هەرزان بڵاگ

بەبێ زانینی ئەم تێبینییانە تی‌ڤیی بەکارهاتوو مەکڕن

television

ئەم بابەتە لەسەر تەکنیکەکانی کڕینی تی‌ڤییە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە و لە بڵاگی هەرزان ئەیخوێننەوە.

کڕینی تی‌ڤی وەکوو کڕینی مۆبایل و تەبلێت نییە کە هەمووان شارەزای ئەم بوارە بن، بەتایبەت ئەگەر بتانەوێت تی ڤییەکی بەکارهاتوو بکڕن.

هەندێ کەس پێیان وایە کڕینی ئامێری ئەلەکترۆنیکیی بەکارهاتوو ڕیسکێکی گەورەیە و لەوانەیە پاش کڕینی کێشەی زۆر بۆ کڕیار بێتە ئاراوە. بەڵام ئەمە تەنیا تایبەت بە تی ڤی و دیکەی کاڵا بەکارهاتووەکان نییە، ئەگەر هەر شتێک بەبێ زانیاری و ئاگابوون بکڕدرێت دیارە کڕیارە زەرەرمەند دەبێت. کاڵا بەکارهاتووەکانیش وان، ئەگەر بە ئاگابوون و بە زانیارییەکی باشەوە کاڵای بەکارهاتوو تەنانەت ئامێری ئەلەکترۆنیکیش بکرن بەدڵنیایییەوە زەرەرمەند نابن.

بۆ کڕینی تی‌ڤیی بەکارهاتوو دەبێ چ خاڵانێک ڕەچاو بکرێت؟؟

پێش لە هەموو شتێک باشتر وایە خاوەنی کاڵاکە بناسن، ئەگەر تی ڤییەکە لە بەکارهێنەری کاڵا بکڕین باشترە. کڕین لە بەکارهێنەر ڕیسکی کڕین کەم ئەکاتەوە. بەو واتایە کە بەکارهێنەری یەکەم و سەرەکی زانیاریی تەواوی لەسەر کاڵاکە هەیە و خۆی یەکەم بەکارهێنەری کاڵاکە بووە و وەک ئەڵێن تی ڤییەکە چەندین دەستی نەناسیوە.

دەتوانن داوای کارتۆنی تی ڤییەکە، کتێبی ڕێنمایی کاڵا و گەرەنتیش لە خاوەن کاڵا بکەن.

دەبێ تی ڤییەکە هەڵبکەن، ئیشی پێ بکەن و لە سەلامەتی تی ڤییەکە دڵنیا ببنەوە. هەموو شوێنێکی تی ڤییەکە بەجوانی بپشکنن و دڵنیا ببنەوە کەوا شکان و قڵەشان و درز و … نەبێت. ڕوونماکەی لە هەردوو حاڵەتی هەڵکراو و کوژاوەدا بەجوانی بپشکنن و دڵنیا ببنەوە کەوا هیچ پیکسێڵێکی نەسووتابێت.

ئەگەر تی ڤییەکە گڵۆپییە، بەجوانی بیپشکنن و دەستی بەسەردا بساون تاوەکوو لە نەبوونی بەرزی و نزمی کە بەهۆی تەڕبوونەوە دروست دەبێت، دڵنیا ببنەوە.

بۆ دڵنیایی زیاتر دەتوانن لە پسپۆڕ و شارەزایەکی ئەم بوارە یارمەتی وەر بگرن.

داوا لە فرۆشیارەکە بکەن کەوا چۆنیەتیی ئیشکردنی ئامێرەکەتان بۆ شی بکاتەوە و لە کۆتاییشدا ژمارە و ناونیشانی فرۆشیارەکە بنووسن کە ئەگەر کێشەیەک ڕووی دا بتوانن پێوەندی پێوە بکەن.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەر بابەتێکی ناوماڵ سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.