ئەم بابەتە لەسەر قازانجەکانی جامی ڕەشی سەیارەیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە ئامادە کراوە.
سوودەکانی جامی ڕەش:
- ئەبێتە هۆی جوانبوونی ڕواڵەتی دەرەکیی سەیارەکە
- نایەڵێ ناوەوەی سەیارەکە لە وەرزی هاویندا زۆر گەرم بێت
- ڕێگری ئەکا لە سووتانەوەی دەست و ڕوخساری شۆفێر و سەرنشینان لەژێر هەتاوی تیژدا
- زۆرێک لە تیشکە زیانبەخشەکانی سەروومۆر (UV) پووچەڵ ئەکاتەوە
- لە کاتی دەعم و شکانی جامەکەدا، شووشەکەی ورد نابێت و لەسەر لەزگەکە ئەمێنێتەوە
- لە کاتی شۆڤێریکردن لە شەودا نایەڵێ ڕووناکیی لایتەکانی شۆفێری دواوە ئازارت بدات
- ناوەوەی سەیارەکە دیار نییە و شۆفێر و سەرنشینان هەست بە ئاسوودەیی و پرایڤەیسی ئەکەن