هەرزان بڵاگ

لە شۆفێریکردن چێژ وەربگرە (BMW X1)

bmw x1

ئەم بابەتە لەسەر سەیارەی bmw x1 نووسراوە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

زیاتر لە 100 ساڵە کۆمپانیای بی‌ ئێم ‌دەبڵیووی ئەڵمانیا دەستی بەکار کردووە. بێگومان کە 100 ساڵ خەریکی کارێک بوویت، تێیدا شارەزا و کارامە ئەبیت. بەڵام پێگەیشتووییی BMW بۆ پێشووتر ئەگەڕیتەوە و لە هەمووی ئەو ساڵانەی وا ئۆتۆمبێلی بەرهەم هێناوە، یەک دروشمی بووە: “بە چێژەوە شۆفێری بکە” و ئەم ناوەڕۆکە لە تێکڕای بەرهەمەکانی ئەو کۆمپانیایە ئەتوانی ببینیت. لە بەرهەمهێنانی BMW x1یش هەر ئەم دروشمە لە بەرچاو گیراوە. سیارەیەکی بەرز بەڵام بچووک و تایبەت بە بنەماڵە، ئۆتۆمبێلێک کە ئەتوانێ وەکوو قەمەرەیەک ئاسوودە و وەک جانتایییەک خێرا بێت و وێڕای ئەمانە هێز و توانستی سەیارەیەکی بەرزی هەبێ. ئەم سەیارەیە لە ساڵی 2009دا هاتە ناو بنەماڵەی گەورەی BMW و چوار تیپی 25i، 20i، 18i ، 28iی لێ دروست کرا و ئەم تیپانەش هەر کامەیان بۆخۆی چەند مۆدێل لەخۆ ئەگرنەوە، ئەگەرچی ئەو مۆدێلانە جیاوازییەکی کەمیان هەیە و تەنیا لە ڕەنگی لۆگۆ و جامەکانیاندا جیاوازن. بەڵام نێوان چوار تیپە سەرەکییەکە جیاوازیی زیاتر ئەبینرێت و لە قەبارەی مەکینەوە بگرە تاکوو هێز و لەز و پێداویستییەکان هەمووی بەپێی تیپ ئەگۆڕدرێت.

زۆربەی کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل بەتایبەت ئاسیایییەکان و لەوان چینییەکان ساڵەهایە خەریکی ڕوونووسکردنی سەیارەی وڵاتانی ترن. بەڵام بۆ BMW ئەم باسە بوونی نییە و تەنیا ڕوانینێک بۆ X1 ئەیسەلمێنێت کە هەموو شتێکی تایبەت بە خۆیەتی. X1 4453 ملیمەتر درێژایی، 1798 ملیمەتر پانتایی و 1544 ملیمەتر بەرزاییی هەیە و ئەمە واتە باس لە سەیارەیەکی بەرزی بچووک ئەکەین. مەودای نێوان دوو ئەکسێلی پێش و دواوەی سەیارەکە 2758 میلیمەترە، بەو مەبەستە کە کەمکردنەوەی ڕەهەندەکان، کێشەیەک بۆ سەرنشینەکان دروست نەکات. هەروەها بەهۆی گچکەبوونیەوە بۆ هاتوچۆی ناوشار بژاردەیەکی گونجاوە. لەسەر لاشەی ئەو ئۆتۆمبێلە چەند هێڵێک ئەبینرێت کە ڕوخساری ئۆتۆمبێلەکە وەک شەڕڤانێک ئەنوێنێت. ئەگەرچی 15 ساڵ نابێ کە ئەم ئۆتۆمبێلە دیزاین کراوە، بەڵام لە ڕوانینێکدا بە ڕواڵەتی لایتەکان، جامەکانی دواوەوە و هەروەها لۆگۆی بەنێوبانگی BMW ئەتوانی بیناسیتەوە. کابینی ئەم سەیارەیە زۆر بەڕۆژ و بە کواڵێتییەکی بەرزەوە دروست کراوە. سەرەڕای ئەوەی ئۆپشنی زۆری هەیە، بەڵام کڕیاران ئەتوانن بە دڵی خۆیان پێداویستی تری بۆ داوا بکەن.

دڵێکی بچووک و بەڵام بەهێز

تایبەتمەندییەکی تری سەیارەی بەرزی BMW وا لایەنگری زۆری هەیە، قەبارەی کەمی مەکینەکەیەتی. زۆربەی سەیارە بەرزەکانی جیهان، زیاتر لە 2500 س.س. قەبارەی مەکینەیانە. بەڵام لە گرووپی X1دا هەندێ تیپ هەیە کە قەبارەی مەکینەکەیان وەکوو قەمەرەیەک وایە، بەڵام هێزی زۆر زیاتریان هەیە. مەکینە تیپە جۆراوجۆرەکانی x1 2000س.س. قەبارەی هەیە و بۆ هەر 100 کیلۆمەتر کەمتر لە 8 لیتر بەنزین سەرف ئەکات. لە تیپی 18iدا، مەکینەکە 150 ئەسپی هەڵم هێزی هەیە. لە تیپی 20i هێزی مەکینەی تۆربۆ ئەگاتە 184 ئەسپی هەڵم و لە تیپی 25iشدا کە ئەویش مەکینەی تۆربۆی هەیە، هێزی 236 ئەسپی هەڵمە. بەڵام تیپی 28i تەنیا مەکینەی 6 سلندەریی ئەم گرووپەیە کە 258 ئەسپی هەڵم هێز بەرهەم دێنێت. گێڕی ئەم تیپە و تیپی 20i هەر دووکیان 6 حاڵەتە و ئۆتۆماتیکە. لە تیپەکانی 18i و 25i گێڕی 8 حاڵەتە بەکار هێنراوە.

پێداویستیییە ئاسوودەیی و ئەمنییەکان

ئەکرێ بڵێیت هەموو ئۆپشنەکان لەسەر BMW x1 دانراوە. لە ڕووی ئەمنییەوە یەکێکە لە ئەمنترین سەیارەکانی جیهان و وێڕای ئەیرباگ بۆ سەرنشینەکانی دوا و پێشەوە، ئایربەگی پەردەییشی هەیە. 

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکە.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.