ئەم بابەتە لەسەر سەیارە مارسیدیس بێنزە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی بڵاگی هەرزانەوە نووسراوە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.
سەرەکیترین ڕکابەری بێنز و مارسیدێس بێنزی CL CLASS هەمیشە هاونیشتمانییەکەی خۆی واتە BMW بووە. ڕکابەرەکانی دیکەی ئەم دوو ئەڵمانییە کۆمپانیا ئەورووپییەکانی ترن. وەک پۆرش، مازێراتی، ئالفرۆمێئۆ و ئائوودی. بەڵام ڕکابەرییەکەی بێنز و بیئێم هەمیشە نزیک بووە و بۆ هەر تیپ و مۆدێلێک لەم کۆمپانیا تیپ و مۆدێلێکی هاوشێوە لە کۆمپانیای ڕکابەر هەیە. ئەم دوو ڕکابەرە زۆر جار لە هەموو شتێکا هاوشێوەی یەکن؛ هێز، بارستاییی مەکینە، کڵاسی جەستەی سەیارە، جۆری گێڕبۆکس و تەنانەت لە نرخیشا وەک یەکن. هەڵبژاردن لەنێوان ئەم دوو کۆمپانیا زۆر جار تەنها هەڵئەگەڕێتەوە بۆ سەلیقەی موشتەری. کاتێک باسی براندە لووکس و زۆر گرانەکانی ئەم کۆمپانیایانە دێتە ئاراوە باسەکە خۆشتریش ئەبێت و ژمارەی ڕکابەرەکانیش کەم ئەبنەوە.
بەراوردکردنی مارسیدیس CL500 لەگەڵ بیئێم سێری 6 640i 2012
لە دیزاینی دەرەکیدا هەردوو سەیارە جوانییەکی بێوێنەیان هەیە و وەک بڵێی واژۆی بەرهەمهێنەرەکانیان لەسەرە. بەڵام وا دیارە چامەلەغی بەرز و هێڵی سەر بۆنیتی بیئێم 640i ڕواڵەتێکی سپۆرتتری بەخشیوە بە سەیارەکە. هەروەها لایتە دوو بەشی و کەوانی سەر دەرگای سنووقی دواوەی، ئەم تایبەتمەندییەی زەقتر کردووە.
لە دیزاینی ناوەکیدا، بێنز وێڕای سادەبوون، ڕواڵەتێکی مۆدێرنتری هەیە. کابینی مارسیدیسی CL500 زۆر بەشکۆیە و دەستت بە ئاسانی بە هەموو شتێک ئەگات. ناوەوەی بیئێمیش جوانە بەس وەک دەرەوەی سپۆرت نییە. لە بەراوردکردنی ڕەهەندەکانی ئەم دوو سەیارەیە بەو ئەنجامە ئەگەین کەوا درێژی و مەودای تەوەریی مارسیدێس زۆرترە و ئەمە بەو واتایەیە سەرنشینەکان زۆر ئاسوودەترن. بەرزیی مارسیدیس وای کردووە باڵابەرزەکان تووشی کێشە نەبن.
بەراوردکردن بە خشتە
(ئەگەر خشتەکە بەباشی دەر نەکەوت، مۆبایلەکەت ئاسۆیی بگرە)
بیئێم 6 سێری 640i 2012 | مارسیدیس CL500 | جۆری سەیارە |
3000 سیسی 6 سیلەندر2 سووپاپ | 4663 سیسی 8 سیلەندر32 سووپاپ | مەکینە |
320 ئەسپی هەڵم لە سووڕی مەکینەی 5800 سووڕ لە خولەکدا | 435 ئەسپی هەڵم لە سووڕی مەکینەی 5250 سووڕ لە خولەکدا | هێز |
450 نیۆتۆن مەتر | 700 نیۆتۆن مەتر | جووڵەی بەسووڕ |
250 کیلۆمتر لەسەر کاژێر | 250 کیلۆمتر لەسەر کاژێر | خێرایی |
6 چرکە | 5 چرکە | سفر بۆ سەد |
310 گەڵا بەرەو سەر | هەمان نرخ | نرخ |
بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن