەیەدا هەندێ ناوی سەیر بەدی دەکرێ.

پێگەی فۆکووس توو مووڤ بە ئاماژەدان بە کەمبوونەوەی ڕێژەی فرۆشتنی سەیارە لە جیهاندا، ناوی ئەم سەیارەیانەی بەپێی ڕێژەی فرۆشران لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2019دا و هەروەها بەپێی پلەی سەیارەکان لە ساڵی 2019 و 2018دا ئاشکرا کرد.

لەگەڵ بڵاگ و سایتی هەرزان هاوڕێ بن.

بۆ نموونە تۆیتا کرۆلا 3.4٪ ڕێژەی فرۆشتنی بەرز بۆتەوە و لە شەش مانگدا 596282 سەیارەی لە جیهاندا فرۆشت.

زۆرترین ڕێژەی فرۆشران لە دوویەمەوە بۆ دەیەم: ڤۆلکس واگۆن پۆلۆ، هۆندا پیکاپ، هۆندا سیویک، تۆیۆتا ڕاڤ فۆر، پیکاپ فۆرد ئێف سری، ڕامی C-RV، تۆیۆتا کامری، گۆڵف و ڤۆلکس واگۆنی تیگۆ وان.

ئەم سەیارەیانە تێکڕا نزیکەی 322 بۆ 540 هەزار دانەیان لێ فرۆشراوە.

لەناو ئەم سەیارەیانەدا ناوی سێ سەیارە بەدی ئەکرێ کە بەهۆی گەشەیەکی زۆری ڕێژەی فرۆشتن و بەرزبوونەوەی خێرای پشکیان لە بازاڕدا ناویان زیاتر لەوان بەرچاوە. پیکاپ ڕام بە بەرزبوونەوەی 47٪ی ڕێژەی فرۆشتن، ئێستاکە یەکێک لە 10 سەیارەی سەرکەوتووی جیهانە.

کراس ئۆوڤێری ساب کامپەکتی تی_ڕاک کە سەر بە کۆمپانیای ڤۆلکس واگۆنە بە هەڵکەوتن لە پلەی 44ی خشتەکەدا، توانیویە لە ڕێژەی فرۆشتندا 73٪ گەشە بکات و کۆی کڕیارەکانی لە نیوەی یەکەمی ساڵدا بگەیەنێت بە 163991 سەیارە. بیووک ئەکسڵی جی‌تی کەوا سەیارەیەکی چینییە بە 107.8٪ گەشە لە ڕێژەی فرۆشتندا، توانیویە 152119 سەیارە بفرۆشێت و ببێت بە 50یەمین سەیارەی پڕفرۆشی ساڵ.

لەم لیستەدا شتێک کە زۆرتر لە هەمووان بەرچاوە، سەیارەی کراس و ئێس یوو ڤییە. لەم 100 سەیارە پڕفرۆشەدا ناوی 37 مۆدێلی سەیارە بەدی ئەکرێ کەوا تۆیۆتا ڕاڤ فۆر، هۆندا و ڤۆلکس واگۆن تیگۆ وان، لە ڕیزی یەکەم بۆ سێیەمی سەرکەوتووترین سەیارە بەرزەکانی جیهاندان.

6 سەیارەی پیکاپ، 23 سەیارەی قەمەرە، 19 مۆدێلی هاچ بەک، سەیارەیەکی کارەبایی (تێسلا مۆدێلی 3)، سەیارەیەکی کی‌کاری ژاپۆنی(هۆندا ئێن_باکس) و هەروەها چەند مۆدێلێکی وان لە دیکەی ئامادەبووانی ناو ئەم لیستەن.

29 سەیارەی ئەم لیستە هی وڵاتی ژاپۆنە. مارۆتی ئاڵتۆ کەوا ڤێرژێنە لۆکاڵەکەی سازووکی ئاڵتۆی ژاپۆنییە، تاکە نوێنەری وڵاتی هیندستانە. وڵاتی ڕۆمانیاش دوو سەیارەی هەیە لەم لیستەدا.

سیترۆئێن سی 3 لە پلەی 59دایە و لە نیوەی یەکەمی ساڵدا 143825 سەیارەی فرۆشت. پیجۆ 2008 لە پلەی 98دایە و توانیی 109442 سەیارە بفرۆشێت. فەرەنسییەکا لەم لیستەدا 4 سەیارەیان هەیە.

 بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.