هەرزان بڵاگ

چێژی نایابی ئۆتۆمبێلە کلاسیکەکان (Renault 5)

سەیارەی کلاسیک

ئەم بابەتە لەسەر ئۆتۆمبێلی کلاسیکی ڕینۆ نووسراوە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێنیتەوە.

چ هەستێکت هەیە ئەگەر ئۆتۆمبێلێکی کلاسیکت هەبێت؟ ڕەنگە ئێستا بیرت لە ئۆتۆمبێلێکی عەنتیکەی کۆنی فۆرد، مارسیدس یاخود شێڤرۆلێت کردبێتەوە. بەڵام ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمتریش بەرەو دواوە بڕۆیت ئەتوانی لە پشتی سوکانی ئۆتۆمبێلێکی کلاسیک دانیشیت. مەبەستی ئێمە ڕینۆی 5ە، ئۆتۆمبێلێک کە یەک یان دوو دەیە پێش ئێستا چەندین جۆر مۆدێلی لەناو شەقامەکاندا هاتوچۆیان دەکرد. شۆفێریکردن بە کلاسیکێکی فەڕەنسی لە جۆری ڕینۆی 5، دیارە ئەبێ ئەزموونێکی تایبەت بێت. جا با بزانین ئەم ئۆتۆمبێلە کلاسیکە تایبەتمەندییەکانی چین.

تایبەتمەندییە باشەکان:

لەم ئۆتۆمبێلەدا یەکەم شتێک وا سەرنجت بۆخۆی ڕائەکێشێت بچووکی و فانتازیابوونیەتی. ئۆتۆمبێلەکە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە 5 دەرگای هەیە تا ئاسانتر سوودی لێ وەربگیرێت. لە مۆدێلەکانی پێشووتریشدا دیزاینی 3 دەرگایی هەبوو. ئەم ڕینۆە مۆدێلی قەمەرەشی هەیە. بەڵام بە شێوەیەکی زۆر سنووردار بەرهەم هێنرا و ڕەنگە کەمتر دەست بکەوێت.

دەعامیی پلاستیکیی ڕینۆی ٥ یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی ڕواڵەتی ئۆتۆمبێلەکە. بزوێنەرەکەی ١١٠٠ س.س. دەفرایەتیی هەیە و ئەتوانێت نزیکەی ٥٠ ئەسپی هەڵم هێز بەرهەم بهێنێت. ئەمەش واتە بۆ ئۆتۆمبێلێکی بچووک و سووکی ئاوەها ئەم هێز و خێرایییە بۆ بەکارهێنانی ناوشارەکان زۆر گونجاوە.

تایەی یەدەگ ئەکەوێتە ژێر بۆنیت و تەنیشتی بزوێنەر و ئەمەش بە تاقی تەنیا لە ڕینۆی 5دا وایە و لە هیچ ئۆتۆمبێلێکی تردا ئەمە نابینرێت.

ناتوانین بڵێین ئەشیای یەدەگی ڕینۆی 5 بەئاسانی دەست دەکەوێت بەڵام هەر جۆرێک بێت ئەدۆزرێنەوە و هێندەش دەگمەن نین. ئەم تایبەتمەندییە کاتێک زیاتر دەرئەکەوێت کە بزانین ئەشیای یەدەگی ئۆتۆمبێلی جانتاییی هاونرخی ڕینۆی 5 لە بازارەکاندا بەئاستەم دەست ئەکەون.

کێشی کەم و ئەو هێزەی ڕینۆی 5 بەرهەمی ئەهێنێت ئەبێتە هۆکاری ئەوەی ببێتە ئۆتۆمبێلێکی خێرا و توندوتیژ. لە ڕابردوودا تاقمێک لەم جۆرە ئۆتۆمبێلە بە ناوی ڕینۆی 5ی تۆربۆ تایبەت بە ڕکابەرییەکانی کارتینگ دیزاین ئەکران.

گێڕی ڕینۆی 5 عادیە و 5 حاڵەتی هەیە و ئەمەش بۆ ئۆتۆمبێلێکی کلاسیکی کۆن چاوەڕوانکراوە. لە مۆدێلە نوێترەکاندا سوکانی هایدرۆلیکی و گێڕی ٦ حاڵەتەش بۆی زیاد کراوە.

دەفرایەتیی تانکی ئەم ئۆتۆمبێلە ٣ بۆ ٤ لیتر لە تانکی تیدا زیاترە و ئەمەش بۆ ئۆتۆمبێلێکی بچووک خاڵێکی باشە.

سندووقی دواوەی ڕینۆ 5، ٢١٥ لیتر دەفرایەتیی هەیە و ئەمەش واتە ٢٠ بۆ ٣٠ لیتر زیاتر لە تیدای جانتایی.

تایبەتمەندییە خراپەکان:

بەهۆی تەمەنی زۆرەوە ڕەنگە ئەو نموونانەی کە ئەیبینن لە هەندێک شوێنیاندا تووشی داڕزان هاتبێتن. ئەمەش نابێ دڵگرانتان بکات چوونکە ئۆتۆمبێلێکی کۆن ئەگەر بەباشی ڕانەگیرابێت کێشەی وەهای هەر ئەبێت.

سیستەمی کارەبای ئۆتۆمبێلەکە ئەگەری هەیە کێشەی هەبێت و ئەم گرفتە تەنانەت لەو مۆدێلانەیدا ئەکەوێتە بەرچاو کە بەرهەمی وڵاتی فەرەنسان.

ڕەنگە سیستەمی جڵەوگیریی ئۆتۆمبێلەکەش کێشەتان بۆ دروست بکات. دیارە ئۆتۆمبێلێکی کۆن لەم چەشنە گرفتانەی هەر هەیە.

یەکێک لەو گرفتانەی زۆر لە ڕینۆ 5دا ڕوو ئەدات بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییە. ئەمەش ئەگەڕێتەوە بۆ کۆنبوونی ئۆتۆمبێلەکە و هەروەها جۆری بزوێنەرەکەی کە توانای ئیشکردنی لە دۆخی تایبەت یان بۆ ماوەی زۆری نییە.

لەزی ٠ بۆ ١٠٠ی ڕینۆ 5 نزیکەی ١٦ چرکەیە و ئەمەش بۆ ئەم ئۆتۆمبێلە ٧٧٠ کیلۆیییە گونجاو دیارە. ئەوەشی هەیە لە مۆدێلی تۆربۆدا لەز بە ڕێژەیەکی بەرچاو زۆرتر ئەبێت و ماوەی گەیشتنی خێرایی لە سفرەوە بۆ سەد ئەگاتە ٦ بۆ ٧ چرکە.

لەبیرمان نەچێت ئۆتۆمبێلی ڕینۆ 5 لە ئێستادا داشقەیە و باوی نەماوە، ئەگەری ئەوەش هەیە پۆلیس ڕێگە بەو ئۆتۆمبێلە بگرێت. زۆر کەس پێیان خۆشە وەکوو یادگارییەک ئەو ئۆتۆمبێلەیان هەبێت بەڵام ڕەنگە لە هەردوو ڕووی یاسایی و تەکنیکییەوە لە کاتی شۆفێریکردن کێشە دروست بکات.   

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.