ئەم بابەتە لەسەر ڕۆنی هایدرۆلیکی گێڕی ئۆتۆماتیکە و لە هەرزان ئەیخوێننەوە.
رۆنی گێڕ پێی ده‌وترێت هایدرۆلیك كه پێویسته له كاتی خۆیدا بگۆردرێت.
ئەم پرسیارانە لەبارەی هایدرۆلیکەوە هەمیشە دێتە ئاراوە کەوا وەڵامەکەشی لە بەردەمیدا ئەنووسین:
پرسیارە: چۆن ئه‌زانی هایدرۆلیک پیس بووه یان تێك چووه؟
وەڵام: هایدرۆلیك به بۆنكردن ئه‌زانی گه‌ر بۆن سووتاوی لێ‌بیت ئه‌وه تێكچووه
_____________
پرسیار: بۆچی هه‌ندێك جار رۆنی گێڕ ئه‌گۆرین زوو تێك ئه‌چێت یان زوو بۆنی سووتاوی دێت؟
وەڵام: رۆنی گێڕ كه ئه‌گۆردرێت ته‌نها ناو كێس ئه‌گۆردرێت، ناو تۆرباین ناگۆڕدرێت و دوای ئیشپێكردن ئه‌وا ئالوگۆڕی ده‌بێت هایدرۆلیكەكه بۆیه پێویسته زوو زوو بگۆڕدرێت.
_____________
پرسیار: ئەگەر درەنگ هایدرۆلیکم گۆڕی یان ئۆتۆمبێلێکم کڕی هایدرۆلیکەکەی زۆر پیس بوو چارەسەر چییە ؟
وەڵام: دەبێت دوو جار هایدرۆلیک لەسەر یەک بگۆڕیت لەگەڵ کردنەوەی کێسی گێڕ و پاکردنەوەی فلتەردا یان لە رێگەی جیهازی تایبەت بە گۆڕینی هایدرۆلیک گێڕەکە خاوێن بکرێتەوە
_____________
پرسیار: رۆنی گێڕ له چ كاتێكدا ئه‌گۆڕدرێت؟
وەڵام: رۆنی گێڕ لە 40000 کیلۆمەتر یان یەک ساڵ ئه‌بێت بگۆڕدرێت به‌لام هی شه‌ریكه 40000 یان دوو ساڵ و هەروەها گه‌ر زۆر ئۆڤه‌ر (فه‌قاز ) به‌كار بێنی زووتر ئه‌سووتێ.
_____________
پرسیار: هێماکانی تێكچوونی هایدرۆلیك چییه؟
وەڵام:
- دره‌نگ گێڕ ئه‌گۆرێت .
- له كاتی گۆرینی گێڕ ته‌كان ئه‌كات
- كێشی كه‌م ئه‌بێت .
_____________
پرسیار: ئایا گێڕ فلته‌ری هه‌یه ؟
وەڵام: به ڵی هه‌یه‌تی له 100000 کیلۆمەتر ئه‌بێت پاك بكرێته‌وه گه‌ر هێله‌ك بێت، گه‌ر هێله‌ك نه‌بوو ئه‌بێت بگۆڕدرێت
_____________
پرسیار: هایدرۆلیك چۆن فەحس ئه‌كرێت؟
وەڵام: هایدرۆلیكی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه شیشیان هه‌یه ئه‌بێـت له گه‌رمییه‌كی به‌رز یان له ساردی فەحس بكرێت چوونكه هایدرۆلیك له گه‌رمی و ساردی، به‌رز و نزمی ئه‌كات
_____________
پرسیار: بۆچی ئۆتۆمبێله نوێیه‌كان شیشیان نییه؟
وەڵام: چوونكه گۆڕینی رۆنی گێڕ لێزانینی ئه‌وێت، كۆمپانیا شیشی لا بردووە بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها كه‌سی شاره‌زا ئیشی تێدا بكات.
_____________
پرسیار: هایدرۆلیک چەند جۆری هەیە؟
وەڵام: چەند جۆرێکی سەرەکیی هەیە کە ئەمانەن:
- ATF
- CVTF
- 8 Speed
- 9 speed
______________
بەدڵنیایییەوە دەبێت هەموو گێڕێک لە جۆری تایبەتی خۆی هایدرۆلیکی تێ بکرێت بە پێچەوانەوە تووشی کۆمەڵێک کێشە دەبێت، هەندێک لەمکێشەیانە برینتین لە:
- زوو گەرمبوونی گێڕەکە
- درەنگ گۆڕنی گێڕ
- تەپە تەپکردن لە کاتی گۆڕنی گێڕدا
- هەندێک جار لەکارکەوتنی گێڕ بەتایبەت لە ئۆتۆمبێلە ئەمریکییەکاندا
بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر سەیارە و کاڵایەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.