هەرزان بڵاگ

چۆن بزانین ئوتومبێلێک بۆیاخی هەیە یان نا؟؟

سەرەتا لەسەر وشەی دابەزاندن پەنجە بنێن و ئەپڵیکەیشنی هەرزان دابەزێنن

١. لەژێر ڕووناکییەکی ئاسۆییدا چاو لە ئوتومبێلەکە بکەن

٢. هەموو بەشەکانی ئوتومبێلەکە وەکوو سپێر و ناوەڕاستی درگاکان و پێشەوەی ئوتومبێلەکە بۆ دۆزینەوەی شوێنی ئاڵ و تۆخ (کەمڕەنگ و پڕڕەنگ) بپشکنن.

٣. بە نووکی قامکتان دەست بەسەر بۆنیت و پێشەوەی سەیارەکە و ستوون و لێواری درگاکاندا بکێشن بزانن هەست بە گرنجی و زبری و نالووسی ناکەن.

٤. بەوردی چاو لە بوغرووەکانی سەر بۆنیتەکە بکەن بزانن شتێکی سەیر وەکوو شوێنی ئامێری توندکردنەوە یاخود ڕەنگێکی جیاواز لە ڕەنگە سەرەکییەکەی پێوە دیار نییە؟

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.