هەرزان بڵاگ

کام براندی تەسجیل بۆ سەیارەکەمان بکڕین؟

تەسجیلی سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر تەسجیلی سەیارەیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

لە پێش هەموو شتێکدا ئەبێ چاوەڕوانییەکانی خۆت لە سیستەمی دەنگی دیاری کەیت و جا بەپێی ئەو پارەیە وا بۆ ئەو کارە داتناوە، براندی تەسجیل هەڵبژێریت.

بۆ ئەوەی بتوانیت لەنێوان بڕاندە جۆراوجۆرەکانی بازاڕ بژاردەیەکی گونجاو هەڵبژێریت لەم بابەتەدا مارکە بەنێوبانگەکانی سیستەمی دەنگیت پێ ئەناسێنین. هەروەها هەندێ ڕێنماییت ئەخەینە بەردەست تا بتوانیت بڕاندی ڕاست و درۆیین لێک جیا بکەیتەوە.

بڕاندەکانی ناو بازاڕ

بە پێی ئامانج و مەبەستی تۆ لە کڕینی تەسجیل، بڕاندی جۆراوجۆر لە هەرزان و کارامەییی نزم و مامناوەندییەوە بۆ سیستەمی گران و پێشکەوتووتر لە بازاڕدا هەیە. بڕاندی ناسراو وەک سۆنی Sony، پایۆنیر Pioneer، ئاڵپاین Alpine، جەی‌ڤی‌سی JVC، کلاریۆن Clarion و …  بەهۆی مێژووی دڕێژیانەوە لە بەرهەمهێنانی سیستەمی دەنگی و بەکواڵێتیدا ئاساییە کە نرخی گرانتریان لە چاو بڕاندەکانی تر هەبێ. بەڵام بڕاندی وەک کۆنکۆرد Concord، هێنزا Henza، مارشال  Marshal، سیلێکس Sillexx  کە لەم ساڵانەی دواییدا هاتوونەتە بازاڕەوە نرخ و کواڵێتییەکی نزمتریان هەیە.

باشترە بەپێی پێویستیی خۆت سیستەمی دەنگی هەڵبژێرە. گەر بۆ کاریکی تایبەتت ناوێ و ئاسایی بەکاری دێنی پێویست ناکا پارەی خۆت بۆ سیستەمێکی زۆر بەهێز سەرف بکەیت.

فریوی بڕاندی جۆراوجۆر و هەرزان مەخۆ

هیچ هەرزانبوونێک بێهۆ نییە! بەهۆی داوای زۆر و نەبوونی زانیاریی پێویست لەبارەی سیستەمی دەنگییەوە، بەشێکی زۆر لە کاڵاکانی بازاڕ بڕاندی ساختە و هاوشێوەی بڕاندە سەرەکییەکەن و زۆربەی کڕیاران فریوی نرخی هەرزانی کاڵاکە ئەخۆن و ئەیکڕن. بۆ نموونە pioner، Sany و … لە چاو بڕاندە سەرەکییەکە واتە sony و pioneer نرخی کەمتر و کواڵێتییەکی نزمتریان هەیە.

هەر بۆیەش حەتمەن لە کاتی کڕینیاندا سەرنج لە ناو و شێوەی بڕاندەکە بدە و لێی ورد بەرەوە، چوونکە گەر ئاوڕی لێ نەدەیتەوە ڕەنگە فریو بخۆیت.

هەروەها وێڕای ئەو بڕاندە ساختەیانە کە هاوشێوەی براندە بەنێوبانگەکان، براندی جۆراوجۆری چینیی زۆر لە بازاڕدا هەن کە کەلوپەلی لاوەکیی زۆر و ڕواڵەتێکی جوانیان هەیە. لەبەر ئەوەی هیچکام لەم دوانە پێوەرێکی گونجاو بۆ کواڵێتیی دەنگی ئەو سیستەمانە نییە ئەبێ وشیار بیت، فریویان نەخۆیت.

هیوادارم بەم زانیارییانەوە کە لەم بابەتەدا خستمانە بەردەستت بتوانیت بڕاندی دڵخوازی خۆت لەنێوان مارکە جۆراوجۆرەکانی بازاڕدا هەڵبژێریت و لە کارامەیی و ڕەسەنبوونی دڵنیا بیت.

بۆ هەر چەشنە کڕین و فرۆشتنێک سەردانی سایتی هەرزان بکە.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.