هەرزان بڵاگ

هەموو شتێک لەسەر وەلفی حەماوەی سەیارە (نیشانەکانی خراپبوونی + چارەسەر)

وەلفی حەماوە

ئەم بابەتە لەسەر شێوازی ئیشکردن و هۆکارەکانی خراپبوونی وەلفی حەماوەیە و لە لایەن تیمی ناوەڕۆکی هەرزانەوە ئامادە کراوە.

باوترین عەیب و کێشەکانی وەلفی حەماوە:

  • گیرکردن و بەکراوەیی مانەوەی وەلفی حەماوە

نیشانەکان:

هێما و پیشاندەری پلەی گەرمی لەسەر داشبۆرد بەرز نابێتەوە (واتە هەمیشە لە کەمترین حاڵەتدایە)

لایتی stop لەسەر داشبۆرد هەڵئەکا

تەبریدەکەی بایەکی زۆر ساردی هەیە

سووڕی مەکینە لەسەر داشبۆرد سەرووی 1000 ئەمێنێتەوە

چارەسەر:

بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ئەبێ وەلفی حەماوە بکرێتەوە و وەلفەکە بگۆڕدرێت.

  • قفڵبوون و داخرانی وەلفی حەماوە

نیشانەکان:

لەم حاڵەتەدا هێمای پلەی گەرمی لەسەر داشبۆرد بەرز ئەبێتەوە و لایتی stop لەسەر داشبۆرد هەڵئەکا و پانکە فێنککەرەوەکانی ڕادێتەر بە سووڕی خێراوە ئەکەونە ئیش.

 هەڵمی ئاو لە ڕادێتەر بەرز ئەبێتەوە.

ئاگادار بن ئەم حاڵەتە بۆ مەکینەی سەیارە زۆر مەترسیدارە و کەمترخەمی ئەبێتە هۆی زیانبینی زۆری مەکینەکەت. 

چارەسەر:

دوای فێنکبوونەوەی مەکینە، با فیتەرێک چاو لە وەلفەکە بکا و بیگۆڕێت.

  • لاوازبوونی وەلفی حەماوە

وەلفی حەماوە پاش ماوەیەک کواڵێتی و ئیشکردنی سەرەتای نامێنێ و ئەبێ هەموو 50 هەزار کیلۆمەتر جارێک بگۆڕدرێت و گەر لە کاتی گونجاوی خۆیدا نەگۆڕدرێت ئەگەری هەیە ئیشکردنی جارانی نەمێنێ و لە پلەی گەرمیی دیاریکراودا نەکرێتەوە و دانەخرێت.

هەندێ لە نیشانەکانی لاوازبوونی وەلفی حەماوە:

لە کاتی وەستاندا هێمای پلەی گەرمی لەسەر داشبۆرد بەرز ئەبێتەوە و لە کاتی ڕێکردنی سەیارەدا هێمای ئاوەکە لەسەر داشبۆرد دائەبەزێت.

گەر وەلفی حەماوە لاواز بووبێت گەرمکەرەوەی سەیارەکەش لاواز ئەبێت و لەبریی هەوای گەرم، بایەکی ساردی لێ دێتە دەرەوە.

بۆ کڕین و فرۆشتنی هەموو جۆرە سەیارەیەک سەردانی سایتی هەرزان بکەن.

لەبارەی هەرزان

هەرزان خزمەتگوزاریێكە بۆ كڕین و فرۆشتنی ئۆنڵاین.

‎هەرچییەكتان هەیە لە هەرزان بەئاسانی و بەخۆڕایی ڕێكلامی بۆ بكەن و لە كەمترین كاتدا بیگەیەننە دەستی كڕیار و هەرچییەكیشتان پێویستە لە ڕێگەی هەرزانەوە بیكڕن.

‎لە هەرزاندا دەشتوانن كاڵا و خزمەتگوزاری و كارەكەشتان بە هەمووان بناسێنن و هەلی كاری گونجاویش بدۆزنەوە.

‎لە ڕێگەی ئەپی هەرزانەوە دەتوانن بەئاسانی و ڕاستەوخۆ پێوەندی بە فرۆشیاری كاڵاكانەوە بكەن.