هەرزان بڵاگ

هەندێ فاکت و زانیاریی سەیر لەسەر سەیارەکان

سەیارە ئەوڕۆکە بەشێکی دانەبڕاوەیە لە ژیانی ئێمە. زانینی هەندێ فاکت لەسەری دەتوانێت لەلامان سەرنجڕاکێش بێت.

بۆنی سەیارەی نوێ

بۆنی سەیارەی نوێ تەنها لە بۆنی چەرمەکەی سەرچاوە ناگرێت. ئەم بۆنە لێکدراوێکە لە 50 بۆنی جیاوازی VOC. 

خێراترین سەیارەی سەرشەقام

لە ئێستادا ڕیکۆردی خێراترین سەیارە بە دەستی بووگاتی ڤیرۆنی سووپرسپۆرتەوەیە کە خێرایییەکەی دەگاتە 268 مایل لە کاژێردا (431 کیلۆمەتر لە کاژێردا).

یەکەم غەرامەی خێراییی زۆر

یەکەمین غەرامە لە ساڵی 1904دا بە ناوی هەری میرێز تۆمار کرا. ئەو لە شەقامی سێیەمی ڕۆژهەڵات لە دەیتۆنی ئۆهایۆدا بە خێراییی 19 کیلۆمەتر لە کاژێردا دەڕۆیشت کە لە لایەن پۆلیسەوە غەرامە کرا.

سەیارە و سەیارە و دیسان سەیارەی زۆرتر

لە ساڵی 2010دا ژمارەی سەیارەکانی جیهان سنووری 1 ملیارد سەیارەی تێپەڕ کرد. 

ئەمەریکا 239.8 ملیۆن سەیارەی تێدا بوو و لە پلەی یەکەمدا بوو.

چین کە گەورەترین وڵاتی جیهانە بە 78 ملیۆن سەیارەوە بە پلەی دووەم هات.

لە شەقامەوە تاوەکوو سەنتەری دووبارەبەکارهێنانەوە

سەیارەی زۆر لە جیهاندا هەیە. زۆرترین بەرهەمێک کە لە ئەمەریکادا دووبارە بەکار دەهێنرێتەوە سەیارەیە. سەرووی 95٪ی سەیارە کۆنەکانی ئەمەریکا دیسانەوە بەکار دەهێنرێنەوە و ساڵانە سەرووی 14 ملیۆن تەن پۆڵا بۆ پیشەسازیی پۆڵای ئەمەریکا بەرهەم دەهێنن.

کەمهۆشی و بیربڵاوی لە کاتی لێخوڕیندا

لە ئێستادا مۆبایلەکان دەورێکی گرنگیان لە ژیانی ئەوڕۆییدا هەیە و دەتوانن ببنە هۆکاری بیربڵاویی شۆفیرەکان. بەڵام ئەمە نیگەرانییەکی نوێ نییە. کاتێ کە سەرەتا ڕادیۆی ناو سەیارە بەکار هێنرا لە ئەمەریکادا دەیانویست قەدەغەی بکەن بە بیانووی ئەوەی کە دەبێتە هۆی بیربڵاویی شۆفیرەکان.

پێکدادانی سەیارەی بەنزینی

یەکەمین پێکدادانی سەیارەی بەنزینی لە ساڵی 1981 لە ئۆهایۆ ستیدا ڕووی دا. ئەندازیار جەیمز لەمبێرت خەریکی لێخوڕینی یەکیک لە سەیارە داهێنراوەکانی خۆی بوو و کێشای بە درەختێکدا. خۆی و هاوڕێکانی خەسارێکیان بەر نەکەوت.

یەکەمین سەفەری جادەیی

یەکەمین سەفەری جادەیی لە ساڵی 1888، بێرتا بێنز، هاوسەری کارڵ بێنز، ئەنجامی دا. بێرتا بێنز بە سەیارەی بێنزی پەتێنت-مۆتۆرواگۆن لە مانهایمەوە بەرەو فۆرتزهایم سەفەری کرد. ئەم سەفەرە دوو ڕۆژی خایاند و درێژاییی سەفەرەکەشی 106 کیلۆمەتر بوو. 

بیرۆکەی کرووزی کۆنترۆل (تەحدیدی سۆرعە)

ڕاڵف تەیلر بیرۆکەی کرووزی کۆنترۆڵی داهێنا. کاتێک لەسەر سەیارەکەی بوو و لەگەڵ پارێزەرەکەی قسەی دەکرد ئەم بیرۆکەیەی بەمێشک گەیشت. کاتێک کە پارێزەرەکەی قسەی دەکرد خێراییی سەیارەکەی کەم دەکردەوە و کاتێک کە پارێزەرەکە گوێی دەگرت خێرایییەکەی زۆر دەکردەوە. ئەم بارودۆخە زۆر تەیلری ئازار دا و بەو ئەنجامە گەیشت کە لە ساڵی 1945دا ئەم شتە دابهێنێت.

ڕاڵف تەیلر نابینا بوو و نەیدەتوانی لە سەیارە بخوڕێت.

کەلوپەلی بەرهەمهێنەری سەیارە

هەر سەیارەیەکی ئاسایی لە نزیکەی 30 هەزار کەلوپەل بەرهەم هاتووە. بەڵام ئەگەر شتە بچووکەکانیش وەکوو بوغروو و … هەژمار بکرێت ئەم ژمارەیە زۆر گەورەتر دەبێتەوە.

ئەپی هەرزان دابەزێنن

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.