هەرزان بڵاگ

چەن ڕێگە بۆ جیاکردنەوەی بەنزینی باش لە خراپ

gasoline

ئەم بابەتە لەسەر چۆنێتیی جیاکردنەوەی بەنزینە باشە لە خراپ و لە بڵاگی سایتی هەرزان ئەیخوێنیتەوە.

ئەم ڕۆژانە جیاکردنەوەی زۆر شت لە یەکتری ئەستەمە. جیاکردنەوەی باش لە خراپ، جیاکردنەوەی ئەسڵ لە ساختە. بەنزینیش لەم ڕێسایە بەدەر نییە. لەوانەیە کەسێک دەیان ساڵە لە سەیارە بخوڕێت و نەتوانێت لەیەکتریش جیایان بکاتەوە.

دوو جۆر بەنزین هەیە:

١. بەنزینی موحەسەن (premium gasoline)

٢. بەنزینی نۆرماڵ (regular gasoline)

ئەمڕۆ هەرزان چەن ڕێگەتان پی دەناسێنێت بۆ ئەوەی بتوانن بەنزینی موحەسەن و بەنزینی نۆرماڵ هلەیەک جیا بکەنەوە.

بۆ جیاکردنەوەی بەنزینی موحەسەن و نۆرماڵ سەرەتا دەبێ سەرنجی ڕەنگ بدرێت، ئاسانترین ڕێگا سەرنجدانی ڕەنگی بەنزینەکەیە.

بەنزینی نۆرماڵ ڕەنگێکی پەمەیی هەیە کەوا تۆزێک ئاماڵ سوورە.

بەنزینی موحەسەن ڕەنگێکی سپیی هەیە و هەندێ جاریش ڕەنگەکەی کەسکە.

بەنزینی موحەسەن قوڵتەقوڵت و بازدانی زۆرترە لەچاو بەنزینی نۆرماڵ و لە کاتی لێخوڕینیشدا جیاوازییەکەیان بەتەواوی ڕوونە.

ڕێگەیەکی دیکە بۆ جیاکردنەوەی ئەم دوو جۆر بەنزینە سەرنجدانی ئەو گازانەیە کە لە کاتی بەنزین تێکردندا لەو بەنزینە بەرز دەبێتەوە. دەبێ سەرنج بدرێت کە ئەو گازە وشکە یاخود چەورە.

ئەگەر گازەکە وشک بێت ئەوە ئەو بەنزینەی کە تێی دەکەن بەنزینی موحەسەنە.

ئەگەر گازەکە چەور بێت ئەوە ئەو بەنزینە بەنزینی نۆرماڵە.

ئەگەر ئەو گازەی کە لێی بەرز دەبێتەوە زۆر بۆگەن و ناحەز بێت ئەوە گەزاییلە و هەر بەنزین نییە.

هەندێ کەس پێیان وایە تێکەڵکردنی ئەم دوو جۆر بەنزینە هەڵەیە بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە کارێکی ئاسایییە و هیچ کێشەیەکیش پێش نایەت.

ئەگەر ئەو بەنزینەی کە دەیکەنە ناو سەیارەکەتانەوە ئۆکتانی پێویستی تێدا نەبێت ئەوە دەتوانن بە تێکردنی بەنزینی موحەسەن ئۆکتانی بەنزینەکەتان بگەیەنن بە ڕادەیەکی گونجاو.

کەوایە تێکەڵاوکردنی بەنزینی موحەسەن و نۆرماڵ کارێکی هەڵە نییە.

بێگومان هەمیشە نرخی بەنزینی موحسەن لە نۆرماڵ زۆرترە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر بابەتێک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.