هەرزان بڵاگ

چۆن بزانین برەیکی ئۆتۆمبێلەکەمان بەباشی ئیش ناکات؟

برەیکی ئۆتۆمبێل

ئەم بابەتە لەسەر سیستەمی برەیکی سەیارەیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە ئامادە کراوە.

بۆ ئەوەی بزانین سیستەمی برەیک(وەستێنەر)ی سەیارەکەمان بەدروستی ئیش ئەکات ئەکات ئەبێ سەرنجی کۆمەڵێک شت بدەین و پاشان لە بێکێشەبوونی دڵنیا ببینەوە.

لەم بابەتەدا 7 هێمای گرنگی خراپ ئیشکردنی برەیکتان پێ ئەڵێین:

  • کاتێک قاچ ئەخەنە سەر برەیکەکە سەیارەکە لە لایەکەوە بۆ لایەکی تر لا ئەدات
  • کاتێک قاچ ئەخەنە سەر برەیکەکە دەنگی جیڕەجیڕ و لێکخشان و بەرکەوتنی لێ دێت
  • کاتێک پایدەرەکە ڕەق بووە و بۆ ئەوەی پێ بنێیتە پایدەرەکەدا ناچار ئەبی پەستانێکی زۆری لەسەر بنێی
  • کاتێک پەستان بخەیتە سەر پایدەرەکە هەست بکەی پایدەری برەیکەکە یان زۆر نزم بۆتەوە یان نووساوە بە گاعیەی سەیارەکەوە
  • ئەگەر پایدەری برەیکەکە بلەرێتەوە
  • ئەگەر لەسەر داشبۆردەکە ڵایتی برەیکی هەڵکردبێ و بەدیار کەوتبێ
  • کارکردنی برەیکی سەیارە بە کەمترین پەستان لەسەر پایدەری برەیک واتە زۆر هەستیاربوونی پایدەرەی برەیک
  • هەندێ جاریش لەوانەیە بەرزی و نزمیی پایدەر و شلی و ڕەقییەکەی نۆرماڵ بێت بەڵام درەنگ وەڵامی داواکارییەکەت بداتەوە و لەچاو پێشووتر درەنگتر سەیارەکە ڕاگرێت. کەوایە ئەگەر بەراورد بە جاران سەیارەکەت درەنگتر وەستا ئەوا کێشەیەک لە سیستەمی برەیکی سەیارەکەتدا هەیە.

بۆ کڕینی و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.