هەرزان بڵاگ

چۆن بتوانین بزانین خانوو یان شوقەیەک چەند ئەژی؟

خانوو

ئەم بابەتە لەسەر چۆنێتیی نرخدانانە لەسەر موڵک و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.

نرخدانان لەسەر خانوو، زەوی، ڤێلا، باخ و … یەکێک لەو شتانەیە کە پێویستی بە وردی، لێکۆڵینەوە و پسپۆڕی هەیە. موڵکەکەتان ئاسایی بێت یاخود بازرگانی وەک سەرمایەیەکی نەگۆڕ دێتە هەژمار. هەندێ جار لەوانەیە پێویستتان بە فرۆشتنی موڵکەکەتان بێت و بیر لە فرۆشتنێکی باش بکەنەوە. یەکەم شوێن کەوا بیری لێ دەکەنەوە، نووسینگەکانی موڵکە. ئەوان بەپێی هەندێ پێوەر بە شێوازی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دەست بە نرخدانان دەکەن. شایانی باسە کە یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی کوتوپڕی نرخی موڵک، هەر ئەم خاوەن عەقاراتانەن.

ئەگەر دەتەوێ بزانی چۆن دەتوانی نرخ لەسەر موڵکەکەت دانێی، هاوڕێی هەرزان بە.

لە کوێ دەتوانین نرخ لەسەر موڵکەکەمان دانێین؟

1.    یەکەم هەنگاو دەبێ نرخەکانی کڕین و فرۆشتنی چەند مانگی ڕابردوو چاو لێ کەی و لێیان بکۆڵیتەوە. بێگومان موڵکێکی هاوشێوەی موڵکەکەی تۆ لەو دەوروبەرەدا فرۆشراوە.

2.    هەندێ جار بۆ نرخدانان لەسەر موڵک باشتر وایە لەگەڵ چەند کەسێک لە خێزانەکەتاندا ڕاوێژ بکەن و ژمارەیەک دیاری بکەن. بۆ دڵنیابوونەوە لە نرخەکە، وەک موشتەرییەک سەردانی نووسینگەکان بکەن.

3.    یاریکردن لەگەڵ ژمارەکاندا ڕێگەیەکی ترە بۆ ڕاکێشانی موشتەری. بۆ نموونە ئەگەر نرخی موڵکەکەتان 5 دەفتەرە، بیکەن بە 4 دەفتەر و 98 گەڵا. هەر ئەم تۆزە داشکاندنە دەتوانێت موشتەری ڕاکێش بکات.

4.    بارودۆخی کۆمەڵگا (بەرز یان خواربوونەوەی هەڵاوسان) یەکێک لە هۆکارە کاریگەرەکانە لەسەر نرخی موڵک.

5.    موڵکەکەتان تەنها بۆ نیشتەجێبوون بێت یان موڵکێکی تیجاری و بازرگانی جیاوازییان زۆرە. بێگومان سعری موڵکی تیجاری بەرزترە.

6.    موڵکەکە تاپۆی هەبێت یاخود نا، زۆر گرنگە لە نرخی موڵکەکەدا.

7.    جۆری تاپۆی موڵکەکەش یەکێک لە پێوەرەکانی نرخدانانە لەسەر موڵکێک.

ئەو هۆکارانەی ناڕاستەوخۆ کاریگەرن لەسەر نرخی موڵکێک

لە هەموو شارێکا هەندێ گەڕەک هەیە کەوا دەوڵەمەندنشینن و هەندێ گەڕەکیش هەژارنشینن. موڵکەکەت لە کام گەڕەک بێت، زۆر لەسەر سعری موڵکەکە کاریگەرە.

1.    جیاوازیی نییە موڵکەکەت لە سەرەوەی شار بێت یان خوارەوەی شار، دووربوون لە شوێنە سەرەکییەکان وەک قوتابخانە، مارکێت، مزگەوت و … دەتوانێ لەسەر نرخی موڵکەکەت کارتێکەر بێت.

2.    هەڵکەوتنی موڵکەکەت لەناو پرۆژەیەکی داهاتووی شارەوانی وەک هەڵکەوتن لە جووت سایدی یان شەقامێکی بازنەیی، دەتوانێت یەکێک لە هۆکارە ناڕاستەوخۆکانی نرخی موڵکەکەت بێت.

3.    هەندێ جار کردنەوەی مۆڵ یان پرۆژەیەکی گەورەی یاری وەک چاڤی لاند دەتوانێ چارەنووسی موڵکەکەت بەتەواوی بگۆڕێت.

ئەو هۆکارانەی ڕاستەوخۆ کاریگەرن لەسەر نرخی موڵکێک

1.    ئەگەر موڵکەکەتان شوقەیەکە، بوون یان نەبوونی مەسعەد (ئاسانبەر) زۆر کاریگەرە لەسەر نرخی موڵکەکەتان. بۆ نموونە نهۆمی چوارەمی شوقەیەک کەوا مەسعەدی لێ نییە، هەرزانترە لە نهۆمی یەکەمی هەمان بینا. بە هەمان شێوەش نهۆمی دەیەمی شوقەیەک کەوا مەسعەدی هەیە لە نهۆمی یەکەم نرخی بەرزترە.

2.    ژمارەی نهۆم و یەکەکانی ناو بینایەک دەتوانێ لەسەر نرخ کاریگەر بێت.

3.    گەورە و بچووکبوونی موڵک، بێگومان موڵکێکی گەورەتر نرخی بەرزترە و هەروەها فرۆشتنیشی کاتبەرترە.

4.    ئەگەر بیچمی موڵکێک چوارگۆشە یان لاکێشە بێت زۆر باشترە. هەروەها ئەگەر موڵکێک چەند لایەکی کراوە بێت نرخی بەرزترە.

5.    بەکارهێنانی مەتریاڵ و مەوادی باش لە نرخی موڵکێکدا زۆر دەورێکی گرنگ دەگێڕێت.

6.    ڕواڵەتی دەرەوە و ناوەوەی خانوو، شوقە یان ڤێلا و باخەکەتان، گەراج، گەورە و بچووکبوونی کۆڵانی موڵکەکە، ڕووناکبوونی موڵک، ژمارەی ژوورەکان، باکووری یان باشووریبوونی موڵک و … ئەمانە هەمووی هۆکارە ڕاستەوخۆکانن لەسەر نرخی موڵکێک.

7.    تەمەنی بیناکە، باش یان خراپبوونی دراوسێکان لەسەر سعری خانوو یان شوقەیەک گرنگە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر جۆرە موڵکێک سەردانی سایتی هەرزان بکەن

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.