هەرزان بڵاگ

کام سەیارە دەبێ بە باشترین سەیارەی بەرزی ساڵ؟

سەیارەی بەرز

ئەم بابەتە لەسەر دیاریکردنی باشترین سەیارەی بەرزی ساڵی 2020ە و لە بڵاگی سایتی هەرزان ئەم بابەتە دەخوێننەوە.

گۆڤاری ئەمریکیی ماتۆرترێند لەم دوایییانەدا 41 سەیارەی ئەس یوو ڤی کۆ کردۆتەوە و دەیەوێ لەنێوانیاندا باشترین سەیارەی بەرزی جیهان دیاری بکات.

ئەم خەڵاتە گەورەیە ساڵی ڕابردوو درا بە جیپ ڕانگلەر و ڕێژەی فرۆشتنی ئەم سەیارەیەی لە هەموو جیهاندا بۆ چەند قات بەرز کردەوە.

ئێستا لە نیوەی دوویەمی ساڵی 2019دا هەمووان باس لەوە دەکەن ئەم خەڵاتە بە کێ دەگات. هەندێ لە پسپۆڕەکانی ئەم بوارە چانسی لینکۆڵن ئاڤیەیتر زۆرتر لەوان دەزانن.

ئایا خەڵاتی باشترین سەیارەی بەرزی جیهان دیسان ئەگاتەوە دەستی سەیارەیەکی ئەمریکی؟

41 ڕکابەر و تەنها یەک خەڵات

چاوکردن لە لیستەکە و ناوی سەیارەکەن بەسە بۆ ئەوەی بزانین ئەم خەڵاتە چەن گەورەیە. ئەم 25 ناوە گەورەیە تاکوو ئێستا 5 ملیۆن سەیارەیان لە جیهاندا فرۆشتووە.

بژاردەکان ئەمانەن:

بیئێم GLE، شێڤرۆلێت GT5، کادیلاک UX کراس کانتری، ڵێکسێز V90، تۆیۆتا ڕاڤ فۆر، ڤۆڵڤۆ X5، مێرسێدێس بێنز X5، بیئێم SVR  بڵەیزر، پوورشە کاین Q8، هیووندای پاڵاسید، مێرسێدێس بێنز XC90، ڤۆڵڤۆ C-RV، هۆندا GLC، هۆندا GL، کیا تلۆراید، سووبارۆ ئاوت بەک، مارسیدێس X7، GLX، لینکۆڵن ناتلیۆس، ڕەنج ڕۆڤەر ئیڤۆک، جاگوار ئێف پیس، جیپ ڕێنەگید، هۆندا پایڵۆت، فۆرد ئێکسپلۆرەر، سووبارۆ ئەسێنت، ئائوودی ئای ترۆن، فۆرد سکایپ، لینکۆڵن ناڤیگەیتۆر، هیووندای سانتافە.

لە ساڵی 2010 بۆ 2018 ئەم سەیارەیانە بوون بە براوەی خەڵاتەکە:

2010: سووبارۆ

2011: مارسیدێس بێنز XC90

2012: ڤۆڵڤۆ C-RV

2013: سووبارۆ فارستر

2014: هۆندا GL ئاوت بەک

2015: پوورشەکاین

2016: ڕەنج ڕۆڤەر ئیڤۆک

2017: مارسیدێس C-RV

2018: هۆندا GLC

ئەمساڵ کێ دەبێ بە براوەی ئەم خەڵاتە؟

وەک وتمان لینکۆڵن ئاڤیەیتر (AVIATOR) چانسی بردنەوەی لە هەمووان زۆرترە. ئاڤیاتۆری نوێ بەم تازەیییانە پێی ناوەتە ناو هێڵی بەرهەمهێنانی کۆمپانیا. ئەم بەرهەمە دیزاینێکی تایبەتی هەیە و بڕیارە لە چیندا بە شێوەیەکی بەربڵاو بەرهەم بێت. ئاڤیەیتر دوو جۆری بەنزینی و پڵاگینی هیبریدیی هەیە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.