هەرزان بڵاگ

چی بکەین تەمەنی پاتریی سەیارەکەمان درێژتر بێت و زیاتر ئیشمان بۆ بکات؟

پاتریی سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر تەمەنی پاتریی سەیارەیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.

پاتری بەشێکی گرنگە لە سەیارە. ئەرکی پاتری گەیاندنی کارەبا بە مەکینە و دابینکردنی ئەنەرجی بۆ داگیرسانی سەیارەیە. پاتری تەمەنێکی دیاریکراوی هەیە و پاش ئەوە وەک پێشتر ئیش ناکا و ئەبێ بگۆڕدرێت. بەڵام هەندێ تێبینی هەیە بۆ زیادکردنی تەمەنی پاتری و بەرگریکردن لە زوو خراپبوونی. زۆربەی کەسەکان گرنگی بە سەلامەتی ئەم بەشە نادەن مەگەر لە کاتی داگیرساندنی سەیارەکەیاندا تووشی کێشە ببن. ئەم کێشەیە زیاتر لە وەرزە ساردەکاندا زیاتر ڕوو ئەدات. لەم بابەتە لە بڵاگی هەرزاندا هەندێ تێبینیتان پێ ئەڵێین کەوا بە ڕەچاوکردنیان تەمەنی پاترییەکەتان درێژتر ئەبێتەوە.

جۆرەکانی پاتری

یەکێک لە جۆرەکانی پاتری هەمان پاترییە ئەسیدییە کۆنەکانە. جۆرێکی تری پاتری پاترییە وشکەکان یان هەمان ئەتۆمییەکانە. دیارە جۆری دووەم ئەوڕۆکە زۆر زیاتر بەکار ئەبرێت.

بۆ زیاترکردنی تەمەنی پاتری ئەم تێبینییانە ڕەچاو بکەن

  • ئەگەر ئەتانەوێ پاترییەکەتان خێرا خراپ نەبێ سەرنجی هێزی پاترییەکە و ڕێژەی کارەبای بەکاربراوی سەیارەکەتان بدەن. بەکارهێنانی لایتێک کەوا کارەبای زۆر بەکار ئەهێنێ، دانانی لایتی لاوەکی زیادە یان دانانی سیستەمێکی دەنگیی گەورە بۆ تەسجیلی سەیارەکە ئەتوانێت پەستانێکی زۆر لەسەر پاتری دروست بکات و زووتر لەو شتەی چاوەڕێی ئەکەن پاترییەکەتان خراپ بکات.

  • پێش لە داگیرسانی سەیارەکە لە کوژانەوەی هەموو کەلوپەلە کارەبایییەکانی سەیارەکە و بەتایبەت گڵۆپ و لایتەکانی پێشەوە دڵنیا ببنەوە. داگیرسانی سەیارە لە کاتی هەڵکرانی لایتەکانی سەیارەدا پەستانێکی زۆر لەسەر پاتری دروست ئەکات.

  • کاتێک لە ترافیکێکی قورسدان و مەکینەی سەیارەکەش داگیرساوە، باشتر وایە لایتە گەورەکانی پێشەوە بکوژێننەوە. بەم کارە سەرەڕای نەهێشتنی پەستان لەسەر پاتری و داینامۆی سەیارەکە، تەمەنی لایتەکانیش درێژتر ئەکەنەوە.

  • بەکارهێنانی سیستەمی فێنککەرەوە (تەبرید) لە کاتێکدا کە پەستانێکی زۆر لەسەر سەیارەکەیە ئەتوانێت تەمەنی پاترییەکە کەم بکاتەوە.

  • هەمیشە و بە شێوەیەکی بەردەوام جەمسەرەکانی پاترییەکە چێک بکەن. ئەگەر جەمسەرەکانی پاترییەکەتان سوولفاتە بووبێتن سەرەکانی جیا بکەنەوە بە شتێک بیسڕن و دواتریش بە سپرەی یان ئاوی کوڵاو خاوێنی بکەنەوە. لەبیرتان بمێنێت هەمیشە بۆ کردنەوەی سەری پاترییەکان لە جەمسەری نەرێنی (_)یەوە دەست پێ بکەن و دواتر جەمسەری ئەرێنی (+) جیا بکەنەوە.

  • بە هاویناندا سەیارەکەتان لەژێر دارێک و لە سێبەرێک ڕاگرن. مانەوەی سەیارە لەژێر هەتاودا تەمەنی پاتری کەم ئەکاتەوە. 

  • تەسجیل و لایتەکان لە کاتێکدا پیویستتان پێیان نییە بییانکوژێنەوە.

  • پاترییەکە هەمیشە پاک و خاوێن ڕابگرن. مانەوەی تۆز و پیسی لەسەر پاترییەکە ئەبێتە هۆی گەرمای لەڕادەبەدەر و کەمبوونەوەی تەمەنی پاترییەکە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو شتێک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

ئەتوانن ئەم بابەتەش لەسەر پاتری لە هەرزان بخوێننەوە: بۆچی تەمەنی پاتریی ئۆتۆمبێل کەم ئەبێتەوە؟

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.