هەرزان بڵاگ

چۆن ئۆتۆمبێل لە هاویندا فێنک ڕابگرین? بەم شێوەیە مەهێڵە سەیارەکەت گەرم کات

گەرمبوونی سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر فێنکڕاگرتنی سەیارە بە هاویناندایە و لە هەرزان مەگەزین ئەیخوێننەوە و لە لایەن تیمی ناوەڕکی هەرزانەوە نووسراوە.

فێنک ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە هاویندا

گرینگترین بەشەکانی سیستەمی فێنککەرەوە، ئاو و ڕۆنی مەکینەن. ئەم دوو تراوە ڕۆڵێکی کاریگەریان لە فێنککردنەوەی مەکینەی ئۆتۆمبێل هەیە. ئاوڕنەدانەوە لە کواڵێتی و ئاوێتەی ئەو دوو تراوە، ئەتوانێ پلەی گەرمیی مەکینەکەت زۆر بەرز بکاتەوە.

هەڵەی باوی شۆفێران ئەوەیە پێیان وایە تراوی ئەنتی فریز بەس بۆ بەستەڵەکنەبەستنی ئاوی ناو ڕادێتەرە بە زستاناندا بەس پێویستە هەموو شۆفێرێک بزانێک تراوی ئەنتی فریز هاوکات تراوی دژەکوڵهاتنیشە واتە بە هاوینانیشدا خاڵی کوڵهاتنی سەیارە دائەبەزێنێ و بەر بە کوڵهاتنی ئاوی ناو ڕادێتەر ئەگرێت. کەوایە با هەمیشە ئەنتی فریز لەناو ڕادێتەرەکەت بێ.

ئاوی ماڵان خراپترین ئاوە بۆ ڕادێتەر.

بێگومان دوای ئەمانە یەکەمین شت کە ئەگاتە مێشک، ڕادێتەر و تەبریدە، بەڵام لە پێش هەموو شتێک ئەبێ سۆندە و قایشەکان بپشکنیت. ئەو سۆندەیانەی لکاون بە ڕادێتەرەوە، ڕێگەی هاتوچۆی ئاو بۆناو مەکینەن. قایشیش فانەکە ئەسووڕێنێتەوە کە ئەبێتە هۆی زیاتر فێنککردنەوەی سیستەمەکە.

ئەگەر سۆندە یان قایش بپچڕێت، دەسبەجێ پلەی گەرمیی ڕادێتەر بەرز ئەبێتەوە، هەر بۆیەش سۆندەکان بپشکنە و دڵنیا بە درز یان شوێنێک بۆ دزەیان تیا نەبێ و شلیش نەبووبێتنەوە. هەروەها ئەبێ توند و قایم بن و نەرم و شلک نەبن. سۆندەکان لە ڕەوتی پرۆسەیەک کە داڕزانی کیمیای کارەبایی (EDC)  پێ ئەوترێ، بەرە بەرە دائەڕزێن.

ئەو شوێنەی سۆندە، کە لە ڕێگەی ئامێرێکەوە بە ڕادێتەر یان مەکینە ئەبەسرێتەوە، هەستۆکترین بەشی سۆندە بۆ خراپبوونە. ئەبێ چاوێکی پیا بخشێنیت و بزانیت ئایا درز یان داڕزانی پێوە دیارە یان نا. لە بیرت بێ قایشەکانیش نابێ لەڕادەبەدەر ساف و لووس بن. قایشەکە دەربێنە و بەوردی بیپشکنە تا دڵنیا بیت توێ توێ نەبۆتەوە.

هەروەها ئاگاشت لەوە بێ، لە ڕوانگەی پسپۆڕانەوە، پاش ڕۆیشتنی 60000 کیلۆمەتر، مەترسیی پچڕانی قایش زیاد ئەکات.

سەیارەکەت هەمیشە لە سێبەرێک ڕابگرە با ڕاستەوخۆ تیشکی هەتاوی گەرمی کوردستانی بەر نەکەوێت.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.