هەرزان بڵاگ

نیشانەکانی خراپبوونی فیت پەمپ

فیت پەمپ

ئەم بابەتە لەسەر نیشانەکانی خراپبوونی فیت پەمپە و لەلایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە نووسراوە

نیشانەکانی خراپبوونی فیت پەمپی سەیارە:

  1. هەندێ دەنگی بەرز لە تەنکی بەنزینەوە دێت

یەکێک لە سەرەکیترین نیشانەکانی خراپبوونی فیت پەمپ، بەرزبوونەوەی هەندێ دەنگە لە تەنکی بەنزینەوە.

فیت پەمپێکی کۆن و خراپ لە کاتێکا کەوا ئیشی خۆی ئەکا هەندێ دەنگی لێ بەرز ئەبێتەوە کەوا بە گوێش بەئاسانی ئەبیسرێت.

زۆربەی فیت پەمپەکان لە کاتی ئیشکردنیاندا دەنگێکی بچووکیان لێوە دێت بەڵام دیارە مەبەست ئەوەیە دەنگێکی بەرز و زۆر نیشانەی خراپبوونی فیت پەمپە.

  1. دروستبوونی کێشە لە کاتی داگیرساندنی سەیارەدا

یەکێکی تر لە نیشانەکانی خراپبوونی فیت پەمپ، بوونی کێشەیە لە کاتی داگیرساندنی سەیارەدا. لە کاتی پزیسکلێدان لە مەکینەی سەیارەدا، فیت پەمپ بە شێوەیەکی بەردەوام خەریکی ئیشی خۆیە و لەگەڵ تێپەڕبوونی کات و بەرە بەرە کۆن ئەبێت و خراپ ئەبێت.

فیت پەمپێکی لاواز، بەنزینەکە ئەگەیەنێتە تەنک بەڵام لە کاتی داگیرساندنی سەیارەدا تووشی کێشەی ئەکات.

فیت پەمپێکی لاواز ئەبێتە هۆی ئەوەی لە سلفلێدانەوە تاوەکوو داگیرسانی سەیارە کاتێکی زۆر ببات و هەندێ جاریش کێشەکە گەورەترە و پێویست ئەکا چەن جارێک سویچەکە بجووڵێنی و سەرلەنوێ هەوڵ بدەیتەوە.

  1. کەمبوونەوەی هێز و لەزی سەیارە و زۆربوونی مەسرەفی بەنزین

ئەمانەش ئەتوانن نیشانەکانی خراپبوونی فیت پەمپ بن. 

فیت پەمپێکی خراپ سەرەڕای بوونی کێشە لە کاتی داگیرساندنی سەیارەدا، ئەتوانێ ببێ بە هۆی هەندێ کێشەی تر وەکوو misfire، کەمبوونەوەی لەزی سەیارە، زۆربوونی مەسرەفی بەنزین و خنکاندنی مەکینە.

  1. بەتەواوی دانەگیرسانی سەیارە

یەکێکی تر لە جیددیترین نیشانەکانی خراپبوونی فیت پەمپ ئەوەیە سەیارەکە بەیەکجاری داناگیرسێت.

لە کاتێکدا فیت پەمپ بەتەواوی خراپ بووبێ یاخود نەتوانێ بەنزینی پێویست بۆ سووتاندن بنێرێ بۆ مەکینە، سەیارەکە داناگیرسێت.

لەم هەلومەرجەدا سەیارەکە سلف لێ ئەدات بەڵام بەهۆی پێنەگەشتنی بەنزینەوە داناگیرسێت.

هەڵبەت ئاگادار بن دانەگیرسانی سەیارە کۆمەڵێک هۆکاری هەیە و ئەمە بەس یەکێک لە هۆکارەکانیەتی و ئەبێ هەموو ئەگەرێک لە بەرچاو بگرن.

  1. لە دەسپێکی داگیرسانی سەیارەوە دەنگی دەسبەکارکردنی فیت پەمپ نابیسن

گەر سەرنجتان دابێ ڕێک دوای سلفلێدان دەنگێک لە سەیارەکە ئەبیسن کەوا نیشاندەری دەسبەکاربوونی فیت پەمپە.

گەر ئەو دەنگەتان نەبیست ئەوا بزانن فیت پەمپەکەتان کێشەی هەیە.

  1. بە تەکان ئیشکردنی سەیارە لە کاتی لێخوڕین بە خێرایییەکی نەگۆڕەوە

ئەمە ئەبێتە هۆی بەردەستنەبوونی بەنزینی پێویست بۆ سووتان کەوا لە ئەنجامدا ئەبێتە هۆی ئەوەی مەکینەی سەیارە نەتوانێ خێرایییەکەی خۆی ڕاگرێ و سەیارەکە بە تەکان ئیش ئەکات.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.