هەرزان بڵاگ

چۆن سەیارەیەکی بەکارهاتوو بکڕین؟

ئەم بابەتە لەلایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە ئامادە کراوە.

کڕینی سەیارەی بەکارهاتوو هەندێ تایبەتمەندیی هەیە و کڕیار ئەگەر زانیاریی تەواوی لەسەر ئوتومبێلەکە نەبێت بەدڵنیایییەوە زەرەرمەند دەبێت.

لە ئێستادا کڕین و فرۆشتنی ئوتومبێلی بەکارهاتوو زۆر باو و گشتگیرە. سایتی هەرزان یەکێک لەو شوێنانەیە کەوا خەڵک بەئاسانی دەتوانن تێیدا ئوتومبێل بکڕن و بفرۆشن. بەڵام لە ئاکامدا کڕیار دەبێت بۆخۆی وریای کڕینەکەی بێت بۆ ئەوەی ڕەزامەندیی ببێ لە کڕینەکەی و نەخڵەتێت. دەبێ ئەو خاڵە گرنگە لە بەرچاو بگیردرێت کەوا پێش لە بینینی فرۆشیرار یاخود کاڵاکە نابێت هیچ بڕە پارەیەک لە پێشدا بدرێت.

بەڵام بۆ کڕینی ئوتومبێلی بەکارهاتوو ئەگەر بۆخۆتان ئەزموونێکی باشتان لەم بوارەدا نییە، باشتر وایە کەسێکی بەئەزموونتان لەگەڵ بێت کەوا شارەزای ئەم بوارە بێت. بەڵام ئەگەر شۆفێرێکی بەئەزوونتان لەگەڵ نەبوو باشتر وایە ئەم خاڵ و تێبینییانەی خوارەوە بەوردی بخوێننەوە بۆ ئەوەی شتێکی باش بکڕن و زەرەرمەند نەبن.

هەمیشە دەڵێن دڵی هەر ئوتومبێلێک، مەکینەکەیەتی. مەکینە لەو ئوتومبێلانەدا کەوا مۆدێلیان لە سەرترەوەیە زۆر گرنگترە چوونکە بەو ڕادەیەی ئوتومبێلەکە مۆدێلی سەرتر بێت، تێچووی هەڵگرتن و چاککردنەوەشی زۆرترە.

بارودۆخی ئەو ئوتومبێلە بەئاسانی دەتوانن بە چەن جار قاچ خستنەسەر پیداڵی سپید هەڵسەنگێنن. لە شوێنی لیژدا بە چەن قاچ دەتوانن بزانن ئەم ئوتومبێلە ڕێکردنی چەن ئازا و تیژە و پاشان بە چاوکردن لە ئێگزۆزی ئوتومبێلەکە دەتوانن بزانن دووکەڵەکەی چۆناوچۆنە.

ئەگەر دووکەڵی شین لە ئێگزۆزی ئوتومبێلەکەوە بێتە دەرەوە بەدڵنیایییەوە ئەو ئوتومبێلە سووتانی ڕۆنی هەیە و بوخار ئەکات. ئەو خاڵە لە بەرچاو بگرن کەوا ئەم کێشەیە یەکێک لە گرنگترین کێشەکانی هەر ئوتومبێلێکە و تێچووی چاککردنەوەی زۆرە.

ئەگەر دووکەڵەکە تا ڕادەیەک ڕەش بێت ئەم حاڵەتە لەوانەیە پێوەندیی بە ڕێکخستنەکانی سووتەمەنی و تایەکانی لای سووپاپەکەوە ببێت. تێچووی نەهێشتنی ئەم کێشەیە زۆر نییە. دەتوانن سەیارەکە پیشانی فیتەرێکی شارەزا بدن.

جەستە و لەشی ئوتومبێلەکە هێندەی مەکینەکەی گرنگە بەڵام هەندێ کەس مەکینەیان لا گرنگترە. بەدڵنیایییەوە پیش لە کڕینی هەر سەیارەیەک دەبێت سەرەتا پشکنینی بۆیاخی بۆ بکرێت بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە کە چی پیوەیە، کوێی بۆیاخە، شاسییەکانی خواردوویە یاخود نا، بڕاوەی هەیە یان وەرگەڕاوە و …

سێیەم شتێک کەوا گرنگە تاقی بکرێتەوە گێڕی ئوتومبێلەکەیە. ئەم شتە لە کاتی سووڕانەوەیەکی بەلەز و خێرا و گۆڕینی گێڕ لە سەرەوە بۆ خوارەوە و لە خوارەوە بۆ سەرەوە خۆی دەر دەخات. ئەگەر ئەم گۆڕینانە بەئارامی و بێدەنگ جێبەجێ ببێت ئەوە دیارە گێڕەکەی کێشەی نییە.

بەوردی سەرنجی ناوەوەی سەیارەکە بدەن. بچووکترین شتەکانیش گرنگن. بەفرسڕەکان، جامەکانی پاش و پێش، ئاوێنەکان، کوشن و فلەشێر و … بەجوانی بپشکنن و لە سەلامتبوونیان دڵنیا ببنەوە.

لە کاتی کڕینی ئوتومبێلدا هیچ پەلە مەکەن. بەئاسوودەیی لەناو ئوتومبێلەکەدا دانیشن و لووڤری گۆڕانی گێڕەکە دەس لێ بدەن و ئەم لاو و ئەو لای پی بکەن (بەبێ گرتنی کەلاچ یان گۆڕینی گێڕ) بۆ ئەوەی ڕادەی ڕەهابوونەکەی هەڵسەنگێنن. ئەگەر ڕەهاببوونەکەی زۆر بوو هێمای زۆر ڕۆشتنی ئوتومبێلەکەیە، ئەگەر ڕەهابوونەکەی کەم بوو ئەوە دەری دەخات کە ئەم ئوتومبێلە کەم ڕۆشتووە.

ئوتومبێلێک کە کەم ڕۆشتبێت لووڤرەکەی توند و سفتە.

ئەگەر لە ڕێگەی ماڵپەڕێکی ئەنتەرنێتییەوە ئوتومبێلێکی بەکارهاتوو ئەکڕین مامەڵەکەتان ڕاستەوخۆ و بە بینینی کەسەکە جێبەجێ بکەن. ئەگەر لە پێشانگای ئوتومبێل دەیکڕن دڵنیا ببنەوە کاغەز و بەڵگە پێویستەکانتان لا بێت و لە سەنەوی و ژینگەی سەیارەکە دڵنیا ببنەوە و بۆ دڵنیاییی زیاتریش لەگەڵ پسپۆڕێکی ئەم بوارە هاوبیری بکەن.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.