ئەم بابەتە لەسەر هاندبرێکی سەیارەیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی بڵاگی هەرزانەوە نووسراوە.
هاندبرێك سه‌ربه‌خۆیه و جیاوازه له سیستمی ئیستۆپی هایدرۆلیكی، چونكه هاندبرێك به‌شێوه‌یه‌كی میكانیكی كارده‌كات له‌سه‌ر جێگیركردنی تایه‌كانی دواوه، به مه‌به‌ستی زامنكردنی وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێل له جێگه‌ی خۆیدا بەبێ جووڵه‌كردن.
هاندبرێك زۆر گرنگه له ئۆتۆمبێل و پێویسته شۆفێران گرنگییه‌كی زۆر و بایه‌خێكی زۆری پێ بده‌ن و به‌كاری بهێن
پێویسته له‌م حاڵه‌تانه‌دا هاندبرێك به‌كاربهێنرێت:
· له كاتی وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێل له شه‌قامێكی لێژدا، چوونكه زیاتر دڵنیاییت ده‌داتێ بۆ هه‌ر ڕووداوێكی نه‌خوازراو
· به‌كارهێنانی هاندبرێك كاتێك ده‌ته‌وێت ئۆتۆمبێله‌كەت له جێگه‌یه‌كی جێگیر دابنێی
· به‌كارهێنانی هاندبرێك له ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیكدا پێش خستنه‌سه‌ر P بۆ هێشتنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی گێڕه‌كه
چوار شێوازی جیاوازی هاندبرێك له ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه هه‌یه:
1. وه‌ستاندنی هاندبرێكی به‌رزكه‌ره‌وه‌ی ده‌ستی
2. وه‌ستاندنی هاندبرێك به قاچ
3. وه‌ستاندنی هاندبرێك به دوگمه
4. وه‌ستاندنی هاندبرێك به ڕاكیشان ده‌ستی
هه‌موو ئه‌مانه‌ش وه‌كوو یه‌ك كار ده‌كه‌ن ئامانج لێی ته‌نیا بۆ وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێله.
چۆن بزانیت هاندبرێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت خراپه و ناوه‌ستێت؟
1. شلبوونه‌وه‌ی ده‌سكی به‌رزكه‌ره‌وه‌كه: ده‌سكی هاندبرێكی ئۆتۆمبێله‌كه زیاتر له جاران به‌رز ده‌بێته‌وه
2. شلبوونه‌وه‌ی هاندبرێكی قاچ له‌چاو جاران
شۆفێر ده‌توانێت هاندبرێكی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تاقی كاته‌وه تا دڵنیا بێت له باشی و خراپیی، ئه‌ویش له لێژییه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه ڕابگره، ئه‌گه‌ر گێڕ عادی بوو ئه‌وا گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه بخه‌ره سه‌ر بۆش یان ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه گێڕ ئۆتۆماتیك بوو ئه‌وا گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه بخه‌ره سه‌ر N دواتر هاندبریكی ئۆتۆمبێله‌كه ڕابكێشه، ئه‌وكات ورده ورده قاچ له‌سه‌ر ئیستۆپی ئۆتۆمبێله‌كه به‌ره به‌ره لا بده، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه جووڵا ورده ورده به‌ره‌و پێش ئه‌وا هاندبرێكی ئۆتۆمبێله‌ت خراپه و پێویسته ئه‌و ئۆتۆمبێله به زووترین كات له‌لایه‌ن كه‌سی شاره‌زاوه فه‌حس بكرێت. ئه‌گه‌ر تایمی هاندبرێكی ویست تایمی بدرێت یان ئه‌گه‌ر بانسی هاندبرێكی دواوه‌ی ته‌واو ببوو ئه‌وا پێویسته بگۆڕێ، به‌ڵام ئاگادار به ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له شوێنێكی لێژ و چۆڵدا تاقی بكه‌یته‌وه كه‌وا به‌رده‌می ئۆتۆمبێله‌كه‌ت چۆڵ و دوور بێت له هه‌ر كه‌س و كه‌لوپه‌لێك له پێش ئۆتۆمبێله‌كه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی تاقیكرنه‌وه‌كه‌دا تووشی هیچ ڕووداوێكی دڵته‌زێن و ناخۆش نه‌بیت.
بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن