هەرزان بڵاگ

شەش هۆکاری لەرزینی ئۆتۆمبێل

لەرزینی سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر هۆکارەکانی لەرزینی ئۆتۆمبێلە لە کاتی وەستاندا و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

1.    پیسبوونی ڕۆنی ئۆتۆمبێل : کاتێك ڕۆنی ئۆتۆمبێل زۆر پیس دەبێت دەبێتە ھۆی لەرزینی بزوێنەر

2.    تێكچوونی لاستیکی ئەو پارچەیەی کە بزوێنەری بەستۆتەوە بە ئۆتۆمبێلەکەوە،  ئەمەش دەبێتە هۆی لەرزینی سەیارەکە لە کاتی وەستاندا

3.    لاوازبونی پاتری یان دینەمۆ: ئەگەر ھەستت بەوە کرد لە کاتی ئیشپێکردنی لایتەکان یان سەروخوارکردنی جامەکان لەرزینەکە زیاد بوو، ئەوا کێشە لە پاتری یان دینەمۆکەدایە، یان پاترییەکەت لاوازە

4.    کێشەی پلاکەکان: زۆر کات کۆنیی پلاکەکان یان ھەڵەبەستنیان لەرزین دروست دەکەن

5.    کێشەی نۆزڵەکان: پیسبوونی نۆزڵەکان یان هەر کێشەکی تر لە نۆزڵەکان هەبێت، ئەوا دەبێتە هۆی لەرزینی سەیارە لە کاتی وەستاندا

6.    تێکچوونی پستۆنەکان: هەر کێشەیەك لە پستۆنەکان هەبێت، ئەوا دەبێتە هۆی لەرزینی سەیارە لە کاتی وەستاندا

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەکی بەکارهاتوو و نوی سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.