هەرزان بڵاگ

بۆچی پاتریی سەیارە شەحنی بەتاڵ ئەبێتەوە؟

پاتریی سەیارە

ئەم بابەتە لەسەر هۆکارەکانی خاڵیبوونەی پاترییە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.

لەوانەیە یەکەم جار کەوا پاتریی سەیارەکەتان بەتاڵ ئەبێتەوە، زۆر گوێی نەدەنێ و پاترییەکی نوێ بکڕن بۆ سەیارەکەتانن. بەڵام گەر ئەم کێشەیە دووبارە ببێتەوە، ئەو کاتە ئەبێ لە بیری دۆزینەوەی چارەسەردا بن.

هۆکارەکانی بەتاڵبوونەوەی شەحنی پارتیی سەیارە:

  1. لایتەکان بەهەڵکراوی مابێتنەوە

یەکەم شتێک کەوا ئەبێ لە کاتی بەتاڵبوونەوەی پاتریدا سەرنجی بدرێت ئەوەیە ئایا لایتەکان بەهەڵکراوی ماونەتەوە یاخود نا. لەوانەیە بەدرێژایی شەو لایتە سەرەکییەکان یاخود لایتە بچووکەکانی ناو سەیارە نەکوژابێتنەوە و پاترییەکەیان بەتاڵ کردبێتەوە. کاتێک لە تاریکیی شەودا لە سەیارەکەت دائەبەزیت ئاگادار بە لایتەکانی سەیارە هەموویان کوژابێتنەوە. 

  1. لاوازبوونی پاتری

گەر پاترییەکەت کۆن بێت یاخود باش ئاگات لێ نەبووبێ، بەزەحمەت شەحن لە خۆیدا هەڵئەگرێت. تەنانەت بوونی عەیبێکی بچووک لە وایەرەکانی تەسجیلەکەتدا ئەتوانێ بەئاسانی پاترییەکی لاواز تەنانەت لە کاتی کوژاوەبوونیشدا بەتاڵ بکاتەوە.

  1. خراپبوون یان کۆنبوونی وایەرەکانی پاتری

گەر گەیەنەرەکانی سەر پاترییەکە کێشەیان ببێ ئەتوانێ بەر بە شەحنبوونەوەی پاتری بگرێت.

  1. بوونی کێشە لە سیستەمی کارەباییی سەیارەدا

بوونی کێشەیەکی بچووک لە سیستەمی کارەباییی سەیارەدا ئەتوانێ کێشەیەکی لێ بکەوێتەوە کەوا دۆزینەوە ئەوەنە ئاسان نابێ. گەر کێشەیەکی وا ڕووی دا سەرەتا لایتەکانی داشبۆرد و سندووقی سەیارە بپشکنن چوونکە لەوانەیە لە کاتێکیشدا کەوا پێویستت پێیان نییە هەر بەهەڵکراوی بمێننەوە.

  1. پلەی گەرمیی کەشوهەوا

کەشوهەوایەکی زۆر گەرم یان زۆر سارد خەلەل لە ئیشکردنی پاتریدا دروست بکات. بەتایبەت پاترییە کۆنەکان زیاتر هەستیارن بە پلەی گەرمیی دەوروبەرەوە و خێراتر زیانیان پێ ئەگات.

  1. بوونی کێشە لە سیستەمی شەحنی پاتری و داینامۆی سەیارەدا

گەر پاترییەکەتان لە کاتی هەڵکرانی سەیارە و ڕێکردنیشدا ئەکوژێتەوە، کێشە لە سیستەمی شەحنی پاتری و داینامۆیە. کە حاڵەتێکی وا ڕووی دا سەرەتا قایشی داینامۆکە بپشکنن و لە بێعەیببوونی دڵنیا ببنەوە. گەر قایشەکە بێکێشە بوو ئینجا خودی داینامۆکە بپشکنن.

ئاگادار بن چەتاڵکردن ئەتوانێ پاتری لاواز بکات.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک و هەموو بابەتێکی هاوپێوەند بە سەیارەوە ئەتوانن سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.