هەرزان بڵاگ

هەرزان شۆپ، دوکانی ئۆنلاینی کارەکەت

Harzaan shop

لەم سەردەمەی تەکنەلۆژی و پێش کەوتندا، بە تایبەت لە دوای سەر هەڵدانی کۆرۆنا، زۆر لەو کەسانەی کە پێشتر  متمانەیان بە دوکان و بازار و فرۆشتنی راستەوخۆدا بوو، هەوڵیان دا لە تەنیشت بازاری خۆیان، لە بازاری ئۆنلاین شتەکانی خۆیان نمایش بکەن.

لە وڵاتانی دیکە دەمێکە بازاری ئۆنلاین گەرمتر و چالاکترە لە بازارەکانی دیکە، و خەڵکیش پێگە و و دوکانی خۆیان لە سایت و خزمەتگوزاری تایبەت بە فرۆشگاکانی خۆیان داناوە.

لە کوردستان و عێراق بە گشتی ئەم پێداویستی و گۆرانکارییە، بە تازەیی زۆر هەستی پێ دەکرێت و نمایشکردنی ئۆنلاین ئێستا بووەتە شتێکی باو لە ناو خەڵکدا.

بەڵام تاکوو ئێستە جگە لە سۆشیاڵ میدیا، سایت و خزمەتگوزارییەکی ئەلیکترۆنی ناوخۆی نەیتوانیوە ئەو کەلێنە پڕبکاتەوە، کە ئەمەش پەرتەوازەیی درووست دەکات بۆ کڕیاران و ناتوانن بە ئاسانی ئەو شتە بدۆزنەوە کە بە دوایدا دەگەڕێن.

یەکێک لەو وێبسایتانەی خزمەتگوزاری کڕین و فرۆشتن بەردەست دەخات بەشێوازێکی پێشکەوتوو و نوێ سایت و ئەپی (هەرزان)ە کە لە ماوەی چەن ساڵی رابردوودا توانیویەتی چەندین خزمەتگوزاری ئۆنلاین بێبەرامبەر پێشکەش بکات بە سەرجەم هاوڵاتیان بێ جیاوازی و تەنانەت بزنسەکانیش.لە هەرزان هەمووان دەتوانن شتەکانی خۆیان دابنێن بۆ فرۆشتن یاخوود کاڵای خەڵکی تر سەیربکەن و بێ ناوەندگیر بیکڕن.

هەرزان خزمەتگوزارییەکی نوێ بەردەست خستووە بۆ خەڵکی کە لەوێدا خاوەن ئیش و کارەکان دەتوانن دووکانی خۆیان بکەنەوە و هەموو شتەکانی خۆیان لە وێدا نمایش بکەن بە ئۆنلاین و لە سۆشیاڵ میدیاکانی خۆیان بڵاوی بکەنەوە و لە ڕێی ئەم لینکەی خوارەوە ڕاستەوخۆ کڕیارەکان دەتوانن سەرجەم زانیارییەکان وەربگرن لە بارەی کردنەوەی شۆپی تایبەت بە خۆیان
https://harzaan.com/shops/landing

زۆرێک لە زاناین جیهان دابەش دەکەن بە ٢ بەش، بەشی پێش کۆرۆنا و بەشی پاش کۆرۆنا، لە پاش کۆرۆنا هەموو شتێک بە خێراییەکی زۆرەوە بەرەو ئۆنلاین بوون سمارت بوون ڕۆشت و ئێستاش بەردەوامە.هەروەها وڵاتی ئێمە پێویستی بە خزمەتگوزاری ئۆنلاینە بە کوالێتی باش هەیە تاکوو لەم رێگە بەجێ نەمێنێت، دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە سەردانی هەرزان بکەن و بە سەرجەم خزمەتگوزاری و بەشەکانی ئاشنا ببن

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.