هەرزان بڵاگ

هەندێ تێبینی لەسەر کڕینی کەلوپەلی کارەباییی بەکارهاتوو

کەلوپەلی کارەبایی

ئەم بابەتە لەسەر کڕینی کاڵای بەکارهاتووە و لە بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.

بۆ زۆر کەس بەهۆی هەرزانتربوونەوە باشتر وایە کەلوپەلی بەکارهاتوو بکڕن. بەتایبەت لە کەلەوپەلە کارەبایییەکانی چێشتخانەدا. کڕینی کاڵای بەکارهاتوو ئەگەرچی ڕیسکی تایبەت بە خۆشی هەیە بەڵام ئەگەر بتوانن هەندێ خاڵی بچووک ڕەچاو بکەن دەتوانن کاڵایەک بکڕن بۆ چەندین ساڵ ئیشتان بۆ بکات و لە ڕووی ڕواڵەتیشەوە وەک نوێ وا بێت. لەگەڵمان بن.

سەلاجە و بەفرگر

بە وتەی پسپۆڕان هەندێ لە کەلوپەلە کارەبایییەکان وەک سەلاجە تەمەنێکی دیاریکراویان هەیە و تەمەنی دیاریکراویان 5 ساڵە. چوونکە کاڵای بەکارهاتوو زەمانی نییە، دەبێ لە کاتی کڕینی سەلاجە و بەفرگردا پرسیار بکەن و دڵنیا ببنەوە لەوەی کە پێشتر چاک کراوەتەوە یان نا، ئەگەر شوێنێکی هەستیاری مەکینەکە پێشتر چاک کراوەتەوە، ئەوا مەیکڕن، چوونکە ئەگەری هەیە سەرلەنوێ خراپ ببێتەوە. لە کاتی کڕیندا سەرنجی دەنگە دەنگی جیهازەکە و ڕێژەی بەکارهێنانی وزەکەی بدەن.

غەسالەی جلشۆر

پێش لە کڕینی هەر کاڵایەک سەرەتا نرخی نوێکەی بزانن. زانینی نرخی نوێ و بەراوردکردنی لەگەڵ بەکارهاتووەکەیدا یارمەتیدەر دەبێ بۆتان. غەسالەی 5 و 7 کیلۆ زیاتر لەوانی کە سوودمەندن، هەروەها ئەو جلشۆرانەی کەوا درگاکەیان لە پێشەوەیە، چوونکە ئاوی کەمتر بەکار ئەهێنن. بەرنامەکانی شۆردن، ڕێژەی دەنگەدەنگ، خێراییی وشککردنەوەی و جیابوونی ئاوی سارد و گەرم لەو خاڵانەن کەوا لە کاتی کڕیندا دەبێ بەوردی سەرنجی بدەن.

قاپشۆر

لە کاتی کڕینی قاپشۆردا سەرنجی بەرنامەکانی جیهازەکە و پێویستیی خۆتان بدەن. ئەگەر ئەتانەوێ قاپەکانتان دژەچڵک بکەنەوە یان بتوانن میوە و سەوزەشی پێ بشۆرن، بەپێی پێویستییەکانتان بکڕن. قەفەسە و بۆکسەکانی قاپشۆرەکەش دەبێ جێگۆڕکێیان پێ بکرێت.

فڕن

لە کاتی کڕیندا داوا لە فرۆشیار بکەن ماوەیەک بۆ تاقیکردنەوە دیاری بکات کەوا ئەگەر عەیبێکی هەبوو بتوانن بۆی بگەڕێننەوە. سەرنج بدەن درگاکەی باش پێوە بدرێت و ژەنگی نەهێنابێ و نەسوابێ و کارەبای زۆر بەکار نەهێنێ. ئەو فڕنانەی کەوا واتەکەیان بەرزترە، باشترن.

تەباخ

ئەگەر تەباخی کارەبایی دەکڕن ئاگاداری ڕێژەی بەکارهێنانی وزەکەی بن و لە بێکێشەبوونی وایرەکەی دڵنیا ببنەوە.

جیهازی چا و قاوە

هەندێ لە جیهازەکان وەک جیهازی چا و قاوە ئەبێ چەن جارێک بکوژرێنەوە و سەرلەنوێ دابگرسێنرێنەوە تاکوو لە بێکێشەبوونیان دڵنیا ببنەوە، ئەگەر جیهازەکە داخ بوو ئەوا مەیکڕن. ئۆتۆماتیک داگیرسان و کوژانەوە لەم جیهازانەدا زۆر گرنگە.

جیهازی شەربەت و جیهازی گۆشت

ئەم جیهازانە لە کاتی ئیشکردندا نابێ بلەرێنەوە و تووشی جووڵەی کوتوپڕ بن.

سوورکەرەوە

جیازی سوورکردنەوە دەبێ گڵۆپی پیشاندانی بارودۆخی هەبێت. ئەبێ مەوادیش نەلکێ بە بنەکەیدا.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو کەلوپەلێکی ناوماڵ سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.