ئەم بابەتە لەسەر کاتی سووتانی کاسکێتی سلەندرە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.
کاسکێتی سلەندر یەکێک لە ئەشیا گرنگەکانی مەکینەی سەیارەیە و خراپبوون یاخود سووتانی ئەتوانێ تێچوویەکی زۆر بدا بە دەستی شۆفێرەوە.
لە چ کاتێکدا کاسکێتی سلەندری مەکینەی سەیارە ئەسووتێت:
- ئاوی ڕادێتەر کەم بێت
- ڕێگەی تێپەڕبوونی ئاو لەناو مەکینەدا قۆرخ کرابێ
- فێنکنەبوونەوەی ئاوی ڕادێتەر بەهۆی بننیشبوون یاخود کێشەی پەڕە فێنککەرەوەکانەوە
- کێشە یان خراپبوونی وەلفی حەماوە
- کێشە یان خراپبوونی واتر پەمپ (پەمپی ئاو) و نەگەڕانی ئاو لە مەکینەدا
- سۆندەکانی دەرەکی و ناوەکیی ڕادێتەر پێکەوە گرێ بخۆن
- شۆفێریکردن بۆ ماوەیەکی درێژ لە ترافیکدا و زەخت و پەستانێکی زۆر لەسەر مەکینە
تێبینی: سووتانی کاسکێتی سلندەر لە چرکەیەکدا ڕوو نادات. سەرەتا ئاوی ڕادێتەر زۆر داخ ئەکات و پلەی گەرمیی بەرز ئەبێتەوە و چەند خولەک دوای ئەوەی هێمای ئاوی سەر داشبۆردەکە گەیشتە هێڵە سوورەکە، لەو کاتەوە زیانبینینی کاسکێتی سلندەر دەس پێ ئەکات.