هەرزان بڵاگ

میتسووبیشی لانسەری 2015 لەسەر بەفر ناخلیسکێت

لانسەری 2015

ئەم بابەتە لەسەر لانسەری 2015یە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێنیتەوە.

لەسەر لانسەر زۆرمان نەنووسیوە. ئەم قەمەرە ژاپۆنییە ئەگەرچی ڕواڵەتێکی ئەپدەیتی نییە و وەک مازدا 3 و ئالێنترا ڕواڵەتێکی لەبەردڵانی نییە بەڵام هەندێ تایبەتمەندیی هەیە کە وا دیارە بەم زووانە سەیارە کۆرییەکان نەتوانن پێی بگەن. وەک کوالێتیی شۆفێریکردن، هەماهەنگبوونی گێڕ و مەکینە یان چێزبردن لە شۆفێری لە زستاندا. خلیسکان لەسەر جادە بەفراوییەکان لە زستاندا زۆر ڕوو ئەدات بەس لانسەر لەم تاقیکارییەدا سەرکەوتووە.

ئەم سدانە 4.5 مەترییە یابانییە سەیارەیەکی هەرزانە، کواڵێتیی بەرهەمهێنانی ئالێنترای نییە و پێشێکی سەرنجڕاکێشی وەک کیا سیراتۆ 2017ی نییە بەڵام کە لێی بخوڕی بۆچوونت لەبارەیەوە ئەگۆڕێت. لەژێر پێستی کۆن و سەرنجڕانەکێشی لانسەردا، مەکینەیەکی بەهێز و ڕێکوپێک خەوتووە وا ئەکا قەد لیخوڕین بەم سەیارەیەت لەبیر نەچێتەوە. ئەم سەیارەیە ئەتوانێ لەسەر بەفردا دریفت بکێشێت، بخلیسکێت، لەدەوری خۆیدا بسووڕێتەوە و باڵانسیشی لەدەست نەدات. لانسەر ڕێک وەک ئەکتەرێکی پرۆفێشناڵی پاتیناژ، سەمایەکی دڵڕفێن لەسەر بەفری جادە شاخاوییەکان ئەکات.

ئەم ساموورایییە دڵڕفێنە چۆن ئەتوانێ ئاوەها کارێک بکات؟ ئەزانین میتسووبیشی و بەرهەمەکانی بۆ شۆفێریکردن و گواستنەوەی چێژی بۆ سایەق لەچاو ڕکابەرەکانی خۆی هەوڵێکی دووئەوەندەییی داوە. لە بەرهەمهێنانی لانسەردا دانانی پایدەری شیفتەر لەسەر سەیارەکە وا ئەکا باڵانسی کێشیی 50-50 لەسەر دوو تەوەری پێش و پاشدا دروست ببێت و هەر ئەمەش دەستی شۆفێر بۆ کردنی هەر شتێک ئاوەڵا ئەهێڵێتەوە.

مەکینەیەکی 1800 سی‌سی و بە هێزی 140 ئەسپی هەڵمەوە، برەیکی زۆر بەهێز، سیستەمی کۆنترۆڵی ڕۆشتن و سیستەمی فەرمانی EPS یارمەتیی سایەق ئەدەن بۆ ئەوەی هەرچی ئارەزوویەتی بتوانێ بیکات.

بۆ کڕین و فرشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.