هەرزان بڵاگ

چۆن بزانین سەیارەیەک ڕۆن دەسووتێنێت؟

ئەم بابەتە لەسەر ڕۆنسووتانی ئۆتۆمبێلە ولە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

بێگومان هەمووان هەندێ ئوتومبێلتان بینیوە کەوا بە ناوشاردا دەگەڕێن و دووکەڵێکی بۆگەنیان لێ بەرز دەبێتەوە و شۆفێران و ڕێبوارانی بێزار کردووە. ئەمە سەرەکیترین هۆکاری ڕۆنسووتانی ئوتومبێلێکە

ڕۆنسووتان یەکێک لە گرنگترین کێشەکانی هەر سەیارەیەکە و زۆرتر لە هەر شتێک شۆفێرەکان دەباتە لای فیتەرەکان. بەڵام بە هەندێ لیزانی و وردبینی، هەمووان دەتوانن ئەم کیشەیە کەم بکەنەوە و دەست بە تێچوویانەوە بگرن. کەوایە هاوڕێمان بن.

 بۆچی ڕۆنسووتان ڕوو دەدات؟

ئەگەر ڕۆنەکە بڕواتە ناو ژووری گڕگرتن کە هەمان ژووری سەرەوەی پیستوونە و لەگەڵ تێکەڵاوێک لە هەوا و سووتەمەنیدا لە کاتی پزیسکەلێدانی پلاکەکاندا بسووتێت، دیاردەی ڕۆنسووتان ڕوو دەدات.

هۆکارەکەشی دەتوانێت شکانی یەک یاخود چەن دانە ڕینگی پیستوون، خراپبوونی یاتاغان، لێکسوانی زۆری گەیتی سووپاپ، سوان یاخود ترازانی دیوارەی سیلەندر یان پستوون، خراپبوونی شاتوون، خراپبوونی تایەی گەیت یان خراپبوونی واشەری سیلەندرەکە بێت. ئەگەر هەموو ئەم شتانە سەلامەت بن هیچکات ڕۆنسووتان ڕوو نادات،

چۆن بزانین ئوتومبێلێک ڕۆن دەسووتێنێت؟؟

ئەگەر دەتانەوێت چۆن بەبێ ڕۆشتن بۆلای فیتەر بزانن ئوتومبێلیک ڕۆن دەسووتێت یان نا،  هاوڕێمان بن.

باوترین هێمای ڕۆنسووتان دووکەڵێکی ئاماڵ شینە کە لە ئۆگزۆزی سەیارەکەوە دێتە دەرەوە.

یان ئەگەر بە پەنجە یان پارچەیەک ناو ئۆگزۆزی سەیارەکە بپشکنین، قامک یان پارچەکە چەور و ڕۆنی دەبێت و ئەمەش هێمای ڕۆنسووتانی سەیارەیە.

یان ئەگەر زانیتان سەیارەکە بەردەوام رۆن کەم دەکات و بە دەوروبەری پلاکەکاندا دیتە خوارەوە ئەوە بزانن ئەو سەیارەیە تووشی ڕۆنسووتان بووە.

سەرەڕای ئەمانە ئەگەر هەستتان بە بۆنی ڕۆنی سووتاو لەناو مەکینەکەوە کرد یان سەری پلاکەکان چەور بوو، ئەوە ئەمانەش هێمای ڕۆنسووتانی سەیارەن.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.