هەرزان بڵاگ

پێش لە کرێگرتنی خانوویەک ئەم تێبینییانە بزانن. بەشی یەکەم

بەکرێگرتنی خانوو و شوقە

ئەم بابەتە بەشی یەکەمی چۆنێتیی بەکرێگرتنی خانوو یان شوقەیە و لە بڵاگی سایتی هەرزان دەیخوێننەوە.

دابینکردنی لیستێک لە پێش بەکرێگرتنی شوقە، خانوو، ئۆفیس یان هەر جۆرە موڵکێکی تر یارمەتیتان دەدات لە کاتێکی کەمتردا و بە لەدەستدانی وزەیەکی کەمترەوە ئەو شتەی بەدوای دەگەڕێن بیدۆزنەوە.

 لەم بابەتە لە بڵاگی هەرزاندا دەمانەوێ هەندێ تێبینیتان بۆ باس بکەین کە بە ڕەچاوکردنی ئەمانە تووشی زیان نابن و دواتر هەست بە پەشیمانی ناکەن. ئێمە پێشنیارمان ئەوەیە لە ڕێگەی سایت و ئەپی هەرزانەوە خانووە دڵخوازەکەتان بدۆزنەوە، چوونکە لە شوێنەکانی تر ئەگەری هەیە عەیب و کێشەکانی خانووەکەتان لا باس نەکرێت.

تایبەتمەندی و شوێنی نیشتەجێبوونی خاوەنماڵ

ئەگەر دەتانەوێ خانوویەک بەکرێ بگرن، ئەو خانووانە لەپێشترن کەوا خاوەنماڵی لێ نزیک نییە. هەروەها لە دراوسێکان لەبارەی شێوەی هەڵسوکەوتی خاوەنماڵەوە پرسیار کەن بۆ ئەوەی دواتر تووشی کێشە نەبن.

خانووە چۆڵەکان باشترن

ئەو خانووانەی کەوا چۆڵن باشترن، چوونکە لەم حاڵەتەدا داڵغەی ئەوەتان نابێت کەوا کەی خانووەکە چۆڵ دەبێت و ئایا لە کاتی گونجاودا چۆڵ دەبێت و … .

هەروەها عەیب و کێشەی خانووی چۆڵ بەهۆی نەبوونی کەلوپەلەوە ئاسانتر دەر دەکەوێت. چوونکە لە کاتێکدا کەوا ماڵەکە کەلوپەلی تیایە زۆرێک لە کێشەکان ڕەنگە لە بەرچاوتان دوور بمێنێت.

ژمارەی یەکەکانی ناو بیناکە

ئەو بینایانەی کەوا ماڵی زۆری لێ ئەژین و ئەوانەی کەوا ماڵی کەمی لێ ئەژین، هەر کامە و بە شێوەیەک کۆمەڵێک قازانج و گرفتیان هەیە. بینا قەرەباڵغەکان پێویستە کەسێک وەک بەڕێوەبەر هەڵبژێرن و ئەو کەسە هەموو کارەکانی بیناکە لەئەستۆ دەگرێت و پێویست ناکات هەموو وردەکارییەک خۆتان بیکەن. لەو لاشەوە ئەو بینایانەی کەوا ماڵی کەمتری لێ ئەژین بێدەنگی و ئۆقرەیەکی زیاتری تیایە.

ئەو کەسانەی لە بیناکە ئەژین

لە کاتی سەردانکردن لە هەر بینایەک سەرنج بدەنە ڕووی دەرەوەی بیناکە، خاوێنبوونی بیناکە، حەوشە، باخچە، قادرمە، مەسعەد و … . ئەم بابەتانە دەتوانێت پیشاندەری گرنگیدان بە بارودۆخی بینا یان ئیهمالکردنی ئەو کەسانە بێت کەوا لەوێ ئەژین.

موڵکی زۆر نوێ یان زۆر کۆن بەکرێ مەگرن

زۆر لەدوای خانوو یان شوقەی زۆر نوێیەوە مەبن، سەرەڕای گرانتربوونی، لەوانەیە ناچار بن بۆخۆتان هەندێ کەلوپەلی پێ زیاد کەن. بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان، ئەو خانوو و شوقەیانەی کەوا تەمەنیان 3 بۆ 10 ساڵە زۆر باشترن. لەو لاشەوە لەدوای خانووی کۆنەوە مەبن.

ڕووناکبوونی بینا

بەگشتی ئەو بینایانەی کەوا لە بەردەم یان تەنیشتیانەوە بینای تر نییە و بەرچاویان نەگیراوە گونجاوترن لەو بینایانەی کە لە لایەن بیناکانی ترەوە ئابڵۆقە دراون.

باکووری یان باشووریبوونی بیناکە

ئەم بابەتە بەپێی سەلیقە و حەزی خۆتانە. بینا باکوورییەکان بەرجەوەن(پرەسپێکتیڤ)ێکی خۆشتر و جوانتریان هەیە و بینا باشوورییەکان ڕووناکترن و ڕەوشی ئەمنیشیان لە سەرترەوەیە.

نزیکبوون لە خانووسازکردن و پڕۆژە و …

کاتێک سەردانی خانوو یان شوقەیەک دەکەن ئاگادار بن لە نزیکی ئەم خانوو یان شوقەیەدا کەسێکی تر خەریکی خانوو دروستکردن یان خانوو چاککردن نەبێت، بەتایبەت ئەگەر لەدوای کەشێکی هێورەوەن بۆ ژیان. دروستکردنی خانوو لە نزیکی خانووەکەتانەوە ئەبێتە هۆی دەنگە دەنگێکی 24 کاژێری و تەپوتۆزێکی زۆر و هاتوچووی لەڕادەبەدەری خەڵک و سەیارە و … .

گەراج

ئەگەر سەیارەتان هەیە شوێنی وەستانی سەیارەکەتان زۆر گرنگە. لە هەڵبژاردنی گەراجدا هەندێ تێبینی وەک لێژبوونی شوێنی گەراج، باشبوونی جێگاکەی، گەورەبوونی درگای چوونەژوورەوە، هەبوونی کامێرای چاودێری و ڕیمۆت کۆنترۆڵبوونی درگاکەی زۆر گرنگن.

درگاکانی بیناکە

گەورەبوونی درگای چوونەژوورەوەی بینا، گەورەبوونی درگای گەراج، گەورەبوونی درگای شوقەکە لە ناوەوە، گەورەبوونی قادرمەکان زۆر گرنگن لە کاتی هاتوچۆکردن و بەتایبەت لە کاتی ماڵگواستنەوەدا. کەوایە خانوویەک هەڵبژێرن درگاکەی لە کاتی گواستنەوەدا نەبێتە ڕێگر لە بەردەمتان.

بۆ کڕین و فرۆشتن یان بەکرێدان و بەکرێگرتنی هەر جۆرە موڵکێک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.