هەرزان بڵاگ

سیستەمی برەیکی EBD چییە و جیاوازییەکەی لەگەڵ ABS چییە؟

برەیکی EBD

ئەم بابەتە لەسەر سیستەمی برەیکی EBDیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە.

  • سیستەمی برەیکی EBD (دابەشکردنی ئەلیکترۆنیکیی هێزی برەیک) سیستەمێکی برەیکی سەربەخۆ نییە، بەڵکوو وەکوو سیستەمێکی برەیکی یاریدەدەر و تەواوکەری ABS لەسەر سەیارەکان دائەنرێت. EBD سیستەمێکە کەوا بەر بە لادان و ترازانی سەیارە لە کاتی شۆفێریکردندا ئەگرێت.
  • گەر لە جادەیەکدا برەیک بکەی کەوا نیوەی بەفرە و نیوەی قیرەتاوی جادەکە، گەر سیستەمی برەیکی سەیارەکەت بەس ABS بێت، سەیارەکە لا ئەدا بەرەو قیرەتاوەکە و لە ڕێگا سەرەکییەکە چەوت ئەبێتەوە.
  • بەڵام سیستەمی برەیکی EBD بەر بەم چەوتبوون و لادانە ئەگرێ و هێزی برەیکەکە دابەش ئەکاتە سەر هەردوو تایەکە و بەپێی هێزێکە ئەو تایەیانە پێویستیانە، ئەیانداتێ و سەیارەکە لە هەموو ئاستێک و لەسەر هەر شت و شوێنێکی خز کۆنترۆڵ ئەکات.
  • سیستەمەکانی برەیک سەرەتا زۆر مێکانیکی دیزاین ئەکران و هێزی برەیک بە شێوەیەکی یەکسان دابەش ئەکرایە سەر هەردوو تایەکە. بەڵام هەندێ جار و لە هەندێ هەلومەرجدا گەر بە شێوەیەکی یەکسان دابەش بکرێ ڕەنگە لە هەندێ حاڵەتدا وەک بەفر و باران ئەو برەیکە ئەوە نەبێ کەوا پێویستە ببێ، بۆیە بوونی EBD کەوا بەپێی هێزی پێویستی هەر تایەیەک، هێزی ئەداتێ، ئەم کێشەیەی چارەسەر کردووە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.