هەرزان بڵاگ

چۆن بزانین سەیارەیەک وەرگەڕاوە یاخود نا؟

ئەم بابەتە لەسەر تەکنیکەکانی زانینی وەرگەڕاوبوونی سەیارەیە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

کڕین و فرۆشتنی سەیارەی بەکارهاتوو هەندێ لێزانی و تەکنیکی هەیە کەوا ئەگەر لەم تەکنیکانە بزانین بەئاسانی دەتوانین لەم پرۆسەیەدا سەرکەوتوو بین و ئەگەر لێی نەزانین دیارە تووشی کێشە دەبین و مامەڵەیەکی خراپمان دەبێت.

یەکیک لە خاڵە گرنگەکانی کڕین و فرۆشتنی ئوتومبێل ئەوەیە بزانین ئایا ئەم ئوتومبێلە دەعمی کردووە یان نا کەوا لەوانەیە فرۆشیار لە کاتی فرۆشتندا ڕاستییەکەمان پێ نەڵێت یان تەواوی ڕاستییەکەمان لا باس نەکات. ئەمە دەبێتە هۆکاری زیانمەندبوونی ئێمە لە کاتی کڕیندا.

بەڵام کێشەیەکی سەرەکیی دیکە لە کاتی کرینی ئوتومبێلدا، بابەتی وەرگەڕاوبوونی ئوتومبێلە.

ئەگەر سەیارەیەک ئەم کێشەیەی هەبێت کاریگەریی زۆری لەسەر نرخەکەی دەبێت و ئەگەر ئێوە بەم شتە نەزانن بەدڵنیایییەوە تووشی زیان دەبن.

بۆ ئەوەی بزانین ئوتومبێلێک پێشتر وەرگەڕاوە یان نا هەندێک تەکنیک و تاکتیک هەیە کەوا لێرەدا دەیخەینە بەرباس و لێکۆڵینەوە.

ڕەنگوڕووی هەر سەیارەیەک، زۆر شت لەبارەی ئەو سەیارەیەوەمان پێ دەڵێت. ئەوەی کە ئایا دەعمی کردووە و کام بەشی زیانی بەر کەوتووە. بۆیاخ لە ڕەنگی سەرەکیی سەیارەکە زۆر جیاوازە و هەندێک کەس تەنانەت بە چاویش لایان دەر دەکەوێت سەیارەیەک بۆیاخی هەیە یان نا. کەسە ئاماتۆرەکانیش دەتوانن لە هەندێک ئامێری تاقیکردنەوەی بۆیاخ سوود وەربگرن. بۆ ئەوەی بزانن سەیارەیەک وەرگەڕاوە دەبێ بە وردبینییەکی زۆرترەوە چاو لە سەقفی سەیارەکە بکرێت تاوکوو شتە نائاسایییەکان دەر بکەون. سەرەڕای بۆیاخی سەقفەکە دەبێ هەندێ حاڵەتی تر وەکوو قوپان و يۆچوون و هەر شتێک کەوا ئەو سەقفەی لە حاڵەتی نۆرماڵ بەدوور کردبێ بپشکنرێت.

ئەگەر سەقفەکە زیانی بەر کەوتبێت ئێوە بەدڵنیایییەوە هەنێ نیشانەی تێدا دەدۆزنەوە. ئەگەر شتێکتان نەدۆزییەوە ئەگەری گۆڕانی سەقفەکە هەیە. بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەم بابەتە دەتوانن چاو لە ستوونەکان و سووچ و لێژیی ستوونەکان بکەن کە ئایا گۆڕانکارییەکی تیا بەدی ئەکرێ یاخود نا.

ئەگەر سەقفەکە گۆڕابێت، ئەو پرسانەی کەوا لە شەریکەدا لە شریتەکانی دەوروبەری دەرگاکانی سەیارەکەدا دروست دەبێت، لەناو دەچێت. سەرنجدانی ئەم بابەتە دەتوانێت زۆر یارمەتیدەر بێت بۆ زانینی وەرگەڕاوبوونی سەیارەیەک.

ئەگەر تەعدیلچییەکی زۆر شارەزا سەقفەکەی گۆڕیبێت و ئەو پرسانەی کارخانەشی بەوردی دروست کردبێت دیسان دەتوانن بە بەراوردکردنی سەیارەکە لەگەڵ سەیارەیەکی هاومۆدێلی دیکەدا بۆتان دەر بکەوێ عەیبی سەیارەکە چییە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.