هەرزان بڵاگ

بۆچی سەیارە ڕۆن کەم ئەکات؟

ڕۆنی سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر هۆکارەکانی کەمکردنی ڕۆنی سەیارەیە و لە هەرزان ئەیخوێننەوە.

سێ هۆکار و جۆر بۆ کەمکردنی ڕۆنی مەکینە هەیە:

  • کەمکردنی ڕۆنی مەکینەی هەندێ لە سەیارە تایبەتەکان

لە هەندێ جۆری سەیارەیی وەک نیسان ناڤارا و شکۆدا و هەندێ مۆدێلی تۆیۆتا کرۆلا ڕوو ئەدا کە دیزاینی مەکینەی ئۆتۆمبێەکانیان بە جۆرێکە کە ڕۆن کەم ئەکات تەنها بە هەندێ ڕۆنی زۆر تایبەت نەبێ.

هۆکاری کەمکردنەکانیان چوونکە کونیلەی دابەشبوونی ڕۆن یان زۆر وورد و بچووکە بە جۆرێ ئەگەر ڕۆنەکه زۆر ڕوون نەبێ و هەروەها لینجییەکی بەرزی نەبێ کە توانای دەرچوونی هەبێ بەناو هەموو دەرچەکانی دابەشبوونی ڕۆنی مەکینەکەدا ئەوە ناگات بە زۆر شوێنی سیستەمی چەورکردنی سەیارە، بۆیە ئەبێتە هۆی کەمکردنی ڕۆنی مەکینە.

  • کەمکردنی ڕۆن بەهۆی کوالێتیی خراپی ڕۆنەوە

ئەم کەمکردنە بەهۆی نزمیی فلاش پۆینتی ڕۆن(پلەی سوتان) ڕوو ئەدات کاتێ ڕۆن بڵاو ئەبێتەوە بەناو سیستەمی چەورکردندا، بەرگەی گەرمیی مەکینە ناگرێ و ئەسووتێ بە مەکینەکەدا. بەمەیش ناو مەکینە ڕەش و پیسی ئەکات و دوقکەڵی شین لە ئەکسۆزی سەیارەکەوە دێتە دەرێ، بۆیە هەمیشە ڕۆنی کواڵێتیی بەرز بە API SN بەکاربێنە بۆ ئەوەی مەکینەی سەیارەکەت پارێزراو بێ.

  • کەمکردن بەهۆی قیاسی نەگونجاوی ڕۆنەوە

کاتێ سەیارە پێویستی بە قیاسی توندە بۆ نموونە 10w30 بەڵام 5w20 تێ ئەکەی، سەیارەکە ڕۆن کەم دەکات چوونکە خولانەوەی کرانک شەفت لەگەڵ ئەو قیاسە ناگونجێ و بەرگەی ناگرێ و ئۆیڵ پەمپ بڕێکی زیاتر لەوەی پێویستێتی، سیستەمی چەورکردن بۆی دابین ئەکات. بەمەیش کەم دەکات بۆیە تکایە قیاسی گونجاو هەڵبژێرە بۆ سەیارەکەت.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە سەیارە و ئەشیای سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.